پێمان ڕائەبوێرن..........؟
Sunday, 07/04/2013, 12:00
شێخ ئەڵێت:
لێی گەڕێن،باكەر لەناو قەسیلا یارى كا.
ڕۆژى دێت،خاوەن قەسیل كەر داركارى كا.
مێژوو،كلتورى كوردى.فەرهەنگ و ڕێبازى شۆڕشگێڕى و هەڵسانەوەكانى كورد،زەمینەیەكى باشی بۆ ڕەخساندووین و قەسیلێكى زۆرى بۆ چاندوین، ڕۆژئەبێتەوە.هەر هەموویان لەقەسیلەكەیا یارى ئەكەن،ئەم قەسیلە: ئێران و توركیاو مالكى و ئەمریكاو ئیسرائیلى تیایە.ڕووس و نەمساو تەنانەت بەنگلادیش بەئارەزووى خۆى یارى ئەكا لەكوردستان.
ئینجا لەملاوە.یەكێتى و پارتى.وەك یەك و فیفتى بەفیفتى یارى ئەكەن.جاران شۆڕشیان ئەكرد تا دەستى بێگانە ببڕن، كەچى ئێستا بەدەستى خۆیان لێرە دەیانچێنن، خوا ئەزانێ لەبەرامبەرچى دا وائەكەن..؟.بەخەتا چوون ئەوانەى وا تێدەگەن تەنها یەكێتى و پارتى لەم گۆڕەپانە دەخۆن و دەخۆنەوەو ڕائەبوێرن..ئیسلامیەكانیش فێرى ماددەو ڕابواردن بوون،بزوتنەوەى گۆڕانیش دنیایەك لەموزادیەداتى سیاسی بەهەقى خەڵكەوە كرد,ئینجا لەهەمووى كارەساتتر زۆرێك،زۆرى چى هەر هەمووو میدیاى ئەهلى تێكەڵ بەكێڵگەى سیاسی لایەنەكان بوون,هەر یەكەو بەشێوەیەك و لەمونتەلەقێكەوە بۆ شوێنێك كار ئەكا...!!.
یەكێتى،بەشێوازى جۆراو جۆر موجامەلەى پارتى ئەكات،سەرۆكى هەرێم یەك فەوج بۆ كۆسرەت ڕەسوڵ دەخاتە سەر وەزارەتى پێشمەرگە..؟. بۆچى..؟. نێچیرەڤان بارزانى جیالەوەى ئۆتۆمبیل بۆ كوڕى عیماد ئەحمەد ئەكرێت،یەك ملیۆن دۆلاریش بۆخۆى دەداتە سەیارە...یانى چى..؟..ئەگەر ئەوان نەبن ئەم برادەرانە تواناى ڕێكردنیشیان نییە..!!.لەملاوە چاودێرى ڕێكخستەنكانى پارتى دەكەن و سانسۆر لەسەر دەنگى ئازاد دائەنەن،لەولاشەوە هەمویان جێگرى پارتین و گەعدە دەكەن.دەزانین جێگر لاى پارتى هیچ محەلێكى لەئیعرابا نییە..!!.غەدرێكى گەورەیە بڵێین هەموو یەكێتى،بەڵكو ئەو چوار كەسەى دەستى یان بەسەر هەمووشتى یەكێتیدا گرتووە،زۆر گوناحن،كەلێدوان و قسەدەكەن پیاو بەزەیی پێیاندا دێتەوە، بۆنمونە: ئێمەش وەك پارتى ئاگادارى گرێبەستى نەوتین..!!.
ئیسلامیەكان، بەسێ هۆكار نەشئە گرتونى و پلەى ووتن و بوێریان بەرزبۆتەوە،
یەكەم: گۆڕانكارییەكانى ناوچەكە.
دووەم: نەوشیروان مستەفا كەسابەتەكەى بۆئەوان كردو پاڵپشتى كردن و ڕێككەوتنى ستراتیژیان بەست،
سێهەم: هاندان و قسەكانى ئەمدواییەى مەلا كرێكار...
ئەمانیش دەستیان بەڕابواردن و یارى كردن كرد،بەئاشكرا لەگەڵ ئیتڵاعات و ئەم و ئەوى دەرەكى هەڵس و كەوتیان كرد، سەیرە!! هەر یەكێكمان لەشوێنێكەوە دێتەوە.!!.ئینجا دووملیۆن دۆلارى قەرزاریان لاى تاڵەبانى سڕایەوە بەهۆى ئەنجام نەدانى خۆپیشاندان، ئەوسا چوار ملیار دیناریان لەهەقى بارەگا سوتاوەكان و خوێنى مناڵى خەڵك وەرگرت،ئەگەر لەبەردەم بارەگاكانیان خێمەیەكیان هەڵبدایە لە بادینان،باشتر نەبوو!!.لەدوایشدا كەبودجەكە گەڕایەوە ئیتر دەنگیان نەما..!!.دەیان كەس و ڕۆشنبیرى ناوئۆپۆزسیۆن و بزوتنەوەى گۆڕان،ئێستا لەدام و دەزگاى راگەیاندن و ئەمنى دەسەڵاتدان،كاتى خۆى زۆر توند بوون.؟.كار گەیشتە ئەوەى،قسە لەسەر درێژكردنەوەى وادەى هەڵبژاردن و سەرۆكایەتى هەرێمیش بكەن،،؟.زۆربەى پەلەمانترەكانى یەكێتى و گۆڕان لەهەولێر لێبونەتەوە ، كەلەمەولا چى دەكەن!!.كاتى خۆى لەخۆپیشاندانەكانى (17) ى شوبات ئەمووت: باوەڕیان پێ مەكەن..ئەیانوت: خۆى فرۆشتووە.
بەبڕواى من،كارەساتى گەورە ئەوەیە،ئەوانەى خۆیان بە عەگید و كامۆى كوردى دەزانن،ئەوانەى وادەزانن ئەستێرەى پرشنگدارى ناو كایەى ڕاگەیاندنى كوردین سەراپا شەقام بەگوێیان دەكات،ئەمانە تێكەڵ بەلوعبەكە بوون . ڕەنگە خەڵكێكى تر نەوێرێ لەترسی شەڕە قسەو تەخوین و شتى تر.یان لەبەرئەوەى بازاڕ بۆ نوسینەكانیان دروستەكەن قسەناكەن.یاخود بوون بەمینبەر بۆیان تا قسەبكەن.بۆیە چاو دەنوقێنن. بەڵام بەهەموو پێوەرێك ئێستا سەردەمى ئێمەیە.چونكە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات و هەموو میدیا پێكەوەن،ئەم سیانە بەهەموو شت ڕائەبوێرن،دەبێت تێپەڕێنرێن.هەركاتێك خۆت ئەبینیتەوە لەناو گەمەیەكداى..!!.هەركاتێك بیانەوێ كارتى شەقام باس ئەكەن،نەیانەوێ هێوردەبنەوە.
سەردەمى ئێمەیە،چونكە ستەمێكى گەورەیە،هەزران گۆڤارو ڕۆژنامەو سایت و پەیج،دەیان كەناڵى ئاسمانى و ئەرزى هەیە، بەڵام ئەگەر زانیان بەسیاسەتى ئەوان هەڵناسوڕێیت ئیدى تۆ نابێت قسەبكەیت.
هەموویان ڕادەبوێرن..؟. هەر هەموویان فێڵ لەشەقامى كوردى ئەكەن،،تەڵەو تاكتیك دائەڕێژن.كورد ئێستا پێویستى بەفڕیدانى ئەم جۆرە لەكایەى بیركردنەوەو میدیایی هەیە،پێویستى بە سڕینەوەى ئەمجۆرە لە دەسەڵاتدارێتى و ئۆپۆزسیۆن بوون هەیە.بەپلەى یەكئەم قۆناغە پێویستى بەدەركەوتنى گروپێكى بەهێز یان پێغمبەرێكى نمونەیى (ئەگەر خوێنەر لەچوارچێوەى خۆى لێم وەرگرێت) هەیە.تا لەم ئەزمە قووڵ و هەقیقیە دەربازى بكات .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست