کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەورەكردنەوەى وێنەكان،خۆدەرخستن وناوى خوازراوو شتى تریش

Thursday, 31/05/2012, 12:00





ڕەنگە ئاسان بێت،تۆ لەیەكێكى تر بچیت،یان گۆرانى ئەوى تر بچڕیت.یاخود بچیتە نێو خۆپیشاندانێكەوە تەنها بۆ وێنەگرتن و توانج لێدان،یان بەناوى خوازراوەوە ئەوى تر بشكێنیت.
كورد:گەلێكە میژووەكەى جمەى دێت لە تۆوى دوبەرەكى و جیابونەوەو خۆكوژى و تەخوین و تەشهیرو...هتد.لەئێستاشدا جگەلە گشت فەزاحەت و كەموكورتیەكانى دەسەڵات،كە دوو حزب سەرجەم كایەكانى ژیان و بازاڕیان قۆرخكردووە،ئەوە هەر ئەوان نین بەشێكن لەفەوزاو بێدادى،بەڵكو فۆڵدەرەكانى ترى وەك ئۆپۆزسیۆن و میدیاى ئەهلیش تەواو نقوم بوون لە سلبیات و خۆ بەگەورە زانین،تا ئەو ئاستەى وائەزانن: ئەگەر چەند كەسێك نەبێت ئیدى ئەم میللەتە هەموو گورگانخوارد ئەبێت.هەندێك كەس ئەگەر باران ببارێت ئەچنە كونە تاریكەكانەوە و هیچ كارێك ناكەن،ئەگەریش نەبارێت ئەوا سەرى دونیایان لێدێتە یەك،بەپێچەوانەوە هەشە هەر لەنیوەى ئاسمان دەم و دەستى كردۆتەوە بۆ لووشدانى ئەو فرسەتەو یەك هەلێك بەفیڕۆ نادات.
جارجارێك ئەم دۆخەى فەزاى بەناو ڕۆشنبیرى و ڕاگەیاندن و سیاسی تەنیوەتەوە،ئەمتاسێنێ،ئەمخەریكێنێ..بەڵام دواجار بڕیارئەدەم ئەوە بۆكەسانێكى تر جێبهێلم..ماوەیەكى پێئەچێت دیسان پێمەخزێتەوە ناو ئەم مەعمەعەیەوە..!!.ئەمەش بەڵگە هێنانەوەیە بۆئەوەى:كە هەرچییەك بكەیت ناتوانیت دابڕێیت لەقسەكردن لەو واقیعەى كەهەیە.هەركەسێك لەهەر ئاستێكى تیۆریى و ئەكادیمیدابوو،نەیتوانى خۆ بگونجێنێت لەگەڵ ئەوەى كە ڕۆژانە ڕووئەدات،ێەد لەێەد دۆڕاوە.جا لەم سۆنگەیەوە ماوەیەكە خەڵكانێك فێرببوون چەندین پەیجى "فەیسبوك" یان كردۆتەوە،خۆیان لێكردوین بە موعارزى عەیار (24).لەپاڵ ئەمەشەوە،وێنەكانى خۆیان گەورە ئەكەنەوە،لەسایتەكان و میدیا دیعایە بۆخۆیان ئەكەن،ئەگەر تا بنكەى پۆلیس ببرێن سایت و رۆژنامەو تیڤیەكان ئەهێننە ""جۆش و خرۆشێك" ئیتر وەك ئەوەى حەسەن و حوسێن كوژرابن.لەبەرامبەردا خەڵكێكى تر بەس ناكوژرێت،هەموو شتى بەرامبەر ئەكرێت،نقەیان لێوە نایات.
بەشێوەیەكى تریش،ئەو كەسانە لەبازاڕى واقیع و فكرو مەیدانى ناڕەزایی و خاڵى سەرهەڵداندا ئەوەندە لاوازن،تا ئەگاتە ئاستى ئاه هەڵكێشانى قووڵ بۆ ئایندە..بۆئەو قەیرانەى كەلەگشت كون و كەلەبەرێكەوە ڕووى تێكردوین.ئەمانەش تازە بەتازە هاتوون،وێنەو قسەكانى خۆیانمان لە ئینتەرنێت پێئەفرۆشن و بە "فۆتۆشۆب" لەبەرامبەر وێنەكانیان: جارێك پەلامارى ئەم میدیاو جارێك ناوى خۆیان ئەنوسن و ئەنوسن بۆ فڵانە بەرپرس،ئینجا دوو نوقتە بەرامبەر ناوەكە ئەكەن و بەكەیفى خۆیان شت ئەنوسن.لەدواى ئەمەش هەر خۆیان بڵاوى ئەكەنەوە.یان بەناوى خوازراوە هێرش ئەكەن.
جا لێرەوە،ئەگەر بڕیاڕە ڕۆشنبیربن،ئەوا ڕۆشنبیر:كەسانێكن كە بەردەوام ئەخوێننەوە،،ڕەخنە ئەگرن،پرسیار دروست ئەكەن،ئازان و ئازادن، خۆنەویستن، توانای ئەوەیان هەیە لەهەموو چركەیەكدا لەهەر شوێنێكەوە بێت بلێن:" نـــا. و نەخێر وانابێت."
ئەم فشەو فاڵە،ماوەیەكى زۆرە گڕى پێسەندوون،كارێكى بەتاڵ و باتڵە.هەر شتێكیش لەسەر بنەماى بۆش بینابكرێت هەر مایەپووچ و ناوبۆشە.
لەمەش بترازێت،میدیاكانى ئۆپۆزسیۆنن،هەركاتێك بیانەوىًَ پشتت تێئەكەن،ئەتكەن بەشەیتان..بەزانیارى یەكێتى..بەپاراستنى پارتى..بەجاش..بەخیانەتكارو خۆفرۆش....هتد.كاتێكیش زانیان ئاگرەكە لەشەقام خۆشكراوە،یەكسەر خۆیان ئەدەن بەسەرتاو ئەتخەنە پەراوێزەوە و دەست ئەكەن بەموزایەدە كردن.
هەرچى میدیاى ئەهلیشە،قۆرخكراوە بۆ چەند نوسەرو سەرنوسەرێك،جگەلەمە هیچى تر نین،بۆیە هەقوایە یان دایبخەن،یان ڕێگەبدەن خەڵكى تریش قسەبكات.كەس لەشەقام و خەڵكى مەكەن بەفریشتەو،لەكوێدا ویستتان ناوو وێنەو وڕێنەكانى بڵاو بكەنەوە.بابزانین:"فیعلەن تۆ ئەو كەسەى كە دەم لەگشت شتێك وەرئەدەیت،وێنەو قسەى خۆت بەفۆتۆشۆپ ئامادەیە بۆگشت پرس و لێدوانێك.
ئەم باسەم بۆئەوە نییە،كەسانێك دڵخۆش بكات،بەقەدەر ئەوەى نامەیەكە بۆ گردبونەوەى دەنگە ناڕەزاكان و بچوكردنەوەى وێنەى كەسانێك كە لەبنەڕەتدا وانین.ئەگەرنا بێمنەتم لەهەموو شتێك نەك بایكۆتكردنى نوسینەكانم،لەپێناو ئەوەى كە ئەمەوێت بیلًَێم و بۆچونى خۆمە:ئامادەم هەموو دونیا لەخۆم زویر بكەم.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە