کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان له‌سه‌ر كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا تاپۆ ده‌كرێ

Monday, 21/08/2017, 12:49


رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ كه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌رده‌چێت، له‌ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ "پاش تێپه‌ڕینى دوو مانگ به‌سه‌ر كۆچى دوایى نه‌وشیروان مسته‌فادا، میراتگره‌كانی موڵك‌و ماڵی باوكی هەژاران به‌پێى قه‌سام شه‌رعى به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن ‌و له2017/7/25دا به‌ نووسراوى ژماره‌ 48/63 پشكه‌كانى كۆمپانیاى وشه‌ كه‌ 300 ملیۆن پشكن ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ سه‌ر نما‌و چیاى كوڕى باوکی هەژاران و رێكخه‌ری كۆچكردووی گۆڕان، 122 دۆنمی گردى زه‌رگه‌ته‌ش كه‌ مه‌كۆى سه‌ره‌كى گۆڕانه‌ له‌سه‌ر دوو كوڕه‌كه‌ی تاپۆ ده‌كرێت".
به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه‌‌ "پاش ئه‌وه‌ى چراى كچی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌به‌شه‌كه‌ى خۆى خۆشبووه‌ بۆ دوو براكه‌ى، رۆژى 2017/7/25 به‌نوسراوى ژماره‌ 48/63 پشكه‌كانى كۆمپانیاى وشه‌ كه‌ 300 ملیۆن پشكن گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر ناوی نما‌و چیا. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا پێش ئه‌وه‌ى كۆچى دوایى بكات له‌ساڵى 2016دا پشكی كۆمپانیای وشەى لەكارگەی چیمەنتۆی گاسن لەناوی خۆیه‌وه‌ خستبووه‌ سەر ناوی (چیا)ی كوڕی".
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌ منداڵه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ رووی یاساییه‌وه‌،  بوونه‌ته‌ خاوه‌نى 122 دۆنم زه‌وى گردى زه‌رگه‌ته‌و باڵه‌خانه‌كه‌ى چاودێریى دارایى‌و 25%ى قازانجى سۆپه‌رماركێتى میترۆ‌و 15%ى پشكى كارگه‌ى چیمه‌نتۆى گاسن‌و كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن‌و چه‌ندین باڵه‌خانى ناو گرده‌كه‌ن، كه‌ به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت".
له‌به‌رامبه‌ریشدا، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان خاوه‌نى هیچ موڵك‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كى داهاتى تایبه‌ت به‌خۆى نییه‌ و به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌، مه‌كۆی سه‌ره‌كى‌و كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ش خاوه‌ندارێتیان بۆ نما و چیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە