کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستلەكاركێشانەوە(استقالە)

Wednesday, 27/02/2019, 22:40


سڵاوێكی گەرمی خەباتگێڕی
لەماوەی ڕابردوودا بەوپەڕی دڵسۆزی و خۆشەویستیەوە ھاوشانی ھاوڕێگاكانمان خەباتمان دەكرد لەناو بزوتنەوەی گۆڕان، لەپێناو بەدیھێنانی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و دامەزراندنی حوكمڕانی نیشتمانی و یەكسانی لەدابەشكردنی داھات و سەروەتی وڵات.
بەو بڕوایە خۆمان جۆشدابوو كەمەبدەئی بزوتنەوەكەمان بتوانێ سیاسەتێكی حەكیم بكات لەپێناو بونیادنانی ئیدارەیەك لەخزمەتی گشتیدا، پێشمانوابوو شەراكەت لەحكومەتێكدا ناكرێت كە بەتەزویرو حیلەو سانسۆڕەوە بێتە وجود.
لەھیچ یەكێك لەو قۆناغانەی كەكارو خەباتمان تێداكردووە لەپێناو ئەو مەبدەئەی كە لەسەری ڕاھاتووین پەشیمان نین و ھێشتاش بڕوامان بەتینە بەپرەنسیپە ئەوەلیە ڕێكخراوەییەكانی بزوتنەوەكەمان، بەڵام لەم قۆناغەدا بەھۆی تێبینی و ڕەخنەمان لەسەر خراپی ئەدای سیاسی و چەوت كرداری بزوتنەوەكەمان و بێباكی سەركردایەتی ئێستای گۆڕان، ھەروەھا بەھۆی داسەپاوی تاقمێك كەلەپێناو بەرژەوەندیە شەخسیەكانیان تەواوی دەستورو پەیڕەوی ناوخۆیی گۆڕانیان بن پێخستووەو بزوتنەوەكەیان بەرەو بنەماڵەیی ژێر سوڵتەی میراتگرانی یەكەم ڕێكخەری گشتی ھەنگاو پێناوە، كۆتایی بەكاری ڕێكخراوەیی سیاسی لەم بزوتنەوەیە دەھێنین.
قەراروابوو دەستوری ناوخۆیی زامنی شەرعیەت و دامەزراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان بێت بەڵام لەمێستادا دەست بەسەرداگرتنی تەواوەتی بەدیدەكرێت لەلایەن میراتگرانی ڕێكخەری كۆچكردوو (نەوشیروان مستەفا)، ھۆكاری ئەمەشیان دەگێڕینەوە بۆ ئەو میراتەی كە لەباوكیانەوە بۆیان جێماوە، ھەر بەم ھۆیەشەوە تەواوی ئیقتسادی بزوتنەوەی گۆڕان كەوتۆتە دەستیان و بەپێی ویستی خۆیان مامەڵە لەگەڵ ھەڵسوڕاوان و ئەجێندای سیاسی و ئایندەی بزوتنەوەكە دەكەن، بۆیە پێمانوایە لێرە بەدواوە جێگەی ئێمەومانان لەگۆڕانی ئێستاداو ھاوشانی تاقمە داسەپاوەكەدا نەماوە، وە ڕێگە بەخۆمان نادەین ببین بەبەشێك لەسیاسەتی ھەڵەو كرداری چەوت. بەتایبەت بەشداریكردنیان لەحكومەتێك كەمیكانیزمی دامەزراندنی تەزویرو گەندەڵیە.
ئەم بڕیارەشمان دوای ئەوە دێت كەچەندینجار پڕۆژەو یاداشتمان پێشكەش بەبەڕێزان (خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و مەكۆكان) وە خودی بەڕێز ڕێكخەری گشتی كردووە بەڵام زۆر بێباك بوون و ھیچ كات بەدەنگمانەوە نەھاتن.
دەستلەكاركێشانەوەشمان پەیوەندی بەشكستی گۆڕانەوە نیە تا خۆمان تەریك بكەین و لێی ڕابكەین، بەبێ پەشیمانی لەتەواوی قۆناغەكانی ڕابردوو سەرسەختانەو لەخۆبواردووانە پشتیوانی گۆڕان و بڕیارو پڕۆژەكەمان كردووە، چونكە ئەوكات بەحەقمان زانیوە بەڵام لەئێستادا نە بڕیارەكانیان بەسەلیم و حەكیم و ئیجابی دەزانین نە ئەوتاقمەش كەكودەتایان بەسەر شەرعیەت و دەستورو پەیڕەوی ناوخۆیی گۆڕاندا كردووە بەشایستەو لێزانیان دەزانین.
لەسەروبەری ھیچ ھەڵبژاردنێكیشدا نیە تاكو بەخۆفرۆش و ڕەگەڵ كەوتووی حزبەكانیتر تەخوینمان بكەن.
دوابڕیار:- ئێمە وەك كۆمەڵێك ھەڵسوڕاو و ئەندام و پشتیوانانی بزوتنەوەی گۆڕان دەست لەكاردەكێشینەوە.
لەم ڕۆژە بەدواوە ھیچ پەیوەندیەكی ڕێكخراوەیی حزبیمان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا نامێنێت.
لەگەڵ ڕێزو قەدر بۆ تەواوی ھاوخەباتەكانمان

ناوەكان:-
١- كارۆخ عوسمان/ چالاكوانی سیاسی و ھەڵسوڕاو
٢- قازی غەریب/ لێپرسراوی پێشووی بازنەی لەندەن
٣- ڕەنجدەر گڕاوی/ بەرپرسی ئەنجومەنی بەلجیکا
٤-ڕازاوە عبدالكەریم سلێمان/ ھەڵسوڕاو- ئەڵمانیا
٥- سمكۆ ئیبڕاھیم/ ھەڵسوڕاو- سوید
٦- منسور بارزانی / گۆڕانخوازو پشتیوان- فەڕەنسا
٧- عمر عبداللە/ ھەڵسوڕاو
٨- سالار چۆمان/ بازنەوانی مەركەزی قەزای چۆمان
٩- ئاكار علی/ گۆڕانخوازو پشتیوان
١٠- فاروق عمر قادر/ ھەڵسوڕاو وچالاکی مەدەنی
١١- گوران محمداحمد/ ھەڵسوڕاوی دیار- كەلار
١٢- محمد ڕەفیق سمایل/ ھەڵسوڕاو
١٣- عبدالرحمن ابراهیم عبدالرحمن/ ھەڵسوڕاو- سۆران
١٤- ئالان ڕەسول قادر/ ھەڵسوڕاو- بریتانیا
١٥- وەرزێر کەریم سەعید/ ھەڵسوڕاو
١٦-عوسمان علی حەمەڕەحيم/ ھەڵسوڕاو- بڕیتانیا
١٧- عبداللە عوسمان/ ھەڵسوڕاو- بریتانیا
١٨- سەرباز احمد/ ئیدارەی پێشووی مەكۆی چۆمان
١٩- سەنگەر فەتاح/ گۆڕانخوازو پشتیوان
٢٠- كاروان ڕەشید/ ھەڵسوڕاو- بریتانیا
٢١- قادر كامل رشيد (شيخ قادر)/ ھەڵسوڕاو- بريتانيا
٢٢- ئەحمەد قازی گەڵاڵی/ ھەڵسوڕاو- هەڵەبجەی تازە
٢٣- تەھا ئەحمەد / هەڵسوڕاو
٢٤- شێنێ مەحمود/ هەڵسوڕاو
٢٥- ڕەنجدەر ڕەفیق/ ھەڵسوڕاو
٢٦- زانا خالید فەقێ/ گۆڕانخوازو پشتیوان
٢٧- سیروان عوسمان محمود/ ھەڵسوڕاو- سویسرا
٢٨- ئیدریس محمود قادر/ ھەڵسوڕاو- كەلار
٢٩- حەیدەر زەهاوی/ هەڵسوڕاو
٣٠- ڕۆژگار ئەحمەد/ هەڵسوڕاو
٣١- لوقمان محەمەد/ هەڵسوڕاو
٣٢- توانا اسماعيل كەريم/ ھەڵسوڕاو- رانيه
٣٣- دانا خالید/ گۆڕانخوازو پشتیوان- ئیتاڵیا
٣٤- پشتیوان عمر/ سکرتێری ڕایەڵەی خوێندکارانی گۆڕان لە قەزای دوکان 
٣٥- ئومێد برایم / هەڵسوڕاو
٣٦- قادر کامیل/ هەڵسوڕاو
٣٧- لیمۆ عەتا/ گۆڕانخوازو پشتیوان
٣٨- سەلاح حاجی حەمەفرج/ هەڵسوڕاو
٣٩- محمد عوسمان/ گۆڕانخوازو پشتیوان
٤٠- مستەفا گەڵاڵی/ ھەڵسوڕاو
٤١- ئارش مجید میرزا / ھەڵسوڕاو- ئەڵمانیا
٤٢- سەدرەدین مەغدید علی/ ھەسوڕاو
٤٣- سەلام حمد محمد/ ھەڵسوڕاو
٤٤- عوسمان نەبی شاوری/ ھەسوڕاو- توركیا
٤٥- هەردی کەمال/ ئەندامی ئەنجومەنی بەلجیکا
٤٦- نەشێو محمد/ گۆڕانخوازو پشتیوان-بەریتانیا
٤٧- زانی تەھا علی/ ھەڵسوڕاو- سوید
٤٨- ئاغا بەرزی/ هەڵسوڕاو
٤٩- ناھیدە ڕەسوڵ/ گۆڕانخوازو پشتیوان
٥٠- عبدالڕحمان ڕەزگەیی/ گۆڕانخوازو پشتیوان
٥١- رئباز محمد مەلا/ گۆڕانخوازو پشتیوان
٥٢- ڕێبەر ئەحمەد وسو/ گۆڕانخوازو پشتیوان
٥٣- ئاڤێستا مەجید میزا/ گۆڕانخوازو پشتیوان-ئەڵمانیا
٥٤- قادر برایم/ گۆڕانخوازو پشتیوان
٥٥- احمەد ڕەسول/ گۆڕانخوازو پشتیوان-بەریتانیا
٥٦- كارزان ئەحمەد/ گۆڕانخوازو پشتیوان
٥٧- رەفیق سمایل حسێن/ ھەڵسوڕاو
٥٨- پشتیوان حەمید/ گۆڕانخوازو پشتیوان
٥٩- عەلی قەرەگۆلی/ هەڵسوڕاو
٦٠- سان سۆران/ گۆڕانخوازو پشتیوان - لەندەن
٦١- گوڵاڵە عوسمان/ گۆڕانخوازو چالاكوانی مەدەنی
٦٢- حسێن مستەفا/ لێپرسراوی ڕایەڵەی خوێندكاران-سۆران
٦٣- مەرزیە عبداللە / گۆڕانخوازو پشتیوان
٦٤جێگر سورچی/ ھەڵسوڕاو- ئەمریكا
٦٥- تڵعت ڕواندزی/ ھەڵسوڕاوی دیار


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە