کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مسته‌فای سه‌ید قادر خه‌ریكی چییه‌؟

Monday, 17/12/2018, 23:26


کۆنە گۆڕانخوازێک:
كاتێك مسته‌فای سه‌ید قادر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی (٨) بوو له‌ رانیه‌، پاراستن كه‌سێكی ناردبوو بۆ تیرۆر كردنی، كه‌سه‌كه‌ گیرا و دانی به‌ كرده‌وه‌كه‌یدا نا، دواتر كه‌سه‌كه‌یان گولله‌باران كرد، بێگومان به‌بێ هیج دادگایی كردنێك.
ساڵ هاتوو ساڵ چوو، ده‌وران گۆڕان، دۆلار زۆر بوو، دەسەڵات دابەشکرا، خۆفرۆشی رێگای پێدرا، مووی پیاوەتی لە بەرپرسەکان هەڵوەری، خیانەت بره‌وی په‌یدا کرد، هه‌مان مسته‌فا لە لای پارتی بوو به‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌ر لیستی گۆران.
یه‌كه‌م كارێك ئه‌م جه‌نابه‌ كردی له‌ وه‌زاره‌تی ناوبراو داوای له‌ پارتی كرد، بودجه‌ تایبه‌تیه‌كه‌ی وه‌زیر له‌ (٢٥) ملیۆن دیناره‌وه‌ بكرێت به‌ (٥٠) ملیۆن. پارتیش به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌م داوایه‌ی بۆ جێ به‌جێ كرد.
له‌كاتی هاتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌لایه‌ن هێزی به‌ناو هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، شایەتحاڵێكی 
سه‌ر به‌ گۆڕان وای گێڕایه‌وه‌..
له‌ وه‌زاره‌تی پێشهمه‌رگه‌وه‌ وه‌ك شاندێك چووین بۆ وه‌رگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، كه‌ پێنج باڵهه‌ڵگری گه‌وره‌ بوون ، وه‌رمان گرتن له‌ فرۆكه‌خانی هه‌ولێر.
ئێمه‌ چه‌ند سه‌یاره‌یه‌ك بوین له‌گه‌ڵ ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌.
سه‌یاره‌یه‌ك له‌ پێشه‌وه‌ و یه‌كێك له‌دواوه‌ ده‌رۆیشتن به‌ره‌و به‌حركه‌. پێشگه‌یشتنمان به‌ شوێنی دیاریكراو. پێیان ڕاگه‌یاندین كه‌ دوو بارهه‌ڵگر ته‌قه‌مه‌نی دیار نه‌ماوون، ئێمه‌ سه‌یاره‌كه‌ی پێشه‌وه‌ بووین كاتێك سه‌یرمان كرد راست بوو، ته‌نیا سێ بار هه‌ڵگر مابوو، به‌په‌له‌ گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ سۆراغی بارهه‌ڵگره‌كان، هیچ شتێكمان ده‌ست نه‌كه‌وت، كاتێك به‌ نائومیه‌دی گه‌ڕاینه‌وه‌، بینیمان بارهه‌ڵگرێكی تریش تێی قوچاند بوو، له‌ كۆتایدا دوو بارهه‌ڵگرمان برده‌ جبه‌خانه‌كه‌ی به‌حركه‌ و گه‌ڕاینه‌وه‌ وه‌زاره‌ت.
كاتێك ئه‌و چیرۆكه‌م بۆ كاك مسته‌فا گێراوه‌یه‌، ووتی خه‌مت نه‌بێ ، خۆم ئیجرائات ده‌كه‌م.
ڕۆژ هاتوو رۆژ چوو كاك مسته‌فا و دوو وه‌زیره‌كه‌ تری گۆڕانیان نارده‌وه‌ سلێمانی و وه‌زاره‌تەكانیان لێوه‌رگرته‌وه‌، به‌ڵام خوا هه‌ڵناگرێ مووچه‌ و ئیمتیازه‌كانیان وه‌كوو خۆی مایه‌وه‌. ئێستا كه‌ ده‌نگوباسی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی پارتیه‌، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌، كاك مسته‌فا بكه‌نه‌ جێگری نێچیر، واته‌ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌ ئه‌م پۆسته‌ له‌ بنه‌رتدا نه‌ماوه‌. ته‌نیا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زیاتر مسته‌فای سەید قادر له‌ خۆیان نزیك بكه‌نه‌وه‌ و مستەفاش وەکو هەموو خۆفرۆشێک بۆ پارتی سڵ کردووە، خۆ ئه‌گه‌ر ئەمەش هاتە دی و پارتی یه‌كلای كردەوه‌، ئەوا پۆستەکەی لەوەی کۆسرەت موحتەرەمتر و دەستڕۆیشتووتر نابێت، وەک دەزانن چه‌ند ساڵ كۆسره‌ت جێگری مه‌سعود بوو وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڵام له‌ واقیعدا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌بوو، جگه‌له‌ بودجه‌یه‌كی په‌نجا هه‌زار دۆلاری، ئەم خۆفرۆشانەی گۆڕانیش ته‌نیاو ته‌نیا دزیی و تاڵانی كۆیان ده‌كاته‌وه‌. شایانی باسە له‌م رۆژانه‌ مسته‌فی سەید قادر له‌ هه‌ولێر بووه‌ و وه‌نه‌وشه‌یه‌كی مۆدیل ٢٠١٩ به‌ مواسه‌فاتی (vxr) وه‌رگرتوه‌. بۆ ئه‌وه‌ وەرینەگرتووە كه‌ ده‌بێته‌ جێگری نێچیر، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی خه‌تی پارتی ناو گۆڕان بكات و گۆڕانخوازەکان بۆ پارتیی دەستەمۆ، وەک بەدڕەوشتیێکی سیاسیی تاویان بکات و بیانکات بە ژوورە تاریکەکانی پارتییدا.
کۆنە گۆڕانخوازێک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە