بۆ / مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان
Wednesday, 28/12/2016, 1:32
بۆ / مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان
بابەت / داواکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی
بەڕێزان، وەک لای هەمووان ئاشکرایە بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرەتای دروستبوونیەوە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە چەمکی دیموکراسی و چەسپاندنی پڕەنسیپەکانی ئەم چەمکە و حوکمی یاسا درووست بووە و هەمیشە لە هەوڵدا بووە بۆ بەدامەزاوەیکردنی هەموو دامودەزگا حکومی و حیزبیەکان و هەوڵدان بۆ دەستاودەستکردنی دەسەڵات تیایاندا.
ئیمە وەك كۆمهڵێك ههڵسوراوی بزوتنەوەی گۆڕان له ڕانیە، ڕایدهگهیهنین: لە ئێستادا بهپێێ پهیڕهوهی ناوخۆ، وادەی یاسایی و سیاسی سەرجەم بەشەکانی هەیکەلیەتی سیاسی بزوتنەوەکەو لەناویاندا ڕایەڵە و بازنەکان و دەستەی بەڕێوەبەرێتی مەکۆکان تهواو بووە، بۆیه داوای ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنی ستافێكی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی مەکۆی سەرەکی و بزوتنەوەکە دهكهین، بۆ ئەوەی بزوتنەوەکەمان لەو ڕێڕەوە دیموکراتخوازەی خۆی لا نەدات کە تا ئێستاش مایەی شانازی هەموومانە. هەروەها، وێڕای سوپاس و دەستخۆشی و ڕێزگرتن لەماندووبوون و کاری خۆبەخشی ستافی ئێستاو دووساڵی رابردووی بزوتنەوەکە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەکە بە پێویستیەکی حەتمی دەزانین و دەتوانێت گیانێکی نوێ بەبەر بزوتنەوەکەدا بکاتەوە.
لەکۆتاییدا، وەڵامدانەوەی داواکارییەکەمان ڕێزگرتنە لە پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەکە و بنەماکانی دیموکراسی و سەروەری و شکۆی بزوتنەوەکەمان، بەپێچەوانەوەو لەئەگەری وەڵامنەدانەوەمان هیچ بەڕێزێكی دەستەی بەڕێوەبەرێتی مەکۆی سەرەکی بە نوێنەری شەرعی هەڵبژێردراوی خۆمان نازانین لەم بەروارەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا
کۆمەڵێك هەڵسوراوی بزوتنەوەی گۆڕان
ڕانیە ٢٣/١٢/٢٠١٦
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست