تکایه محەمەد تۆفیق بێده‌نگ بکه‌ن، با ئه‌وه‌نده بزووتنه‌وه‌که‌مان شه‌رمه‌زارتر نه‌کات
Monday, 11/03/2013, 12:00
(گوڵبز Paul Joseph Goebbels) وەزیرى راگەیاندنى هیلتەر ئەو پیاوەى به‌وه ناسراوه، که وتی:(درۆ بکە.. درۆبکە..هەتا خەڵکی بڕوات پیدەکەن) ئه‌م بیرۆکه‌یه، ئیستا له‌ناو سه‌رکرده‌کان و به‌رپرسه‌کانی کورددا پیاده ده‌کرێت، بۆیه به‌رده‌وام درۆ ده‌که‌ن و شه‌رم ناکه‌ن. خوا هه‌ڵناگرێت هه‌ندێکیان که‌مێک تێیدا هێشتۆته‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامت دانه‌وه، ئه‌وسا بێده‌نگ ده‌بن، هیوادارم کاک حه‌مه تۆفیق ره‌حیم یه‌کێک بێت له‌وانه و ئاگاداریی لێدوان و قسه‌کانی خۆی بێت. بۆیه من وه‌کو هه‌ڵسوڕاوێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به پێویستم زانی ئه‌م نووسینه وه‌ک ئاگاداریی و رێنماییه‌ک بۆ ئه‌و به‌ڕێزه بنووسم.
هه‌موو ده‌زانیین دەردى درۆ، نه‌ک ته‌نها ده‌ردێکه له نه‌خۆشییه ده‌روونیییه‌کان، که مرۆڤ کاتێک هانای بۆ ده‌با، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه تا به‌رامبه‌ره‌که‌ی بڕوای پێ‌بکات به کارێکی ناشایسته کردبێتی بیشارێته‌وه، نه‌کا دوایی ئاشکرا بێت، بۆیه پێشوه‌خت ئه‌مه‌ی بۆ رێده‌خات، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت به درۆکردن رێگا به هه‌ڵماڵینی راستی کارێکی ناشایسته بگرێت. یان دیسان به‌ته‌مابێت کارێکی له‌و شێوه‌یه بکات، پێشوه‌خت پێچه‌وانه‌که‌ی راده‌گه‌یه‌نێت و دوایی ده‌چێت ئه‌وه ده‌کات که به قسه ده‌یشارێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه تاکتیک نییه، به‌ڵکو ده‌ردێکی کوشنده‌شه له‌و دەرده سیاسییانه‌ی که به ناو سیاسییه کورده‌کان گیرۆدەی بوون. درۆکردنی به‌ناو سیاسییه‌کانی کورد بۆته کلتور، کلتوریش واته ژماره‌یه‌کی زۆر درۆیان کردووه به پیشه‌یه ئه‌وه ده‌که‌ن وا ده‌زانن سیاسه‌ت ده‌بێت وا بێت. درۆکردن لە ناو دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەى هەریم بیرۆکەکەى (گوڵبز)یشى تێپەراندووە، تا ئێرە هیچ سەیر نییە، چونکە ئەمانە بۆ خۆشیان دەزانن درۆ ئەکەن و درۆزنن.. سەیر ئەوەیە سیاسییەک لەناو هیزێکى وەک بزوتنەوەى گۆران‌دا بیەوێت بەناوى راستییەوە درۆ بکات، واش تێبگات خەڵک درۆکانى بە راستیی وەردەگرن.
لە نویترین درۆدا محەمەد تۆفیق رەحیم بەرپرسى پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانى بزوتنەوەى گۆران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەى چاودێردا دەڵیت: کیشەى سێ سەرکردەکە: (قادرى حاجى عەلى - عوسمانى حاجى مەحمود- سالار عەزیز) چارەسەر بووە، ئەوانە ئێستا گەڕاونەتەوە ناو گۆران و ئەو برادەرانە تیگەیشتوون لەو بەرنامەیەى هەمانبوو، بۆیە ئیستا قبوڵیانە و ئیشى بۆ دەکەن.
محەمەد تۆفیق رەحیم بەرپرسى پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانى بزوتنەوەى گۆران، ئیستا له گرده‌که ناوبانگی به محەمەد سەعید سەحافى گردەکە ده‌رکردووه، ئەمە یەکەمینجاری نییە لیدوانى (گوڵبز)یانە دەدات، بۆ نمونه پێشتر وتى: نەوشیروان مستەفا سەردانى ئێران ناکات، بەڵام وه‌ک هه‌موو زانیمان کاک نه‌وشیروان ئه‌و سه‌ردانه‌ی کرد، هه‌رچه‌نده ئیمە له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕمان به محەمەد تۆفیق رەحیم نەکرد بەڵام لیێ بێدەنگ بووین.
جارێکی تر وتى: ئێمه پەیوەندى ژێربەژێر لەگەڵ وڵاتاندا نابەستین، که‌چی ده‌رکه‌وت له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران‌دا به‌ستیان و وه‌کو پارتیی و یه‌کێتیی ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌رانه‌دا تێکه‌ڵ کرد، جگه له‌وه محەمەد تۆفیق رەحیم بۆ خۆى و بەنهێنى سه‌ردانی تورکیای کرد، دواى ئەوەى میدیاکان به‌تایبه‌تی کوردستانپۆست بڵاوی کرده‌وه، ئیتر دانى بە راستییەکەدا نا، کاتێکیش گۆڕان مەکتەبى پەیوەندییەکانى لە تاران کردەوە ئەم برادەرە نقەى لێوە نەهات.
چه‌ندین جار کاک محه‌مه‌د تۆفیق لێدوانی داوه و وتوویه‌تی: گۆڕان بەشدارى لە کۆبونەوەی سەرۆکایه‌تی هەرێمدا ناکات، که‌چی نه‌ک دانیشتنێک به ده‌یان دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام دا، ئیستا ئێمه له‌گه‌ڵ قسه و لێدوانه‌کانی ئه‌م به‌ڕێزه‌دا راهاتووین، هەر لەسەرەتاوە باوەڕ بەقسەکانى ناکه‌ین، بەڵام لە هه‌موو ئه‌مانه‌شدا بێدەنگ بووین.
ئیستا که‌وای لێهات ئێمه ئەم راستییانە ده‌خەینە بەردەم کاک محەمەد تۆفیق رەحیم، لە بارەى دواین لێدوانى سەبارەت بە گەڕانەوەى سێ سەرکردەکە. ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌که‌ین، که هەڵسوڕاوێکى بزوتنەوەى گۆران نزیک لە نەوشیروان مستەفا پێی وتم: شەوى یەکشەممە نەوشیروان مستەفا هاوشێوەى تالەبانى بۆ نانخواردن بانگهیشتى ئەو سێ سەرکردەیەى کردووە بۆ ماڵەکەى خۆى.
ئەو هەڵسوڕاوە، کە لەنزیکەوە ئاگاداریى دانیشتنەکە بووە گێڕایه‌وه وتی: ئەو دانیشتنە جگە لە نانخواردن و موجامەلەکردن هیچ گفتوگۆیەکی جدی تێدا نەبووە.
لەبارەى کیشە ناوخۆییەکانى گۆران و ئەو سێ که‌سه‌شه‌وه، تا ئیستا هیچ وەڵامێکى ئەو پەیامانەیان پینەگەیشتووە کە لە بارەى بۆچوونەکانى خۆیانەوە داویانە بە نەوشیروان مستەفا.
هه‌ڵسوڕاوێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست