بابه‌کر دڕه‌یی: كاك مه‌سعود بارزانی پیاوێكی هه‌ڵكه‌تووه، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌ری كوردستانه
Friday, 24/05/2013, 12:00
زۆر که‌س پێیان وابوو که کاک نه‌وشیروان قسه‌ی وا نه‌کردووه و ئه‌مه بوختانه بۆی هه‌ڵبه‌ستراوه.
وا ئه‌مڕۆش به‌رپرسێکی تریش که بابه‌کر دڕه‌ییه، هه‌مان قسه و پێداهه‌ڵدان به‌سه‌ر مه‌سعودا دووباره ده‌کاته‌وه و ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش زیاتر به شان و باڵی بنه‌ماڵه‌که‌شیدا هه‌ڵده‌دات و ده‌ڵێت:
(به‌رێز كاك مه‌سعود بارزانی پیاوێكی هه‌ڵكه‌تووه، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌ری كوردستانه، مه‌علومه كه ڕۆڵیان هه‌بووه له‌بنیاتنانی ئه‌م ئه‌زموونه، ئێستا هه‌قه له‌پێناو جوانتركردنی ئه‌م ئه‌زموونه، ............).
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:
(به‌رێز مه‌سعود بارزانیش گرنگه، چونكه ده‌ریده‌خات بۆ پیاوێكی تیكۆشه‌ری وه‌ك ئه‌و پۆست گرنگ نیه و رێگاش ده‌دات كه‌سێكی تر بچێته ئه‌و پۆسته).
قسه و ره‌خنه‌ی زۆر له‌سه‌ر گۆڕان گیراوه، وتنه‌وه‌ی به پێویست نازانم، ده‌شزانم بۆ هه‌ندێک که‌س که‌ڵکیشی نییه، لێره‌دا ته‌نها ئه‌م چه‌ند دێڕه بۆ ئه‌وانه ده‌نووسم، ئه‌وانه‌ی بڕیاریان داوه، هه‌ر گۆڕان بن. هه‌روه‌ک چۆن نیو سه‌ده‌یه پارتیی و یه‌کێتیی خه‌ڵکیان گه‌مژه و گه‌لێکیان به مێگه‌ل کردووه، بۆ ئه‌وانه‌ش که خۆیان به ئۆپۆزیسیۆن ده‌زانن، با گۆڕان ئه‌مانیش بۆ ده‌سه‌لات و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاله‌بانی بچوک بکاته‌وه و سه‌ریان نه‌وی بکات، چونکه که‌سی بچوک پێویستی به گه‌وره هه‌یه، شکور کاکه بابه‌کر دڕه‌ییش رێنیشانده‌ره و بنه‌ماڵه‌ی 31ی ئاب و هه‌کاریی، بنه‌ماڵه‌ی دز و ناپاکه جامانه‌سووره‌کانی سه‌ری ره‌ش به بنه‌ماڵه‌ی خه‌باتگێر ناو ده‌بات!
من زۆر جار بیر له خۆم ده‌که‌مه‌وه، ده‌ڵێم: تۆ بڵێیت من شێت نه‌بم، یان بێ ئه‌قڵ بم؟ عاقڵ ئه‌وه‌یه که به‌لای نمونه‌کانی وه‌ک بابه‌کر ئاغای دڕه‌ییه‌وه‌یه، که له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌رزه سیاسییه‌کاندا خۆیان ده‌گونجێنن، ئه‌و هه‌موو قسه جوان و رێکوپێکانه‌ی له زاری ئه‌و ده‌ێته ده‌رێ، منێکی شێت، که‌ی عه‌قڵم به‌و قسانه ده‌شکێت؟ ئه‌گه‌ر عاقڵ بوومایه هه‌ڵبه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی خۆم ده‌پاراست و به‌لامه‌وه گرنگ ده‌بوو، بۆ وه‌کو ئه‌مانه‌م نه‌کردووه و تا ئیستا له زارم شتی وا نه‌هاتۆته ده‌رێ؟ ئاخر خۆ هه‌ر به ته‌نها ئه‌ویش نییه، ئه‌وه‌تا به ده‌یان نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و گۆڕانگواز و گۆڕانبازی ته‌قله‌باز، هه‌ر هه‌مان قسه ده‌که‌ن، سه‌ره‌نجام باجه‌که‌ی بۆ ئێمه گران ده‌که‌وێت و به‌ناخی ئه‌رزدا ده‌بێت رۆچیت و هه‌میشه به گیرفانی سه‌وزه‌ڵه‌گیانم بۆ خۆمان راوه‌ح بکه‌ین، ئێمه ئه‌وه‌نده بیر له عه‌یب و نامووسیش ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر له نابووتیدا قه‌رزاریش بیین ده‌بێت خۆمان له قه‌رزدار بشارینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مان، هه‌رچه‌نده قه‌رزاری خه‌ڵک قه‌رزاری میلله‌تیشن، قه‌رزکوێریشن، که‌چی گۆڕانخواز و هه‌موو شتێکی تریشن، نه‌گوێی ده‌ده‌نێ، نه باکیان پیادێت، ده‌زانن، ئه‌م جۆره قسانه پاره‌یان بۆ ده‌کات و به‌رژه‌وه‌ندی گیرفانیشیان بۆ ده‌پارێزێت.
من تاقه‌تم له هه‌موو شتێک چووه، له‌م کۆمه‌ڵگایه، له‌و نووسه‌رانه، له‌و هه‌موو ناشرینییه که چوارده‌وری نیشتیمانی پێدراوه، که ئه‌م حیزب و به‌رپرس و سه‌رکرده ناپاکانه‌ی کورد کاری تێدا ده‌که‌ن و کۆمه‌ڵگای پێده‌گه‌وجێنن. ئیتر ته‌واو هیچ شتێک له‌م وڵاته دادی ئێمه نادات، ته‌نها رێگایه‌ک هیوای تێدا بێت، دروستکردنی رێکخراوێکه، له مه‌سعوده‌وه، تا بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی و ئه‌وانه‌ی گرده‌که‌ش راماڵێت، تا ئه‌مانه هه‌بن خیانه‌ت، ناپاکیی و ساخته‌کاری بوونیان ده‌بێت و به‌رۆکی ئه‌و میلله‌ته به‌رنادات. تا ئه‌مانه هه‌بن درۆ و ریایی و گه‌نده‌ڵیی و پیسخۆریی به‌رده‌وام ده‌بێت و وڵاته‌که‌مان بۆ نه‌وه‌ی داهاتووش رۆشنایی تێدا نامێنێت و کاول ده‌بێت.
به کورتییه‌که‌ی ئێمه هه‌موو دۆڕاوین، کورد میلله‌تێکی دۆڕاوه، که‌سی دۆڕاو خاوه‌نی خۆی نییه. پارتیی و یه‌کێتیی و گۆڕان بوونه‌ته خاوه‌نی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تیی میلله‌تێکی دۆڕاو، چونکه نمونه‌ی بابه‌کر دڕه‌یی سیاسه‌تی بۆ ده‌کات.
گۆڕانبازێک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست