کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرنجێك دەربارەى ژوورى ڕوەندى كوردى بزووتنەوەى گۆڕان،

Wednesday, 17/04/2013, 12:00


ڕەوەندى كوردى ئەمڕۆ لە هەندەران وەك چۆن ڕۆڵێكى گرنگى هەیە بۆ پاڵپشتیكردن و بە نیودەوڵەتكردنى مەسەلەى كورد لە هەمان كاتدا كاریگەرێكى بەرچاوى هەیە بۆ گەشە كردن و درێژە دان بە پڕۆسەى دیمكراسى لە ناوخۆی كوردستاندا، لە هەڵبژاردنەكانى 25-7ى پەرلەمانى كوردستان و 7-3 ی پەرلەمانى عیراق ئەو ڕاستیەیان سەلماند كە كۆمەڵگاى كوردى لە هەندەران چۆن بەرەوڕووى ئەو گۆڕنكاریە نوێ یەوە هاتن و پشتگیریان لە سەرهەڵدانى بزووتنەوەى گۆڕان كرد بۆ بەدەست هێنانى سیستەمێكى نوێ و گونجاو كەلەگەڵ گۆڕانكاریەكانى ئەمڕۆی جیهاندا بگونجێ.
لەم ڕوانگەیەوە كوردى هەندەران بڕوایەكى زۆریان هەبوو بە گۆرانكارى لە پیادەكردنى سیاسەتى بزوتنەوەى گۆڕان بەرامبەر بە رەوەندى كوردى بەكایگەرێكى نەتەوایەتیەوە بۆ دروست بوونى لۆببی كوردى دوور لە دەستى حیزب و تاقم گەرى و یەكخستنى ڕیزەكانى ئەم ڕوەندەو سودورگرتن لە تواناكانیان لە دەرەوەو ناوخۆی كوردستان بێ گوێ دانە محسوبیەت و منسوبیەت لە دانان و هەڵبژاردنیان بۆ پۆست وكارە دیارىكراوەكان لەسەر بنەماى لیوەشاوەى و پسپۆرى لە بوارە جیاوازەكاندا، بۆیە پشتگیرى خۆیان بۆ ئەم بزوتنەوەیە پیشان دا ، بەڵام ئەوەى جێگاى سەرنج و گللەیى زۆربەى زۆرى خەڵكى كورد و هەڵسوراوانى گۆڕانە لە هەندەران ئەو هیواو باوەڕەى هەڵیانچنیبوو لەسەر ئەم بزووتنەوەیە بۆ ئەوگۆرانكاریە چاوڕوانكراوە لە نیو رەوەندى كوردیدا جیاوازیەكى واى نەهینایە كایەوە كە جیا بكرێتەوە لەوەى پارتى و یەكێتى و حیزبە تقلیدیەكانى تر، وە بگرە هەمان هەڵەى ئەوانى ترى دووپات كردەوە بە دروست كردنى ڕێكخستنى حیزبى و شەق كردنى كۆمەڵگاى كوردى لە هەندەران ، هەروها دامەزراندنى ئەنجومەن و بازنەكان هەر وەك مەڵبەند و لق و كەرت ى حیزبەكانى تربوو، كە ئەم جۆرە ڕیكخستنە بۆ كورد لەدەرەوەى ووڵات جێگاى ڕخنە بوو لە بزوتنەوەى گۆراندا وە بە هەنگاوێكى نابەجێ لەقەڵم ئەدرا چونكە زەرەرمەندبو لە پڕۆسەى یەكخستنى ریزەكانى كۆمەڵگاى كوردى وەك هێزێكى كاریگەر لەسەر ئەو وڵاتانە بەرامبەر بە كێشەى میللەتەكەمان.
بزووتنەوەى گۆڕان هەمان هەڵەى لایەنەكانى تری دوپات كرددەوە بە دامەزراندنى ژوورێك بە ناوى رەوەندى كوردیەوە كە هەمان ڕۆڵى مەڵبەندى دەرەوەى یەكێتى و لقى دەرەوەى پارتى دەبینێت كە لە كوردستانەوە بە كۆنترۆل سەرپەرشتى ئەم رێكخستنانە ئەكەن، بێ راوێژكردن بە خەڵكانى خۆیان بۆ هەر ووڵاتێك نوێنەرێكیان داناوە كە سەرپەرشتى بكات كە زۆربەیان هیچ جۆرە پێوەر و رێسایەك بەكار نەهاتووە لە دانانیاندا ، هەندێكیان تەنانەت زمانى ئەو ووڵاتەش نازانن كە بۆیان دیارى كردون، هەندێكیان لە بەر خاترى ئەم و ئەو دامەزراوون و هیچ پەیوەندیەكى بەو كارەوە نیە تەنها بۆ جیگا دۆزینەوە لەو پۆستەدا دامەزراوە ، بۆ نموونە ئیمەى گۆڕانخوازانى ووڵاتى ئەڵمانیا نوێنەرێكمان بۆ دیارى كراوە بەبێ ئەوەى هیچ پرسێك لە هەڵسوڕاونى ئەم ووڵاتە بكرێت، وە زۆربەى زۆرى هەڵسوڕوان و نەجومەنەكانى كە لەم ووڵاتە كار بۆ گۆران دەكەن نوێنه‌رێکیان دانوه‌ که‌س نایناسێت. ئەم بەڕێزە لەم پۆستەدا دانراوە لەلایەن بەڕیز كاك نەوشیران موستەفاوە ریكخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بێ گوى دانە هیچ پیوەریك و توانایەكى لەم بوارەدا.
لیرەدا ئیمە دەپرسین بزووتنەوەى گۆڕان چ گۆرانكاریەكى لە سیستەمى كاركرنى بەرامبەر ڕوەندى كوردى گۆڕى ؟ ئایا هەمان سیاسەتى بەرێڕوەبردنى حیزبە تقلیدیەكانى تر پەیرەو نەكردووە لە دانانى تاكەكان و كارى حیزبایەتى و تاقم گەرى و شەق كردنى ریزەكانى رەوەندى كوردى لە دەرەوەى ووڵات؟ ئەم پرسیارە لە جەنابیان دەكەین هەرچەندە وەڵامەكەى لاى هەموو لایەك ئاشكرایە.

هەڵسوڕاوێكى گۆڕان لە ووڵاتى ئەڵمانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە