کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە بازیان لیستى كوردستانى پێڵاوى تاكەوتاكى دابەش كرد

Sunday, 19/07/2009, 12:00


لیستى كوردستانى بەتایبەتیش پارتیەكان لە بازیان دەستیان كرد بە دابەشكردنى جل و بەرگى ئافرەتان و پێڵاو بەسەر هاوڵاتیان تا دەنگیان پێبدەن، جلى ئافرەتان كە بریتیە لە ماكسى ژنان نرخى ئەم ماكسیانە لە بازاڕە بە 2000دینارە ، ژنێك چوار ماكسى وەردەگرێت و لێكى دەداتەوە كە نرخەكەى دەكاتە هەشت هەزار هەر ئەم ژنە دەڵێت بەخواى من دەنگم بە هەشت هەزار نافرۆشم و دەنگیشتان پێنادەم ، لەلایەكیترەوە كە لەهەمووى سەیرتر ئەوەیە ئەم پێڵاوانەى كە داویانە بەخەڵك گشتى تاكەو تاك دەرچووە ، خەڵكیش لە بازیان لەوەڵامدا وتافیان بۆ لیستى كوردستانى و سەرۆكى هەرێم لێدەدا كە دەیانگوت (بۆیە پێت ئەڵێین كاكە قۆندرەكەت تاكە و تاكە).
گۆڕانخوازێک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە