بە ناوى لیستى [ لێبوردەى و پێكەوە ژیان ]
Tuesday, 14/07/2009, 12:00
بە ناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
[پرۆژەى چاكسازیتر و كوردستانى تر و گۆڕانتر ]
[پرۆژەى تاقیكردنەوەى حزبەكان بە دەسەڵات]
[پرۆژەى چالاكتركردنى تاقیگەى دەسەڵات=عەقڵى كورد]
بە ناوى لیستى [ لێبوردەى و پێكەوە ژیان ]
ژمارە [2019]
پاڵنەرى ئەم پرۆژەیە:
پەرشو بڵاوى دەنگى هاوڵاتیان و باشى بە هیواى باشترى گیانى تەباى و پێكەوە ژیان, یەكگرتنى ناچاریانەى كورسى لیستەكان دواى هەڵبژاردن لە ناو پەرلەماندا بە هۆى پەرش و بڵاوى دەنگەكان واى كرد كە ئێمە لەمسەرەوە یەك بگرین.
هەروەها
بونى هەموو بیرۆكەكانى سەر زەوى لە كوردستان, بۆ نمونە بیرۆكەى شوععیەكانى ووڵاتى ێین كە وڵات بە رێوە دەبەن و بیرۆكەى عەلمانیەكانى ئەوروپا كە نمونەى عەدالەتى كۆمەڵایەتین و بیرۆكەى ئیسلامى ئاشتى خوازى سەنغافورە و ئەندەنوزیا و مالیزیا و بیرۆكەى كۆمۆنیستەكانى یابان, هەموو ئەم بیرۆكانە پێویستیان بە تاقیگەى عەقڵى مرۆڤى كورد هەیە لە ئێستاوە تا 10 ساڵى دیكە (تا 2019) تا بۆ ئەوەى بزانین ئەمانە درۆ یان راست دەكەن؟ وەكو فەلەكەدین كاكەى دەفەرمێت: ئێمەى كورد هەموو بیرۆكەكانمان تاقیكردەوە هیچكامیان دادى نەداین. تاقیكردنەوەش باشترین بەڵگەیە, تا حزبەكانى كەش تاقى نەكەینەوە بە دەسەڵات ناتوانین ببینە ووڵاتێكى ئاسودە و دامەزراو.
رونتر:
ئەوەى ئەمرۆ بەرهەمى گۆڕانێكى ناكامڵى كاروكاردانەوەى حوكمە كورت و درێژترینەكانى عێراق و ناوچەكەیە, خودى حوكمەكانى عێراق بەردەوام نا سەقامگیر بووە و بەردەوام لە نێوان سەرهەڵدانى جەماوەرى و شۆرش و ئینقلاباتى عەسكەرى و دواجار بۆ حوكمى دیكتاتۆرى و ئەمرۆش لە كاردانەوەى كارى دیكتاتۆرى دیموكراتیەكى بێ ماناى پڕ لە بەرەڵاى و بێ سەر و بەرى گەندەڵى ئەحزابى موتەفەریقدایە, ئەمەش سروشتیە چونكە كارى ناسازى دیكتاتۆرى بەرهەمەكەى هەر دیموكراتیەكى زۆر شل و شێواو دەبێت. ئێمە لە لیستى 2019 گەشبینین و دەزانین سبەینێیەكى گەش چاوەرێى كوڕان و كچانى كوردستان دەكات بەو مەرجەى تێبگەین تا تێنەگەین پێ ناگەین, تێگەشتن لە ماناى ئەو كار و كاردانەوە بێ مانایانەى كە بەسەرماندا دێت و بەردەوام مایە پوچین لەو بەینەدا. دەكرێ قورباى گیانى و ماڵى زۆر بدرێ بۆ خواستە جیاواز و جیاوازتر و جیاوازترینەكانى گۆڕان چونكە شا پیاوى بەزەى و ئاشتى جیهانى داواى لە خوداكەمان فەرموو كە بەڵاكانى سەر مرۆڤایەتى نەهێڵێ و ئەوى پیرۆزیش هەمووى لابرد تەنها بەڵاى ئازادى نەبێت چونكە كە ئازادى هەبوو جیاوازى دروست دەبێت و كە جیاوازیش دروست بوو ئیتر یان ئارامگرتن یان بەریەككەوتن (كوشتار بە قۆناغى جیاواز) ئازادى خەڵاتى پیرۆزە بۆ مرۆڤ , مرۆڤ بە ئازادیەوە ماناى هەیە ئەگین لغاوى بە دەستى كەسێكى كە دەبێت كە لغاوى بە دەستى شێوێنەر (شەتان) دەبێت, ئەوى بەدى شێوێنەریش بریارى داوە هەموو مرۆڤایەتى لغاو بكات تەنها دڵسۆزترەكان نەبێت. كە مرۆڤیش خۆى بریارى دا ئیتر خەتاى كەس نیە و ئەمەش ماناى تاقیكردنەوەى مرۆڤە بۆ گەشتن بە هەمیشە بەهارى خۆش و سەوز یان هەمیشە ئاگرى ناخۆشى پڕ ئازار.
ناساندن:
بیرۆكەى ئەم پرۆژەیە: ئەندازیار: راستى فهمی اسكندر: لە شارەوانى ناحیەى خورماڵ.
00964 770 245 30 94
00964 750 115 13 47
* **
ناساندنى ماناى گۆڕان و جۆرەكانى:
گۆران: پێویستیەكى بونمانە بۆ ئەوەى لە چەق بەستوى رزگارمان بێت, پەیوەندى بە ئاستى ئازادى هاوڵاتیەوە هەیە, ئازادیەكى باشتر بریتیە لە نەبونى زۆر لە هەڵبژاردنى ئاین بەڵكو بە عەقڵ و قەناعەت و دیالۆگ و گفتوگۆ.
سەرچاوەى گۆران: خاوەنى مرۆڤ سەرچاوەى گۆرانە چونكە لە كەتەلۆكى مرۆڤدا باسى گۆران دەكات بە بریارى مرۆڤ خۆى, واتە رێزى ناوە لە مرۆڤ بۆ ئازادى بریاردان بە بەڵێ یان نەخێر بۆ هەنگاو نان لە باشە بۆ باشتر یان لە خراپە بۆ باشە یان لە خراپەوە بۆ خراپتر.
جۆرەكانى گۆران:
1. گۆڕان : باش : خێرا : كورت خایەنترین : باشە بەڵام كامڵ نیە و بە ئەندازەى كورتى ماوەى گۆرانەكە گۆرانى بەسەردا دێتەوە (بە پێى یاساى فیزیاى: كار و كادانەوە) یان بۆ مانەوەى سیستەمى دیكتاتورى بەكار دەهێنێت.
2. گۆڕانتر: باشتر : خێراتر : مامناوەند خایان : باشترە و كامڵە و بە هەمان یاساى فیزیاى گۆرانێكى مامناوەندى بەسەردا دێتەوە, بەرەو كامڵى مامناوەندى لە مامناوەندیدا سەقامگیر دەبێت.
3. گۆڕانترین : باشترینە : خێراترین: درێژخایانترین: بە هەمان یاساى فیزیاى گۆرانى بەسەردا دێتەوە, لەگەڵ تاقەتى مرۆڤدا یەكناگرێتەوە و چونكە مرۆڤ پێویستى بە تاقەتپروكێنیش نیە.
چۆن كەسى گۆرانكارى سەركەوتوو بناسینەوە؟ :
تەحەكوم بە هەڵبژاردنى جۆرەكانى گۆران دەرى دەخات كەسى گۆرانكار تا چەند دڵسۆز یان دڵسۆزتر یان دڵسۆزترینە. هەروەها ئاستى سەنتەربون یان ناوك بونى ئەلكترۆنەكانى دەورى ناوك, مەبەست ئاستى سەركەوتوى دایك و باوك چۆن تونیبێتیان ببنە ناوك بۆ منداڵەكانیان.
***
لە كۆتایدا:
لە نێوان گۆڕان و گۆرانتر و گۆرانتریندا باشتر وەهایە نەك باش یان باشترین كە گۆڕانتر هەڵبژێرین, ئەم گۆڕانە پێویستى بە ماوە (زەمەن) ى 50 ساڵو نیو دەبێت لەسەر بنەماى تەمەنى مرۆڤ, بۆ نمونە:
ئەگەر كەمترین تەمەنى مرۆڤ = 1 ساڵ و زۆرترین تەمەنى مرۆڤ = 100 ساڵ
كەواتە 1+100 = 101 ساڵ بۆ گۆڕانى درێژخایان
بە دابەشى دوو (مامناوەندى) = 50.5 ساڵ
یەكێتى و پارتى توانیان 18 خاڵ = 18 ساڵ خزمەت بفەرمون (بە سوپاسەوە)
وە تا 2019 = 10 خاڵ وەكو ئەزمون كردنى كەسانى دیكە
كەواتە لە دواى 2019 پێویستمان بە 22 ساڵى دیكە دەبێت بۆ گۆرانتری سەركەوتوترى پێویستر, پاش ئەویش دەبێ بوار بدەین لە مامناوەندیدا مامناوەندتر بین و گۆرانێكى 50 ساڵانەى تر بكەین.
***
جۆرەكانى ئاڕاستەى گۆڕان:
1. بەلاى راستدا, راستى خۆى وەكو جەستە و وەلا نانى چەپەكانى (خراپیەكانى) خۆى.
2. بەلاى چەپدا, چەپى خۆى وەكو جەستە و وەلانانى راستیەكانى (باشیەكانى) خۆى.
هەركامیان هەڵبژێرین پێویستى بە كاتى گۆڕان (ماوەى گۆڕان) و جۆرى گۆڕان و جۆرى (بڕیاردان یان بڕیارتردان یان بڕیارترین دان) بۆ (هەڵبژاردن یان هەڵبژارنتر و هەڵبژاردنترین) ى جۆرى (گۆڕان یان گۆڕانتر یان گۆڕانترین) بەرەو (باش یان باشتر یان باشترین) یان (چەوتى یان چەوتیتر یان چەوتیترین) .
شاى گۆڕان:
ئەوروپا ئەمرۆ شاى گۆڕانە چونكە تێكەڵەیەك هەیە لە نێوان گۆڕانى باشتر و خراپتر (وەكو یاساى كار و كادانەوە) لە لایەك خوێن خۆرەكان و گروپى جنۆكەو شەتانەكان و لە بەرامبەر ئەمەشدا بیرمەند و زانست دۆست و عەقڵى عەدالەتى ئیجتماعى لە لایەك.
مەرجەكانى كەسى گۆڕانكار:
1. بزانێ تا تێ نەگات پێ ناگات , تا تێنەگات هیچ شتێ مەحاڵ نیە و دەتوانێ پێى بگات بە كات و نوێكردنەوەى هەر بیرۆكەیەكى خراپ یان باش, تەنانەت ئەگەر كەسى گۆرانكار زۆر خراپیش بووبێ ئەوا دەتوانێ بە رۆشتن و بەجێ هێشتنى ئەو شوێنە بۆ ماوەى 2 ساڵ و پاشتر هاتنەوەى بۆ دەست پێكردن بە گۆران, بۆ نمونە سەرۆكەكە بەرێزەكانمان دەتوانن برۆن 2 ساڵ ئەم ووڵاتە بە جێ بهێڵن چونكە دەستیان سورە بە خوێن و پاشتر بە ئاوا بونى خۆریان و هەڵهاتنەوەیان ئەوا هەمیشە سەركردەكەى جاران دەبن.
2. تا پێنەگات ناتوانێ گۆڕانكارى بكات, تێگەشتن لە ماناى هاوسەرى و بە ناوك بون بۆ مناڵانى دەوریان.
3. خودى گۆڕانكار لەمسى ئەزمونەكانى ژیانى كردبێت و وانەى وەرگرتبێ.
4. تەمەنى لە 40 ساڵى كەمتر نەبێت, و توانیبێتى بە پۆستەكانى كارى بەرێوبەرى حزبى و حكومى تێپەر بوبێت, باشتر وەهایە كە كۆلێژى بەرێوبەرى تەواو كردبێ.
5. ئازادانە و ناوەندانە و ئاسانانە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بكات:
* نیازێكى پاكى هاوبارگەى تواناى مرۆڤ.
تێبینى: تا بەزەى بۆ خۆشەویستى بەرەو لێبوردەى نەبێ گۆرانى سەركەوتوو دروست نابێت, و تا یادى زۆرى بەزەى ناكاتەوە ناتوانێ بارگاوى بێت بە سیفەتى بەزەى.
* خۆشەویستیەكى مامناوەندى بۆ نیازەكە.
* قوربانى دان بۆ نیازە خۆشەویستەكە.
* ئارامگرتن لەسەر قوربانیدانەكە.
6. پەروەردەكرنى كەسانێكى نوخبە.
7. راگەیاندنى كەسە نوخبەكان.
***
ئامانجەكانى لیستى 2019:
1. بە ئاساى ناساندنى قۆناغى دیموكراتى بەرەڵاى و گەندەڵى بەهۆى یاساى فیزیایەوە.
2. هەوڵ بۆ پەروەردەى نوخبەیەكى كەمى لیرەى بە قەدر و زیاتركردنى گیانى تەباى و پێكەوە ژیان.
3. بە ئاساى نەناساندنى قۆناغى دیموكراتى ئەمرۆ پاش ئەوەى كە ئەم پرۆژەیە جێبەجێ نەكرێ دواى ساڵى 2019.
4. رێزگرتن لە خەباتى پرۆژەكانى حكومەتەكەمان.
5. مام جلال و كاك مەسعود بكرێنە یەكەم و دووەم سەرۆك و بە دواى ئەماندا (5) شەیدایانى سەرۆكایەتى تاقیبكرێنەوە بزانین لە ماوەى 10 ساڵى داهاتوو تا 2019 چى دەكەن؟ واتە بۆ هەریەكەیان دوو ساڵ بەو مەرجەى لە ژێرچاودێرى مامجلال و كاك مسعود و سەرۆكەكانى تر و م.س. و سەركردایەتى حزبەكان و رێكخراو و رۆشنبیراندا بن.
6. هەڵبژاردنى یەك سەرۆكى نوێ لە 7 سەرۆكەكە لە 2019 دا, بەو مەرجەى كۆى دەنگى كۆتاى بەم شێوەیە كۆبكرێتەوە:
* %25 دەنگ بۆ سەرۆكەكان لە ناو خۆیاندا.
* %50 دەنگ بۆ رۆشنبیران و رێكخراوەكان.
* %25 بۆ هاوڵاتى ئاساى وەكو هاریكارى شیكارى و هەڵسەنگادنیان لە لایەن سەرۆكەكان و رێخراوەكان.
7. بەردەوامى دان بە دەنگدان بە هەموو لیستەكان لە ئەگەرى جێبەجێنەكردنى ئەم پرۆژەیە.
لە ئەگەرى سەركەوتنى لیستەكەماندا:
ناونانى كابینەى نوێ بە:
كابینەى (بەزەى و خۆشەویستى و لێبوردەى)
پێكهاتەى حكومەت:
1. سەرۆكى هەرێم: پاش پێدانى سێ ژمارە لەم سێ بەرێزە لە لایەن مام جەلال و كاك مەسعود:
* كاك سەفینى بازرگان.
* دكتۆر كمال میراودەلى.
* دكتۆر هەڵۆ مامۆستا برایم ئەحمەد
و
بەو مەرجەى هەرسێكیان ماوەى یاساى دوو ساڵ تەواوبكەن, لە ئەگەرى هاتنە دواوەى چالاكى 18 ساڵ خزمەت ئەنجا 20 ساڵ ئەنجا 22 ساڵ و هەتا 2019 ئەوا پۆستەكە دەدرێ بە یەك لە پاڵیوراوانى ئێستا ئەمەش پاش چاودێرى وردى سیاسی و رۆشنبیر و رێكخراوەكان و هاوڵاتیان لە ماوەى یەك ساڵى حوكمدا.
پاشتر لە دواى سێ حوكمى دوو ساڵ دوو ساڵ:
دوو كاندى نوێ هەڵبژێردرێ بەو مەرجەى یەكیان ئەمیرى ئیسلامیەكان (ئاشتى خوازان) و یەكیان ئەمیرى شوعى كۆمۆنیستە ئاشتى خوازەكان بێت.
پاش ئەوەى لە نێوان 7 سەرۆكەكە یەكیان بویە شا و سەرۆكمان بۆ حكمى دوو ساڵى هەڵبژاردنى 2019 ئەوا بۆ 2021 حەوت كاندیدى دیكە هەڵدەبژێردرێ لە لایەن ئەو 7 سەرۆكە بۆ سەرۆكایەتى و دواى دوو ساڵ دوو ساڵ ئەوانیش جێى 7 سەرۆكى بەرێزى كوردستانەكەمان دەگرنەوە.
كۆتا جار بەندە لە تەمەنى 42 ساڵیمدا كە دەكاتە ساڵى 2021 خۆم دەپاڵێوێم بۆ سەرۆكى كۆمارى كوردستان.
2. سەرۆكى حكومەت یەك لەم پاڵیوراوانە لە لایەن مام جلال و كاك مسعود 3 ژمارەیان بدرێتێ بۆ 6 ساڵى داهاتوو:
1. قوباد تاڵەبانى.
2.مافناس نەوشیروان مستەفا.
3. دكتۆر ئەندازیار بەرهەم ێاڵح.
و
تا 2019 دوو كەسى كە بە پێى بیر و كار و ئامانجى سەرۆكى ئەوكات كە یەكیان ئەمیرى ئاشتى خوازە ئیسلامیەكان یان كۆمۆنیستەكان بێت.
3. ئەندامانى پەرلەمانى هەڵبژاردنى ئەمساڵ و دەشكرێ بۆ ساڵەكانى دیكە گۆرانكارى بەسەردا بێت بە شێوەیەك كە ئەندامى لیست كە دەكاتە ئەندام پەرلەمان خۆى ئازادانە خەباتى خزمەتى بگوازێتەوە بۆ لیستێكى دیكە:
* (40 50) كاندیدى لیستى كوردستانى.
* (30 40) كاندیدى لیستى خزمەتگوزارى و چاكسازى.
* (20 30) كاندیدى لیستى گۆڕان.
* (10 20) كەسایەتى بارزى شارەكان.
* (1 10) كاندیدى ئەقەلیاتى ئاینى و نەتەوەى و حزبى)
تێبینى: گۆرینى شێوازى دانیشتن و شێوازى دەنگدانى ئەندام پەرلەمانەكان بۆ شێوازى ئەلكترۆنى ژیر كە توانى یەكسەر كۆكردنەوەى دەنگەكانى بەڵێ و نەخێرى هەیە و یەكسەر نمایش كردنى لە سەر شاشەیەكى گەورەى ناو هۆڵى پەرلەمان.
4. وەزیرەكان:
ناوى وەزارەتەكان:
* پەروەردە یان پێنوس
* داد یان تەرازوو
* رۆشنبیرى
* گەشت و سەیرانگا
* سامانە سروشتیەكان
* درەخت یان نەمام یان سەوزاى یان ژینگە
* رێگاو بان
* كارەبا
* پەیوەندى نەتەوەى
* زمان و كلتور
* ئاینى ئاشتى و بەزەى جیهانى
* رێگا و بان
* بەرگرى ئاشتى ئەنجا شەڕ
* وەزارەتى وەزارەتەكان یان وەزارەتى چادێرى وەزارەتەكان.
* خەڵاتكردن
* سزادان
* پیران
* خۆشەویستان (بێ نەوا و بێ ئەندام)
* مناڵان
* دایكان و كوران
* باوكان و كچان
* وەزارەتى دراوسێكانى هەرێم
* شیر
* گەردون ناسى (ناسا) و كردنەوەى كەناڵێكى ئاسمانى تایبەت.
* گۆشت
* میوە
* رێكخراوەكان
* ئۆڤەر تایم (خۆ بەخشەكان)
* كار و بارى ئاشتى لە نێوان لەناو بەرى هەڵەبجە و ئەنفال و شەهیدان
* یاریگا یان تۆپ
* پزیشكان
* ئەندازیاران
* پیشەوەران
* ئەلكترۆنیات
* (قوتكار) 7 قوتابى و خوێنكارى سەركەوتووى هەموو قۆناغەكانى خوێندن
* بازرگانان
* پەنا بەران
پەنا هێنەران
رێكخستنى پەیوەندى حزبەكان
چاودێرى حزبەكان لە روى هونەرى حزبایەتى
شارەكان
قەزاكان
ناحیەكان
گوندەكان
كوران و كچان
بێ دایك و باوك یان بەردە رەشەكەى كەعبە
خاوەن بیرۆكەى خزمەتگوزارى
بێ بروانامەكان
وەزارەتى چاودێرى بەرێوبەرەكان
***
تێبینى:
1.دەكرێ مافناس نەوشیروان مستەفا بكرێتە وەزیرى پێنوس چونكە گۆران لە پێنوسەوە بۆ نەزەرى ئەنجا كردارى رێچكە دەگرێ, هەروەها یەك لە م. ێلاح الدین محمد و م. علی بابیر بكرێنە وەزیر و جێگرى وەزیرى پەروەردە ئاینى ئاشتى و بەزەى جیهانى بە ئامانجى زانینى ئاستى پێكەوە ژیانیان لە گەڵ ناوخۆ و دەرەوەى خۆیان و ئەمەش بكرێتە بەڵگە بۆ تواناى بەرێوبردنى وڵات لە دواى دووساڵى 2016 یان 2018 .
2. (%10 تا %50) ى ئەندامانى م.س. حزبەكان بۆ پۆستى وەزیرى (بە تایبەت خاوەن بروانامەكان) ,بە پێى رێژەى هەر لیستە لە پەرلەماندا.
5. بەرێوبەرەكان:
بە هەڵبژاردنى ئازادانەى ناو هەر بەرێوبەرایەتیەك بە مەرجێ بە رێژەى:
%75 دەنگەكان بۆ خاوەن بروانامەكانى بەرێوبەرایەتیەكە.
%25 دەنگەكان بۆ بێ بروانامەكان.
***
پرۆژەكانى لیستى 2019 لە ئەگەرى سەركەوتندا:
1. جێبەجێكردنى بەرنامەى شێوازى نوێى سەرۆكایەتى و وەزیرى و بەرێوبەرى.
2. بەستنى یەكەم كۆنگرەى ئاینزادەكانى سەر زەوى لە هەرێمى كوردستاندا, گرنگى دانى زیاتر (چونكە خۆى گرنگى پێ دراوە لەگەڵ سوپاس بۆ حكومەت) و پاشتر كۆبونەوەى مانگانەى ئەدیانەكان و تۆماركردنى و پەخش كردنى لە كەناڵێكى ئاسمانى تایبەت بە ناوى [بەزەى], ئامانجى كۆبونەوەكان بریتى دەبێت لە ناساندنى ماناكانى ئێمە لە كەتەلۆكەكانمان كە لە بەردەستیاندایە, و دیارى كردنى هاوبەش و جیاوازەكانى نێوانیان, بێ سانسۆر بەرنامەى تەلەفزیۆنیان هەبێت لە كاتى پشوى خێزانەكان و مەرج بكرێ كە هەموان بێ جیاوازى گوێ بگرن لە بەرنامەكان بۆ هەڵسەنگاندنیان (گوێ گرتن لەو هۆڵانەى كە لە گەرەكەكاندا دروست دەكرێ) بە ئامانجى كۆتاى هەڵبژاردنى ئاینێك و هەڵگرانى ئاینەكانى دیكە سەرانە بۆ پاراستنیان و بەشدارى پێ نەكردنى ئەوان لە جەنگەكاندا, سودى ئەمەش بۆ نمایشى ڕەوشتى ئاینیەكانە بۆ سەركەوتن و كێ بڕكێ.
3. گرنگى دان بە پەروەردەى ئاینى قوتابخانەكان و سەردانى قوتابیەكان بۆ لاى رابەرە ئاینیەكان لە پەرستگاكانیاندا و داناى وانەى تایبەت لە كەناڵى بەزەى و كەناڵى نوێى پەپولەى تایبەت بە مناڵان و كەناڵى هیوا تایبەت بە مێردمناڵان و كەناڵى لاوگەنج بۆ گەنجان و لاوان.
4. لێبوردەى گشتى و هەڵدانەوەى پەرەى نوێ بە تایبەت ئەوانەى سەرچاوەى سەروەتو سامانیان نەزانراوە, و خەڵاتكردنى %25 ى ئەو مومتەلەكە بۆ ئەوانەى بێ زۆر خۆیان دەیگێڕنەوە.
5. گرنگى دانى تەواو بە گەشتیارى و دابینكردنى ڤیزا بۆ هاوڵاتیانى ناوخۆ و ناردنى ساڵانەى %25 بۆ دەرەوەى ووڵات بۆ ماوەى مانگێ (بۆ سێ شوێنى گەشتیارى ووڵاتێ و تەنها یەك گەشت لە ساڵێك و چەند گەشتێ لە تەمەندا پاش تەواو بونى ناوەكانى هاوڵاتیان و دوبارە دەستپێكردنەوە بە پرۆسەى پیرۆزى گەشتیارى كە سودى نوێبونەوەى دەمارى و جەستەى و دەرونى هەیە و یەكەم سەرچاوەى داهاتى جیهانى) لە بەرامبەر وەرگرتنى %25 دانیشتوانى جیهان بۆ سەردانى شوێنە گەشتیاریەكانمان پاش ناساندنى لە رێبەرى گەشتیارى جیهانى و كەناڵێكى ئاسمانى تایبەت بە گەشتیارى كوردستان و (جیهان : وەكو داهاتى رێكلامى بۆ شوێنە گەشتیاریە جیهانیەكان) , وە ناردنى ساڵانەى %75 هاوڵاتیانى دیكە بۆ ناوچە گەشتیاریەكانى ناوخۆى خۆمان بۆ 7 شوێنى گەشتیارى كە سیانیان لە غەیرى وەرزى بەهارى جواندا دەكرێ, وە گەشتى دەرەوە و ناوەوە بە شێوازى قورعە دەبێت و تێچوى رۆشتن و مانەوە و هاتنەوە لە سەر پارەى نەوت و داهاتى نیشتمانى دەبێت.
6. دابین كردنى ژەمەخۆراكى ئامادەكراو بۆ گەرەكەكان بە كۆكردنەوەیان لە هۆڵ یان ماڵێ یان پەرستگا یان قوتاپخانە (تا ئەو كاتەى هۆڵى تایبەت بە گەرەكەكان دروست دەكرێ) ئەمەش بۆ ئاگابون و ئەحواڵ پرسینى یەكترى باشە و باشتر لاى خوداكەمان و كەسى دڵسۆز, ژەمە خۆراكەكەش باشتر دەبێ لە روى تەندروستى جیهانى بەم شێوەیە:
* بەیانیان: شیر و سەمون و ماست و هەنگوین و قەیماغ و پەنیر.
* نیوەروان: زەیتون و برنج و شلە و گۆشتى جۆراو جۆارى تەندروست.
* ئێواران: نانێكى سوك.
چونە ژورەوە و هاتنە دەرەوەى هۆڵەكان بە سیتەمى ئەلكترۆنى ژیر دەبێت بۆ هەژماركردنى ئامادەبوان لە رێگەى كارتێكى ئەلكترۆنى ژیر, شێوازى خەڵات و سزا:
* لە ماوەى یەك ساڵدا بۆى هەیە ئامادە نەبێت.
* لە ماوەى ساڵى دووەمدا بۆى هەیە 12 جار ئامادە بێت.
* لە ماوەى ساڵى سێهەمدا بۆى هەیە هەفتەى یەكجار ئامادە بێت.
* لە ماوەى ساڵى چوارەمدا بۆى پێویستە هەموو رۆژێ ئامادە بێت بە تایبەت بەیانیان.
پاشتر
لە ئەگەرى ئامادە نەبونى بۆ هەر رۆژە ئەوا سزا دەدرێ بە خەڵاتى سزادان وەكو خۆشەویستى چونكە سزا سودى هەیە و كەم كەس هەیە هەست بەو راستیە بكات,.سزاكەش: بەندكردنى یەك رۆژ بۆ یەك رۆژى ئامادە نەبوون. وە لە ئەگەرى ئامادە نەبونى ژەمێ ئەوا تەنها 8 سەعات بەند دەكرێ.
7. لابردنى زیان لە سەر پارەى نەوت و دانانى عەدادى ئەلكترۆنى ژیر لە سەر بۆریەكانى نەوتى كوردستان بە تایبەت, گۆرینى ساڵانەى ستافى چاودێرى عەدادى نەوت و مەرجە كەسەكانى ناو لیژنەكە كەسى دەستپاكى ناو 7 حزبى كوردستانى بن.
لە هەمووى گرنگتر: دابین كردنى رێگاو بانێكى بەرفراوانى ئاسان لە ناوەوە و دەرەوەى شار و دابینكردنى ئۆتۆمبیل بۆ هەموو چینەكان بە تایبەت ئەندازیارانى سەرحەرى پرۆژەكان و هەموو چینەكان بە پێى پێویستى چینەكە بە تایبەتتر وەزیر و پزیشك و مامۆستایان.
***
گرنگتر لە گرنگتر:
1. جەنگى ئاشتیانە ئەنجا خوێن لە پێناو كەركوك.
2. دابەشكردنى زەوى كوردستان بەم شێوەیە:
* % 15 بۆ جیلى (25 40) ساڵ بە هەموو پێداویستى خانوو بە هاوسەریشەوە بە رەزامەندى دولایەنە.
* % 15 بۆ جیلى داهاتووتر (بەرنامەى مامناوەند بۆ جیلەكانى تر)
* %15 بۆ جیلى دواى جیلى نوێ و ئامادەكردن بۆیان تا بۆ ئەوەى دڵیان بە وڵات خۆشبێت و دەشكرێ سیستەمێكى پەروەردەى رەچاو بكرێ بۆ نانەوەى وەچە و نەوەى نوێ چونكە مەرج نیە زۆر و بۆر بین بەڵكو كەم و پوخت باشترە.
ئەوەى دەمێنیتەوە وەكو ئێستا دەبێت بە تایبەت بۆ گەشتیارى و كشتوكاڵ و لەوەرگە و حەوزى ماسى و باخ.
***
بە نسبەتى داهاتى كوردستان:
پۆلێن كردنى سەرچاوەى داهات و بە یەكەم كردنى لایەنى گەشتیارى كوردستان بۆ داهاتى هاوڵاتى, پاشان دابەشكردنى بەم شێوەیە:
15% بۆ هاوڵاتیان بە بێ جیاوازى.
10% بۆ فەرمانبەران و بە شدار بونەوەشیان لە %25ى %15ى بوجەى هاوڵاتیان.
%30 پرۆژەكان, بە تایبەت پرۆژەى زانستى و گەنجان و لاوان.
%45 بۆ خەزێنە, بۆ كاتى نەمانى نەوت و وەرزى سەخت بە هۆى بەرز بونەوەى پلەى گەرماى زەویەكەمان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست