هەڵبژاردنی سروشتیی (Natural selection)، زاراوەیەکە گەلێک جار لەبری پەرەسەندن و تیۆرەکەی داروین بەکار دەهێنرێت، لەبەرئەوەی ئەگەر میکانیزمی هەڵبژاردنی سروشتیی لەو تیۆرە بسڕینەوە، ئەو کاتە داروین ڕەسەنایەتیی خۆی لەدەست دەدات و هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی نابێت، لەگەڵ ئەو زانایانەی پەرەسەندن کە لە پێش خۆیدا هەبوون....
پەرەسەندن ئەو گۆڕانانەیە کە بە تێپەڕبوونی کات و سەردەم، بەبوونی چەند هۆکار و میکانیزمێک بەسەر جۆراوجۆری جینەکی زیندەوەراندا دێن، قەبارەی ئەو جۆراوجۆرییەش لە بوونی ڕێژە و سەرهەڵدانەوەی چەشنی ئەلیلەکان دیار دەکرێت. پەیدابوونی ئەلیلێکی تایبەتی لە تاکی جۆرێکدا، لەوانەیە ڕێژەی جۆراوجۆری زێدەتر، یانیش کەمتر...
پەرەسەندن (Evolution)، لە زیندەوەرزانیدا بە پێناسەیەکی کورت بریتییە لە: گۆڕانێک لە ئاستی جینەکی کۆمەڵەی جۆرێکی دیارکراو کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی چەند نیشانە و تایبەتمەندییەکی نوێ، پاشان لەڕێی یەکە بۆماوەیییەکانەوە نەوە لە دوای نەوە دەگوێزرێنەوە، دەرەنجام بە بەردەوامبوون و کەڵەکەبوونیان بە...
پەرەسەندنی هەڵگەڕاوە (Atavism)، بەڵگەیەکی دیکەی ئاشکرای پەرەسەندنە کە لە هەموو جۆرەکانی زیندەوەراندا بەدی دەکرێت. ئەم شێوە پەرەسەندنە بریتییە لە: سەرلەنوێ دەرکەوتن و سەرهەڵدانی پێکهاتەیەک، یان ئەندامێکی لەشی زیندەوەران کە لە ڕابردوودا لە پێشینەکانی جۆری ئەو زیندەوەراندا هەبووە، بەڵام لەبەر نەبوونی گرینگی،...
پێشینەی هاوبەش (Common Descent)، یاخۆ ئەوەی لە زیندەوەرزانیدا پێی دەگوترێت، پێشینەی هاوبەشی گشتی، ئەو چەمکە دەگرێتەوە کە پێشینەی هەموو ئەو جۆرە زیندەوەرانەی ئەمڕۆکە هەن، ئەوانەی لە ڕۆژگارێکیشدا هەبوون و بنەبڕ بوون، بۆ یەک پێشینەی گشتی دەگەڕێنێتەوە.بە گوزارشتێکی دی، سەرەتا...
بنەچەی ژیان (origin of life)، یاخۆ لێکۆڵینەوە لە پەیدابوونی بوونەوەری زیندوو، پێوەندی بە پەرەسەندنەوە هەیە، بۆیە لێرەدا گەرەکمانە بەکورتی لێی بدوێین.پەرەسەندن ئەو کاتە دەستی پێ کرد کە یەکەم خانەی زیندوو سەری هەڵدا و زیندەوەری لێ پەیدا بوو، چونکە تیۆری پەرەسەندن لە بنەڕەتەوە بەوە دەناسرێت کە تۆژینەوەیەکە...
هەڵکۆڵدراوەکان سەر بە زانستێکن پێی دەگوترێت، زانستی زیندەوەرە دێرینەکان (Paleontology). زانای ناودار بوفۆن، کۆڵەگە بنەڕەتییەکانی ئەم زانستەی داڕشت کە لە ژیانی دێرینی زیندەوەران دەکۆڵێتەوە لە چەندان لایەنی جیاجیای وەک، پێکهاتەیان، پەرەسەندن و پێوەندییان لەگەڵ یەکدی، هەروەها لەگەڵ...
بەجۆربوونکۆمەڵەی گشتی بوونەوەری زیندوو چ یەکخانەیی بێت، یان فرەخانە، بە هەردوو بەشە سەرەکییەکەیەوە کە بە ناوکۆکەسەرەتایی و ناوکۆکەڕاستەقینەکان دەناسرێن، سەرلەبەری ئاژەڵ، ڕوەک، کەڕووبابەت، بەکتریا و ڤایرۆسەکان دەگرێتەوە. هەموو ئەمانە جارێکی دیکە دەکرێنە چەندان کۆمەڵە و لکی جیاجیا، هەریەکەشیان ژمارەیەکی...
هەڵبژاردنی سروشتی وەک میکانیزمێکی بنەڕەتی پەرەسەندن، بەدرێژایی مێژوو ڕۆڵێکی سەرەکیی گێڕاوە لە هەردوو کرداری پەسندکردن و لابردنی تایبەتمەندییەکان، ئەویش بەگوێرەی هەلومەرجە سروشتییەکان و ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر ژینگەکانی زیندەوەران هاتوون، لە چاخ و سەردەمە جۆراوجۆرەکاندا. لەسەر بنچینەی ئەو کردارانەی پەسندکردن...
زۆربەی ئەو ڕەخنانەی لە پەرەسەندن دەگیرێن، دوورن لە بنەما زانستییەکان، ئەمەش نەک تەنیا لای خەڵکی بەگشتی، بگرە هەندێ جار شارەزایان و لایەنگرەکانیش لە کاتی ڕاڤەکردندا، بەهەڵە لە چەند چەمکێکی دەگەن. گەلێک بیروڕا و بۆچوونی سەیری واش دەدرێتە پاڵ داروین و تیۆرەکەی، بە شێوەیەک نە لە تیۆرەکەدا هاتووە، نە پێوەندییان...
بیرکردنەوە لە چۆنەتی هاتنەکایەی مرۆڤ و زیندەوەرەکانی دی، مێژووێکی زێدە کۆنی هەیە، ژمارەیەکی زۆریش لە زانا و شارەزایان لە چەندان ژیار و شارستانییەتی جیاوازدا لە زیندەوەران دواون. بەڵام ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە بەکورتی تیشکی بخەینە سەر، چەمکی بنەچەی جۆری زیندەوەرانە کە یەکێکە لە بنەما...
چاڕلس ڕۆبەرت داروین، لە ساڵی ١٨٠٩ لە شاری (شروسبوری) لە ئینگلستان لە دایکبووە، لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەندی ئایندار و زانستمەند پەروەردە بووە، باوک و باپیرەی بژیشک بوون، دایکیشی بەردەوام هانی دەدا ڕوو لە خوێندن بکا و خوازیاری زانست بێت. باپیرەی داروین، ئیڕاسمۆس داروین، سەرەڕای ئەوەی بژیشکێکی...
پێش ئەوەی خشتەیەکی وا بخەینە بەردەست، بە پێویستی دەزانین ئاماژە بە چەند زانیارییەکی گرینگ بدەین لەبارەی زەوی و هەلی پەیدابوونی ژیان. شتێکی ناسراوە کە زەوی وەکوو تەنێکی ناوازەی ئاسمانیی، لە گەردووندا هاوشێوەی هیچ هەسارەیەکی دیکە نییە، چونکە تاکە شوێنە (ئەوەی تا ئێستە زانراوە) ئارام بێت و بۆ ژیان بگونجێ....