ئەلفۆنسۆی دەیەمی شای ئیسپانیا: ئەگەر من ڕاوێژکاری خوا بوومایە لە ڕۆژی دروستکردنی جیهان، ئەوا بێگومان زۆر باشتری دروست دەکرد لەمەی ئێستە! بەشی یەکەم: زەوی و شتگەلەکانی دیکەی گەردووننەخشەسازیی ژیر (Intelligent design)، ناونیشانێکە بۆ بیروڕای ئەوانەی پێیان وایە سەرلەبەری گەردوون بە زەوی و زیندەوەران و مرۆڤەوە...
تێڕوانینی ئاین و کۆمەڵگەکان بۆ هاوڕەگەزخوازانئایا هاوڕەگەزخوازی سێکسی خۆخواز و بژارەی کەسەکانە، یان پاڵنەر و هۆکاری بایۆلۆژی و ژینگەیی و پەروەردەیی هەیە؟ وەڵامی ئەم پرسیارە لای کۆمەڵگە خۆپارێز و کەسانی ئایندار گرینگییەکی یەکجار زۆری هەیە، لەبەرئەوەی بەندە بە ڕوانگەی ئاینەکان بۆ ئەو پێوەندییە قەدەغەکراوەی...
مەبەستی سەرەکی لە خستنەڕووی ئەم بابەتە ئەوەیە، کەسانێک هەن بەتایبەتیش لە ئاینداران بەهەڵەتێگەیشتنێکی زۆریان هەیە بۆ پێناسەی زانست و واتای بیردۆزی زانستی، بەوەی هەر کاتێک باس لە بیردۆزێکی زانستی دەکرێت، ڕاستەخۆ گوێبیستی بیروڕا و بۆچوونێکی یەکجار سادە و ساویلکانەیان دەبینەوە. بۆ نموونە دەڵێن، بیردۆزی زانستی...
چیرۆکی مرۆڤە زلەکان لە پێناو بەرگریکردن لە ڕاستییەتی ئەو چیرۆکانەی لە ئاینەکانیاندا هەن ئاینداران، بەتایبەتیش موسڵمانان گەلەک جار لە ماڵپەڕەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەند وێنەیەکی ئێسکەپەیکەری مرۆڤە زل و زەبەلاحەکان بڵاو دەکەنەوە. ئەو وێنانە وامان لێ دەکەن ڕاستەخۆ بپرسین، ئایا دەبێ ئەو جۆرە مرۆڤانە...
• بۆچی ئەنجامی لێکدانی دوو ژمارەی ئەرێنی دەبێتە ئەرێنی؟• بۆچی ئەنجامی لێکدانی ژمارەیەکی ئەرێنی و ژمارەیەکی نەرێنی دەبێتە نەرێنی؟• بۆچی ئەنجامی لێکدانی دوو ژمارەی نەرێنی دەبێتە ئەرێنی؟بۆ دۆزینەوەی وەڵامی ئەم پرسیارانە و چییەتی هێمای ژمارەکان و کردارە ماتماتیکییەکان، پێوستە تا ڕادەیەک شارەزاییمان لە هەندێ...
ئەنتۆنی فلو: «بیر لە خوایەک دەکەمەوە گەلەک جیاواز لە خوای کرستیانەکان و دوور لە خوای ئیسلام، چونکە هەردوو ئاین خوا وەک دیکتاتۆرێکی خۆرهەڵاتی خاوەن دەسەڵاتێکی ڕەها وێنا دەکەن، هاوشێوەی سەدام حوسێنێکی گەردوونی» بەهەڵە تێگەیشتنژمارەیەکی زۆری ئاینداران، بەتایبەتیش موسڵمانان بۆ بەرگریکردن لە هەڵەی ئاینەکەیان...
بەشی سێیەم: پەیدابوونی گەردوون پێویستی بە بوونی خوا نییەستیڤن هۆکینگ: «پێش تێگەیشتنمان لە زانست، ئاساییە باوەڕ بە دروستبوونی گەردوون بکرێ لەلایەن خوایەکەوە، بەڵام ئێستە زانست ڕاڤەیەکی باشتر و پەسندتری هەیە بۆمان»ڕاڤەیەکی سروشتی بۆ گەردوون و دیاردەکانینێزیکەی دوو هەزار و پێنجسەد ساڵ پێش ئێستە، چەند بیرمەند...
بەشی دووەم: بەڵگەیەکی ماتماتیکی بۆ خۆکار و لە هیچەوە هاتنی گەردوون پێشتر ئەوەمان زانی کە گەردوون لە سەرەتادا قەبارەکەی لەڕادەبەدەر بچووک بووە، کەواتە هاتنی گەردوون ڕووداوێکی کوانتەمی بووە، بۆیە دەچێتە چوارچێوەی بیردۆزی کوانتەم. بە پشت بەستن بەم زانستە دەتوانین بڵێین، بیرۆکەی تەقینەوەی مەزن،...
لۆڕنس كڕاوس: «ئەگەر پرسیار لە تایبەتمەندییەکانی گەردوونێک بکەین کە لە هیچەوە هاتبێ، ئەوا بەپێی یاساکانی فیزیا، بەتەواوی هاوتای گەردوونەکەی ئێمەیە» بەشی یەکەم: گەردوون و پێکهاتەی بۆشایی و لەرینەوەی کوانتەمی ئێمە چۆن هاتووینەتە بوون؟ یان ئەم گەردوونە بەو هەموو هەسارە و گەلەستێرانەی چۆن پەیدا بووە؟ یاخۆ...
بۆچی هەموو شتێک لەم گەردوونەدا بەرەو پشێوی و شێوان و مردن دەچێت؟ پێناسەی بنەمای ئینترۆپی کەسمان لەخۆمان پرسیووە، بۆچی گەردوون و گشت کارلێکە فیزیکییەکان هەمیشە بە یەک ئاراستەن و هەردەم هەنگاوەکان لە ڕابردووەوە بەرەو دواڕۆژن؟ بۆ سەرلەبەری شتگەلەکان وێران دەبن و ئەوەی تێک دەچێ چاک نابێتەوە و ناگەڕێتەوە...
بەشی پێنجەم: دوا شێوەی گەردیلە و چییەتی بۆشایی گەردیلە بچووکترین یەکەی ماددەیە گشت کە پێکهاتە کیمیاییەکانی توخمەکەی لەخۆ دەگرێت، لە ناوکەیدا پرۆتۆنە بارگە ئەرێییەکان و نیۆترۆنە هاوبارگەکان، لە دەرەوەشدا ئەلیکترۆنە بارگە نەرێییەکان هەن. هەموو گەردیلەکان ئەو سێ تەنۆلکانەیان تێدایە، جگە لە گەردیلەی هایدرۆجن...
بەشی چوارەم: کاریگەری زینۆی کوانتەمی و ئەندێشەی جووڵە و وەستانی کاتکاریگەری زینۆی کوانتەمی (Quantum Zeno effect)، دیاردەیەکی سەیر و ناوازەیە لە فیزیای کوانتەمدا، بەوەی ئەگەر بتوانین بەخێرایی و چەندان جار بەدوای یەک، گەردیلە پێوانە بکەین بۆ زانینی دۆخە سەرەتاییەکەی، ئەوا گەردیلەکە هەمیشە لەو دۆخەدا دەمێنێتەوە....
بەشی سێیەم: پێکبەندی کوانتەمی و کێشە مەزنەکەی ئەینشتاین پێکبەندی کوانتەمی (Quantum entanglement)، دیاردەیەکی دیکەی گەلەک سەیر و نامۆی فیزیای کوانتەمە، لە پێکبەندی دوو تەنۆلکەوە دێتە کایەوە، بەوەی هەر کاتێک یەکێکیان دووچاری ڕووداوێک ببێتەوە، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئەوەی دی دەبێ، بەبێ ڕەچاوکردنی کات...
زانای بەناوبانگ ڕیچارد فاینمان، خاوەن نۆبڵی فیزیا دەربارەی ئەزموونی دزری دووانەیی دەڵێت: ئەستەمە بتوانین بە شێوازێکی کلاسیکی ڕاڤەی بکەین، چونکە لە ناخیدا قووڵترین مەتەڵی فیزیای کوانتەم دەشارێتەوە.بەشی دووەم: ئەزموونی دزری دووانەیی و ڕەفتارە سەیروسەمەرەکانی ئەلیکترۆنئەزموونی درزی دووانەیی یەکێکە لە ئەزموونە...
ڕابەری فیزیای کوانتەم نیلز بۆر:"ئەگەر فیزیای کوانتەمت خوێندەوە و تووشی سەرسڕمان نەبووی، کەواتە لێی تێنەگەیشتوویت"-------------------------فیزیای کوانتەم کۆمەڵە بیردۆزێکی گرینگ و هەرە سەرەکی زانستی فیزیایە، هاوکات بە ناوازەترین بیردۆز دادەنرێ لە مێژووی هەموو زانستەکان کە هۆش و هزری مرۆڤ پێی گەیشتووە....