زانای فیزیایی ويليەم تۆمسن: "کاتێک ئەو شتەی دەیڵێی نەتوانیت پێوانەی بکەیت و بە ژمارە دەری ببڕیت، کەواتە زانیارییەکەت جێی گومانە"لەم چەرخەی پێشکەوتنی فرە خێرای زانست و تەکنەلۆژیا و بوونی ژمارەیەکی یەکجار زۆری هۆ و ئامرازەکانی ڕاگەیاندن، وای کردووە هەر کەسێک بیەوێ دەتوانێت زانیاری دەربارەی گشت بابەتەکان...
ستیفن هۆکینگ: من منداڵێکم هەرگیز گەورە نابم، هەردەم بەردەوامم لە پرسیارکردن "چۆن" و "بۆچی" بەمەش هەندێ جار دەگەمە وەڵام.گەشتێکی خێرا بەرەو ڕابردوو، لە مرۆڤەوە بۆ وزەی بۆشایی؛- مرۆڤ چۆن پەیدابووە؟- ژیان، یان یەکەمین خانە چۆن سەری هەڵداوە؟- گەردوون چۆن هاتۆتە بوون؟- پێش گەردوون چی هەبووە، یاخۆ هۆکارەکانی...
بەدرێژایی مێژوو لە گشت کۆمەڵگەکاندا بە جیاوازی شوێن و سەردەم و فەرهەنگ و بیروباوەڕیان، کەسانێک هەن چەند هەڵسوکەوتێکی سەیر و ناوازە ئەنجام دەدەن. سیحر و شمشێربازی و لەخۆدانی تیغ و چەقۆ لە زگ و سەر، دەم و زمان، کوونکردنی ڕوومەت، خواردنی شووشە، ڕۆیشتن لەسەر پشکۆ و چەندان شتی دیکەی جۆراوجۆر، لە گەلەک وڵاتانی...
ئاشکرایە کە زۆربەی هەرە زۆری بابەتەکانم زانستین و یان ڕەخنەی زانستین لە قورئان، ئەمەش هەمووی وەک کاردانەوەیەکە بۆ ئەوانەی دەڵێن قورئان پڕە لە زانست. من هیچ کێشەیەکم نییە لەگەڵ ئەو موسڵمانەی وەک پرسێکی باوەڕداری (ئیمانی) دەڕوانێتە بابەتەکانی ئاینەکەی و دەقی کتێبە (پیرۆزەکەی)، هەروەها مرۆڤانە...
کلۆد لێڤی ستراوس: "گەردوون بەبێ مرۆڤ دەستی پێ کرد، بەبێ مرۆڤیش کۆتایی پێ دێت."مرۆڤی مێژووی دێرین کاتێک سەرنجی داوەتە دەوروبەر و ئاسمانی بێسنوور و خۆر و مانگ و ئەستێرەکان، بە هزر و هۆشێکی ئەندێشەیی کۆمەڵە ئەفسانە و داستانێکی داهێناوە، بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانەی دەکرێن دەربارەی چۆنیەتی سەرهەڵدان و کۆتایی...
زانای فیزیای تیۆریی لۆڕنس کڕواس: "گشت گەردیلەکانی لەشمان لە ناخی ئاگرینی یەکێک لە ئەستێرەکانەوە هاتووە، ئێمە منداڵی ئەستێرەکانین پڕ بە مانای وشەکە."کاتێک لە ئاسمانی فرەوان و درەوشاوەی پڕ لە ئەستێرە دەڕوانین، دەشێ لەخۆمان بپرسین: ئایا ئەو تەنانەی گەردوون نەمرن و هەتاهەتایە دەمێنن، یان تەمەنێکی دیارکراویان...
پێکهاتەکانی گەردوون و سەرهەڵدانی تەنەکانیپاش ئاشنابوونمان بە پێوانەکردنی تەمەنی گەردوون، پێمان باشە لەم هەلەدا بەکورتی هەندێ زانیاری گرینگ بخەینە بەردەست، بۆ تێگەیشتنێکی پتر لە گەردوون و پێکهاتە سەرەکییەکانی لە گەلەستێرە و ئەستێرە و هەسارەکان. مەزنی و فرەوانی گەردوونپێویستە لە سەرەتاوە بزانین کە ماددە...
بەشی یەکەم: پێوانەکردنی تەمەنی گەردوون و شێوازەکانیمەبەست لە تەمەنی گەردوون، دیارکردنی ئەو کاتەیە کە گەردوون پێیدا تێپەڕیووە لە دەمی سەرهەڵدانییەوە، یاخۆ لە تەقینەوەی مەزنەوە (Big Bang)، تا دەگاتە ئەمڕۆکە.زۆربەی هەرە زۆری تۆژینەوە و پێوانەکانی گەردوونناسان، تەمەنێکی نێزیکەی 13.8 ملیار ساڵیمان پێ دەدەن....
ڕیچارد دۆکینز: "نابێ بەگوێرەی یاسا داروینییەکان بژین، داروین تەنیا ڕاڤەی ئەوەمان بۆ دەکات چۆن گەیشتینە ئێرە."بەهاتنی کۆتاکانی سەدەی نۆزدەیەم، زانای ناودار داروین، بە بڵاوکردنەوەی شاکارە فرە بەناوبانگەکەی بنەچەی جۆرەکان (The Origin of Species) و کتێبی ڕەچەڵەکی مرۆڤ (The Descent of Man)، توانی شۆڕشێکی...
گەردوون، مەتەڵە هەڵنەهێنراوە هەرە گەورەکەی مێژوو مرۆڤایەتییە، ئەو بوونە بە کۆی کات و شوێن و پێکهاتەکانییەوە، بووتە جێی تێڕامانی مرۆڤ و هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی وەڵامێکی گونجاو بۆ ئەو پرسیارە ئاڵۆز و دژوارانەی بەرەوڕووی دەبنەوە.بۆ زانینی سەرەتای گەردوون و تێپەڕبوونی بە قۆناغە جیاجیاکانی، پێویستە لە تیۆری...
زاناکان بەهیوای ئەوەن جێیمس وێب وەڵامی ئەم دوو پرسیارە بداتەوە: "لە کوێوە هاتوین؟" و"ئایا ئێمە تەنیاین لەم گەردوونەدا؟"تەلسکۆپی جێیمس وێبی بۆشایی ئاسمان (James Webb Space Telescope)، پاش چاوەڕوانییەکی زۆر و چەندان جار دواخستن، پێش چەند ڕۆژێک (لە کریسمس: 25ی دیسێمبەری 2021)، لە لایەن ئاژانسی ئەمریکایی...
گریمان کارەساتێکی گەورە، تێکڕای زانیارییە زانستییەکانی جیهانی لەناو برد، تەنیا تاکە یەک ڕستە لەو زانیارییانە دەکرێ بگوێزرێتەوە بۆ نەوەی داهاتووی بوونەوەرەکان، کامە ڕستە دەتوانێ زۆرترین زانیاری لەخۆ بگرێت بە کەمترین ژمارە لە وشەکان؟ پێم وایە ئەم ڕستەیە: هەموو شتێک لە گەردیلە پێک دێت (فیزیازانی ناودار...
بەشی دووەم: تێگەیشتن لە چەمکی هەڕەمەکییەتی بنەمایە هەرە سەرەکییەکەی گەردوونهەڕەمەکییەتی (Randomness)، نەبوونی شێوازێکی ڕوون، یاخۆ توانای نەبوونی پێشبینیکردنی ڕووداوەکانە. ڕیزبوونی نیشانە و هەنگاوی دیاردەکانی سروشت بەهەڕەمەکیی دادەندرێن، ئەگەر هیچ ڕیزبەندییەکی دیارکراو، یان ئەندازە و شێوەیەکی ئاشکراو...
ئۆگست دی مۆرگان: "ئەوەی دەشێ ڕوو بدات، هەر ڕوو دەدات ئەگەر هەوڵەکان چەندجارە بکرێنەوە"ڕێکەوت و هەڕەمەکییەتی دوو چەمکی بنەڕەتین لە چەندان بواری زانستی جۆراوجۆردا، لەگەڵ بوونی گرینگی و بایەخیان لە بنەما و یاسایە زانستییەکان، کەچی زۆربەمان بەشێوەیەکی وا تێیان دەگەین گەلەک دوور بێت لەو پێناسەیەی زانست بۆیانی...
بەشی دووەم: کێشە و گرفتەکانی لەشی مرۆڤ و زیندەوەرانی دیکە؛ئاشکرایە کە زیندەوەران ملیۆنان ساڵە لە هەوڵی بەردەوامن بۆ خۆگونجان لەگەڵ ژینگەدا، نەک بەپێچەوانەوە بێ و ژینگە بۆ ئەوان ساز و ئامادەکراو بێت. مانەوەش لە ژیان و سەرلەبەری سیستەمی خۆراک بەتەواوی دەوەستێتە سەر کوشتن و بڕین و پەلاماردانی زیندەوەران...