• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

دارا سلێمان: ترس و هۆکارەکانی لە ڕوانگەی دەروونناسی پەرەسەندنەکییەوە

- بۆچی لە مار پتر دەترسین وەک لە سواربوونی ئۆتۆمبیل، هەرچەندە ڕێژەی مردن بە ڕووداوی هاتوچۆ سەدان هێندەی ڕێژەی مردنە بە پێوەدانی مار؟- بۆچی بەشێوەیەکی گشتی ژنان لە پیاوان زیاتر دەترسن لە مار و دووپشک و جاڵجاڵۆکە و هەموو ئەو شتانەی دیکەی کە دەبنە هۆی ئازاردان و بریندارکردن و مردن، هەرچەندە پیاوان زۆرتر...

دارا سلێمان: واتای چەمکی هیچ لە زانستی فیزیکدا

"ئەندێشەمان بەرەو دوورییەکی یەکجار گەورە و بێسنوور دەڕوات لە گەردووندا، بەڵام نابێ هاوشێوەی چیرۆکە ئەندێشەییەکان وامان لێ بکات شتانێک بهێنینە بەرچاومان کە بوونیان نییە، بەڵکوو لەو شتانە تێ بگەین کە بەڕاستی لەوێدا هەن." ڕیچارد فاینمانداوات لێ دەکەم بۆ چرکەساتێک بیر لە هیچ، یاخۆ نەبوون بکەیتەوە، چاوەکانت...

دارا سلێمان: کاتێک زانست لەدایک دەبێ خورافەکان دەمرن

جیاکەرەوەیەکی گرینگی زانست و ئاین لەوەدایە، کە زانست بایەخ بە سروشتی ماددەیی دەدات، بەڵام ئاین پێوەندی بە شتگەلە ناسروشتییەکانەوە هەیە، بۆیە ڕاڤەکارییە زانستییەکان بۆ بابەتەکانی دەرەوەی سروشتی وەک خواکان و فریشتە و هێزە نادیارەکان دەست نادەن. بۆ نموونە، زاناکانی بواری دەمارناسی لەرێی دەمارەکان و بارودۆخی...

دارا سلێمان: جەنگ و هۆکارەکانی لە ڕوانگەی دەروونناسی پەرەسەندنەکییەوە

"لە ڕوانگەی پەرەسەندنەوە، هۆکاری سەرەکیی توندوتیژی و جەنگەکان، پیاوسالارییە" ڕۆبێرت ڕایتدەروونناسی پەرەسەندنەکی لە شێوازی بیرکردنەوە و سەرچاوە و هۆکاری ڕەفتارەکانی مرۆڤ دەکۆڵێتەوە. دەروونناسانی بواری پەرەسەندن پێیان وایە، ئەو ئارەزوو و ویست و پاڵنەرە دەروونی و لەشییانەی یارمەتی پێشینەکانمانی داوە بەرەوڕووی...

دارا سلێمان: هەنگاوێکی مەزنی زاناکان لە هێنانە کایەی یەکەمین خانەی زیندوو: دروستکردنی کرۆمۆسۆمێکی تەواو لە سفرەوە

بە پێشکەوتن و هەنگاوە فرە مەزنەکانی زانست و بەتایبەتی زیندەوەرزانی هاوچەرخ، ڕۆژانە ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە ئەزموون و تۆژینەوە ئەنجام دەدرێن بۆ گەیشتن بە نهێنییەکانی ژیان و تێگەیشتن لە کار و فەرمانی بەشە جیاجیاکانی خانەی بوونەوەرانی زیندوو، ئامانجی هەرە سەرەکیی هەوڵەکانیش بۆ هاتنە دی خەونی زاناکانە لە...

دارا سلێمان: ماددەی تاریک و وزەی تاریک: دوو نهێنییە مەزنەکەی گەردوون

"گەردوون شوێنێکی یەکجار جوانە، چەندە باشتر تێی بگەین هێندە جوانتر دەبێت" ڕیچارد دۆکینزئاشکرایە مرۆڤایەتی هەنگاوی گەلەک مەزنی ناوە لە ڕاڤە و پێوانەکردنێکی وردی تایبەتمەندییەکانی ئەم گەردوونە فرەوانە، بەڵام دیسانەوە واتای ئەوە ناگەینێت مرۆڤ گەیشتبێتە ئاستی تێگەیشتنێکی تەواو لە گەردوون و ڕووداوەکانی.لەڕاستیدا...

دارا سلێمان: ئایا زەوی تەختە، یان گۆیی، بەڵگە زانستییەکان چیمان پێ دەڵێن؟ بەشی (6)

جۆرج کارلین: "گاڵتەت بە گەمژەکان نەیەت کاتێک بە کۆمەڵن و ژمارەیان زۆرە"بەشی شەشەم: وەڵامی ژمارەیەک لە بیروبۆچوونەکانی لایەنگرانی زەوی تەخت و بەڵگە یەکلاییکەرەوەکانی گۆیی زەویلەم دوابەشەدا هەوڵ دەدەین بەوردەکارییەکی تەواو و بە ژمارەیەک بەڵگەی دیکە، وەڵامی گریمانە و گومانەکانی لایەنگرانی زەوی تەخت بدەینەوە....

دارا سلێمان: ئایا ئێمە لەم گەردوونەدا تەنیاین؟

ئێنریکۆ فێرمی: ئەگەر ئێمە تەنیا نین لەم گەردوونەدا، ئەی ئەوانەی دیکە کوان؟ئایا ئێمە تەنیاین لەم گەردوونەدا؟ پرسیارێکە بەندە بە بوونی بوونەوەرانی زیندوو و شارستانییەتەکانی دەرەوەی زەوی. ئەگەر بەگوێرەی ئاوەز و لۆژیک بڕوانینە ئەم بابەتە، چۆن ڕێی تێ دەچێت ئەم گەردوونە یەکجار مەزن و بەرفرەوانە کە دووری نێوان...

دارا سلێمان: ئایا زەوی تەختە، یان گۆیی، بەڵگە زانستییەکان چیمان پێ دەڵێن؟

بەشی پێنجەم: شێوەی زەوی و سەلماندنی چەمانەوەکەی شێوەی ڕاستەقینەی زەویزاناکان زۆر بەچاکی دەزانن هەندێ تایبەتمەندی سەرەکی هەن گشت هەسارەکان تێیدا بەشدارن، ئەگەرچی لە پێکهاتەیاندا جیاوازیش بن، بۆیە ئاسایییە هەسارەکەمان یەکێک بێت لەو کۆمەڵەیە و خاوەنی هەمان تایبەتمەندی بێت. تۆژینەوە زانستییەکان پێمان دەڵێن...

دارا سلێمان: ئایا مرۆڤ لە پەرەسەندن وەستاوە؟

کۆمەڵەی مرۆکانی پێشینەمان هاوشێوەی ئێمەی مرۆڤی هاوچەرخ، لە هەموو ناوچە و دەڤەرەکانی جیهاندا بڵاو بوونەوە و جێنشین بوون، خاوەن چەندان داهێنان و گەلەک جۆرە شارستانییەتی بەرز و باڵاین، پێشکەوتنێکی یەکجار مەزنمان لە زانست و تەکنەلۆژیا بەدەست هێنا کە بوونە بنچینە بۆ پێکهاتنی ئەم جیهانەی ئەمڕۆکەمان. هەڵبژاردنی...

دارا سلێمان: ئەینشتاین مەبەستی چی بوو لە گوتەکەی: خوا یاری زارهەڵدان ناکات؟

ئەمەیان گوتەیەکی گەلەک ناسراو و بەناوبانگی زانای مەزن ئەینشتاین (Albert Einstein) بوو، لە وەڵامی ئەو نامەیەی لە ساڵی 1926دا بۆی دێت لەلایەن فیزیکزانی ئەڵمانیایی ماکس بۆرن (Max Born)، تێیدا بۆرن ئاماژە بەوە دەدات کە فیزیکی کوانتەم، یاخۆ میکانیکی کوانتەم (Quantum mechanics)، بەندە بە بنەمای هەڕەمەکیی و...

دارا سلێمان: ڕاڤەی کۆپنهاگن بۆ تێگەیشتن لە فیزیکی کوانتەم

کلۆد کۆهین تانۆجی (Cloud Cohen Tanugi)، فیزیکزانی خاوەنی نۆبڵ: "نابێت چی دیکە وا تێ بگەین کە فیزیکی کوانتەم تەنیا بۆ شارەزا و پسپۆڕەکانە، بەڵکوو پێویستە بەتەواوی بچێتە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن و بێتە ناو کولتوورەکەمان."ڕاڤەی کۆپنهاگن (Copenhagen interpretation)، بریتییە لە چەند پێناسەی باو و ناسراو...

دارا سلێمان: هۆکاری بوونی هونەر لە ڕوانگەی پەرەسەندنەوە

هونەر شێوازێکە لە داهێنان، مرۆڤ لەوەتەی هەیە بەبەرهەمی دەهێنێت و بووەتە بەشێکی گرینگ لە کلتوور و باری ڕۆشنبیری تێکرای مرۆڤایەتی. شارستانییەتە سەرەتایییەکان زۆر بەڵگەمان پێ دەدەن لەسەر ئەوەی حەز و ئارەزوو بۆ پەیکەرتاشی و وێنەکێشان و چەند کارێکی دیکەی هونەری، ڕەفتار و هەڵسوکەوتێکی گەلەک کۆنینەی مرۆڤە.لێرەدا...

دارا سلێمان: دکتۆر فەرهاد شاکەلی و ئیعجازی پەنجەمۆرەکەی قورئان

بە پێویستی دەزانین هەر لەسەرەتاوە ئاماژە بەوە بدەین کە دکتۆر فەرھاد شاکەلی شاعیرێکی ناودار و نووسەرێکی مەزنی بزوتنەوەی نوێخوازی گەلەکەمانە، مامۆستایەکی شارەزای ڕێنووس و زمان و ئەدەبی کوردییە، خاوەنی چەندان لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی و وتار و بابەتی هزرییە.بەڵام بەداخەوە پێش چەند ڕۆژێک لە دیدارێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی...

دارا سلێمان: هەڵۆ ئارام و بەڵگە سەیر و سەمەرەکانی تەختی زەوی

- ئایا ڕووباری نیل نیشانەیە بۆ تەختی زەوی؟- ڕاستە ناسا خۆی گوتوویەی زەوی تەختە؟کاک هەڵۆ ئارام ماوەیەکی دوور و درێژە ژمارەیەکی زۆر لە بابەتی نازانستی و چەندان چیرۆکی ئەندێشەیی و ڕووداوی سەیر بڵاو دەکاتەوە دەربارەی بە نموونە: دەفرە فڕیوەکان و بوونەوەرەکانی وەک ڕەپتیلیەن و درەیکۆ (ئەوانەی حەزیان لەگۆشتی...