گۆشەی یەكەم:یەكێك لە دەرهاویشتە مەترسیدارەكانی كۆتایی شۆڕشی ئەیلول(1974)، دروستكردنی دۆخێكی دەرونی بوو لای تاكی كورد، كە هەركاتێك دەوڵەتێكی بەهێزی جیهانی، یان ئیقلیمی، وازی لە كۆمەكو پشتیوانی كورد هێنا، ئەوا لەروی مەعنەوییەوە یەكسەر وا دەزانین دنیا كۆتایی پێدێتو شەوی تاریك دەست پێدەكات. بەداخەوە ئەم دۆخە دەرونییە هەتا ئێستاش بە تۆخی لە لای ئێمەی كورد ماوە.وەك بڵێی شۆڕشمان پێ نەكرێت، ئەگەر دەوڵەتێك یان هێزێكی جیهانی لە پشتمان نەبێت، هەرچەندە ئەمە رەهەندی جیۆسیاسیو جیۆپۆلەتیكو جوگرافی خۆی هەیە،...