کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


تایبه‌ت به‌ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌م له کوردستانپۆستدا له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز

Saturday, 26/04/2008, 20:07


جیابوونه‌وه‌ی من له ڕۆژی 17.04.2008دا بوو. 

له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی کوردستانپۆستدا به‌هۆی لابردنی هۆنراوه‌ی "خودا"وه، که نووسیینی منه، بڕیاری ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆم ڕاگه‌یاند. 
به‌پێی قسه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری کوردستانپۆست ئیسلامییه‌کان چه‌ند نامه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزیان به زمانی کوردیی و عه‌ره‌بیی ناردووه و داوای لابردنی ئه‌و هۆنراوه‌یه ده‌که‌ن. 
کوردستانپۆست به‌بێئه‌وه‌ی پرس به من بکات یان ده‌سته‌ی نووسه‌رانی لێ ئاگاداربکاته‌وه ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی لابردبوو، که من خۆم دوای 3 ڕۆژ له‌ ڕێگای دۆستێکه‌وه پێمزانی. 
له کۆبوونه‌وه‌ی کوردستانپۆستدا من ئه‌وه‌م ڕاگه‌یاند، که ئازادیی ڕاده‌ربڕیین سنووره‌که‌ی زۆر له‌وه‌ فراوانتره، که ته‌نها خاکی ده‌سته‌ڵاتی کوردیی و پارته‌ کوردییه‌کان بگرێته‌وه. ئێمه ئه‌گه‌ر خۆمان ناونابێت سوارچاکی دژ به زاڵده‌ستیی، ئه‌وا ئێمه ئه‌و ترسنۆکانه‌ین، که ته‌نها به ده‌سته‌ڵاتی بێهێزی کوردیی ده‌وێرین و چیدی نا. 
له 17.04.2008ه‌وه من چیدی نه سه‌رنووسه‌ری کوردستانپۆستم و نه ئه‌ندامیشم له ستافه‌که‌یاندا. لێره‌وه هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هاوڕێیانم له کوردستانپۆستدا ده‌خوازم و به‌ئومێدم، که له ئاینده‌دا باشتر بیر له هه‌بوونی بیروڕای ئازاد بکه‌نه‌وه. 
شایانی باسه دوای ئه‌م ڕووداوه، من هۆنراوه‌‌که‌م نارد بۆ سایتی شرۆڤه، ئه‌وانیش بێ هیچ کێشه‌یه‌ک هۆنراوه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه. ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه لینکه‌که‌یه‌تی. 

له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستییمدا
پۆڵا سه‌عید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە