دواهەمین پیاو (The Last Man)
Tuesday, 30/10/2018, 19:12
ئەم نووسەرە قەڵەم خوێڕییانە کە ستایشی سەرکردە خائینەکانی کورد دەکەن و گیرفانیان بە پارەی دزراوی ئەو میللەتە پڕدەکەن، تەنیا شایانی ئەوەن کە خۆیان و نووسینەکانیان فڕێبدرێنە نێو زبڵدان و دەموچاویان بە تفی ئەو لاوە گەنجانەی کە نیشتیمان جێدەهێڵن سیواخ بدرێت. لاپەڕەی نووسینە درۆ و ریاکارەکانیشیان لە دەمی خۆیان بئاخنرێت. ئەم کەسە کە ناوی پۆڵا سەعیدە، یەکێکە لەو نمونە زۆرانەی ئەمڕۆ وەکو بەرپرسە خۆفرۆش و دزەکان شەرەفی خۆیان بۆ چەند دۆلارێکی پۆخڵ فرۆشتووە و درۆ و ریاکاریی دەنووسنەوە.
پۆڵا سەعید چەند ساڵێکە وازی لە کوردستانپۆست هێنا، بێشەرمانە چۆتە پاڵ راگەیاندنەکانی دەسەڵات، دروشمی (رەخنە توند بە چەکوش) داهێنان و پێشنیاری ئەو بوو، کە دژی پارتیی و یەکێتی هەڵیگرتبوو، قسەی بە بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی دەگووت، بارزانی بە خائین و پیاوی داگیرکەر دەزانی، بە بێ عەقڵ و نەزان لە قەڵەمی دەدا، قسەی بە ژن و کچانی بنەماڵەی بارزانی دەگووت، دەیان وتاری لە دژی بارزانی، مەلا مستەفا، مەسعود، جەلال تالەبانی، شاناز و هیرۆ دەنووسی، ئیستاش بە زمانێکی نامۆ بە فەرهەنگ و شێوازی نووسینی کوردیی، پڕ لە وشەی سەقەتی فەلسەفیی و لاتینی دەنووسێت، وا خۆی پیشان دەدات، کە زمانی دایکی تێپەڕاندووە، بە قسەی خۆی کە زمانی لاکۆڵان و بازاڕییەە، خۆشی لە لوتکەی زانست و مەعرفەدا دەبینێتەوە، ئەمەش تەنیا لەبەر ئەوەی لای پاراستن و بنەماڵەی بارزانی خۆی شیرین بکات و نووسینەکانی رابردوویان لە بیربچێتەوە، باجی چەند ساڵەی پێشووی بەم شێوەیە بدەاتەوە، لوقمەی چەور و بەرماوەی پیس بکەن بەگەروویدا، ئەویش پاش ئەوەی یەکێتیی و مەلا بەختیار هیچی وایان پێنەدا، بۆ پارتیش زۆر نەفام و ناشیانە بۆیان دەنووسێت، هزری خۆی رووت دەکاتەوە، تا درۆ بە باڵای مەسعود بارزانییدا بکات، خۆشی چاک دەزانێت، کە مەسعود وەکو خۆی گەورەترین درۆزن و ساختەچی و خائیننە، تەنیا جیاوازییەک هەبێت ئەوەیە، مەسعود خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە خیانەت و پارەیەکی زۆری دزراوی ئەو وڵات و میللەتەیە، ئەم نابووتەش بە گیرفان و بە عەقڵ بە نووسینەکانی دەیەوێت دەستکەوتێکی ماددی لە پاراستن لە رێگای باسنیوزەوە وەربگرێت و خۆی خۆشەویست بکات.
نەفرەت لەو چارە ناشرین و روخسارە پیسەی کە نامۆیە بە حەیا و بە شەرم، ئەم تەنەکە پیسە ژەنگاوییە شایستەی ئەوەیە کە وەکو بەرپرس و دەسەڵاتدار و نووسەرە خۆفرۆشەکان تەنیا نەفرەتیان لێبکرێت.
کوردستانپۆست ئەرشیفێکی تایبەتی بۆ ئەم خۆفرۆشە کردۆتەوە بەو ناوەی کە شایستەیەتی، جاربەجار هەندێک لە پۆخڵەواتەکانی دەخەینە نێو تەنەکەی خۆڵەوە، تا ئەم نمونانە شەرمەزاری مێژوو بکەین.
--------------------------------
مه‌سعود بارزانی، دواهه‌مین پیاوی سیاسیی کوردە
که خاوه‌نی بوێری و ویستێکی گه‌وره‌ی گه‌یشتنه به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
له‌نێوان باوه‌ڕ و توانای کۆنترۆڵکردنی هه‌سته‌کاندا، ژیانێک به‌بێ توندوتیژی له ئاسووده‌ییدا هه‌یه. له مێشکی مشکێکه‌وه هه‌تاوه‌کوو مێشکی مرۆڤێک، کۆنترۆڵکردنی هه‌سته‌کان یه‌کێکه له کاره هه‌ر گرنگ و سه‌خته‌کانی بوونه‌وه‌ره‌کان. له وتاری پێشوودا قسه‌م له‌سه‌ر کێڵگه‌ی ئه‌نه‌رگی کرد، که ته‌واوی بوونه‌وه‌ره‌کانی گه‌ردوون تێیدا به‌شدارن. له‌م کێڵگه‌یه‌دا توانای بیرکردنه‌وه، ناسینه‌وه، هه‌ستپێکردن ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌یه. بۆ نموونه، کاتێک ئاژه‌ڵێک له شوێنێکدا ئاژه‌ڵێکی تر به‌دی ده‌کات، ئه‌م توانای ناسینانه‌وه وه‌ها ده‌کات، که ئاژه‌ڵی یه‌که‌م بۆ نموونه هه‌ست بکات به‌وه‌ی که ئاژه‌ڵی دووه‌م زیانبه‌خشه، هه‌ر بۆیه لێی دوور ده‌که‌وێته‌وه. ئه‌م کاره سێله‌کانی ئاژه‌ڵه‌که پراکتیزه‌ی ده‌کات. ئه‌م پرۆسه‌یه له له‌شی مرۆڤیش‌دا تاقی کراوه‌ته‌وه، بۆ نموونه، تۆکسین وه‌ک ژه‌هرێک ده‌کرێته جه‌سته‌ی مرۆڤێکه‌وه، ده‌بینرێت سێله‌کان له تۆکسینه‌که دوور ده‌که‌ونه‌وه، چونکه پێیان زیانبه‌خشه، ئه‌م دوورکه‌وتنه‌وه‌یه هه‌مان کات ده‌بێته هۆی سستکردنی گه‌شه له جه‌سته‌دا، چونکه سێله‌کان پێویستیان به ئه‌نه‌رگییه‌که، که گه‌شه‌یان پێ بکات، نه‌ک له‌ناویان به‌رێت.
له کێڵگه‌ی ئه‌نه‌رگییدا مرۆڤ له‌و مرۆڤانه دوور ده‌که‌وێته‌وه که زیانبه‌خشن. ده‌شێت له هه‌ندێک پێوابوونی هه‌ڵه‌دا تاک بڵێ، من کیمیم له‌گه‌ڵ کیمیی فڵاندا ناگونجێت، هه‌ر بۆیه ئێمه ناتوانین پێکه‌وه هیچ شتێک بکه‌ین. له کێڵگه‌ی ئه‌نه‌رگییدا مرۆڤ له‌و مرۆڤانه نزیک ده‌بێته‌وه، که قازانجیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت. قازانج لێره‌دا پرۆسه کولتوورییهکه نییه، وه‌ک، به‌هۆی فڵانه‌وه کارێکم ده‌ست ده‌که‌وێت، ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بم، په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانم باش ده‌بێت ...هتد. به‌ڵکوو پرۆسه سروشتییه‌که‌یه‌تی، چونکه تاک ده‌یه‌وێت ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر بێت و هه‌ست به ئازادی و دڵنیایی بکات. ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ڕه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تی و چالاکییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی له باشووردا بده‌ین، ئه‌وا ده‌بینین، که له‌م کێڵگه‌ی ئه‌نه‌رگییه‌دا لێک نزیکبوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان خاوه‌نی ڕه‌وشێکی سروشتیین، چونکه ئامانجی تاک و کۆ له له‌یه‌کتر نزیکبوونه‌وه‌یاندا بریتییه له هه‌ستکردن به دڵنیایی و ژیانێک له گه‌شه‌ی به‌خته‌وه‌رییدا. ئه‌م دیارده‌یه به به‌ڵگه له ده‌نگدانی هاووڵاتییانی کوردستاندا له باشووردا ده‌توانرێت بسه‌لمێنرێت، چونکه ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به دیموکراته‌کان (پارتییەکان) داوه، هه‌موویان ئه‌ندام و هه‌واداری دیموکراته‌کان (پارتییەکان) نین، به‌ڵکوو دیموکراته‌کان خاوه‌نی ئه‌و سیگناڵه‌ن، که دڵنیایی و به‌خته‌وه‌رییان له خۆیاندا هه‌ڵگرتووه، هه‌ر بۆیه مرۆڤه‌کانی تر لێیان نزیک ده‌بنه‌وه. ئه‌م پرۆسه‌یه بیۆلۆگییه و نکۆڵیکردن لێی نابێته هۆی به هه‌ڵه خستنەڕووی بارودۆخه‌که‌ی ئیمڕۆی باشووری کوردستان.
ئه‌وانه‌ی خه‌ڵکانێکن که ده‌یانه‌وێت پێناسێکی تری هه‌لومه‌رجه‌که بکه‌ن، پێناسێک که ده‌توانرێت به ڕاست بسه‌لمێنرێت، به‌ڵام ڕاستییه‌ک که تێیدا توندوتیژی و نابه‌خته‌وه‌ریی تێیدا زاڵده‌سته. بۆچی؟ چونکه وێڕای ئه‌م کێڵگه‌ی ئه‌نه‌رگییه له میلیۆنه‌ها مرۆڤی پۆزه‌تیڤ، که‌چی هێشتا له شوێنێکی تری باشووری کوردستاندا خه‌ڵکانێک هه‌یه، نابه‌خته‌وه‌ر و ژێرده‌ست ده‌ژین، وه‌ک هاووڵاتییانی که‌رکووک، خانه‌قین و شنگال. ژیانی ئه‌م هاووڵاتییانه به‌رهه‌می هه‌سته‌کانی خه‌ڵکانێکه که له ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ٢٠١٧دا زاڵده‌ست بوون. ئه‌م مرۆڤانه تووڕه‌ییه‌کی گه‌وره‌یان لە خۆیاندا هه‌ڵگرتووه، تووڕه‌ییان هه‌ڵیان ده‌سووڕێنێت، تووڕه‌ییان بیریان پێ ده‌کاته‌وه، تووڕه‌ییان پارانۆیدی کردوون. ئه‌مانه ناتوانن کۆنترۆڵی هه‌سته‌کانیان بکه‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی که دوگمه‌ی کۆنترۆڵکردنی هه‌سته‌کانیان سووتابێت. ئه‌مانه خاوه‌نی کاراکته‌رێکی دیسسۆسیالن (Dissocial)، ئه‌نتی سۆسیالن. هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر، مانیپولیره‌که‌ر، درۆزن، به‌ڵێنده‌ر، ڕووخۆش بۆ گه‌یشتن به ئامانج ...هتد. نۆیرۆپسیشۆلۆگه‌کانی ئه‌مێریکا قسه له‌سه‌ر پلاکێکی نۆیرۆناڵ له ده‌سته‌چه‌پی فرۆنتاڵ لاپنی مێشک‌دا ده‌که‌ن که ئه‌رکی ڕێگاگرتنه له تێپه‌ڕبوونی هه‌سته زیانبه‌خشه‌کان بۆ به‌شی ده‌ستەڕاستی فرۆنتاڵ لاپن، چونکه هه‌ر هه‌ستێک گه‌یشته ده‌ستەڕاستی فرۆنتاڵ لاپن به توێکڵه‌کانی مۆتۆریک ده‌گه‌یه‌نرێت و له‌وێشه‌وه بۆ توێکڵه‌کانی زێنزۆریک و پاشان ده‌بێت به مامه‌ڵه. واته تاک ئه‌و کاره ده‌کات که هه‌ستی داوای ده‌کات، ئه‌گه‌ر بێت‌و کوشتنی که‌سێکیش بێت. دانیاڵ گووله‌مان، ده‌روونناسی ئه‌مێریکی قسه له‌سه‌ر چه‌ند ئێکسپه‌ریمێنێتێک ده‌کات که چه‌ند نۆیرۆپسیشۆلۆگێکی ئه‌مێریکی پراکتیزه‌یان کردووه. له تاقیکردنه‌وه‌که‌دا مشکێک ده‌که‌نه لای چه‌ند جرجێک، جرجه‌کان به نه‌شته‌رگه‌ریی به‌شی ده‌ستەچه‌پی فرۆنتاڵ لاپنیان له کار خراوه، به‌تایبه‌ت دوگمه‌ی کۆنترۆڵکردنی هه‌سته‌کان، پاش چه‌ند چرکه‌یه‌ک جرجه‌کان به دڕنده‌تریین شێوه مشکه‌که ده‌کوژن. ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه له مرۆڤیش‌دا هه‌مان شێوه‌یه، دیاره مرۆڤه‌کان بەقه‌ست مێشکیان نه‌شێوێنراوه، به‌ڵکوو به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، به‌هۆی کاره‌ساتێکه‌وه بەڕێکه‌وت به‌شی ده‌سته‌چه‌پی مێشکیان له فرۆنتاڵ لاپندا تێکچووه، به‌تایبه‌ت دوگمه‌ی کۆنترۆڵکردنی هه‌سته‌کان. ئه‌م مرۆڤانه زۆر زوو تووڕه ده‌بن، ئه‌گه‌ر ویسته‌کانیان پراکتیزه نه‌کرێت، ته‌نانه‌ت ئاماده‌ی ده‌ستوه‌شاندنن، به‌بێ گوێپێدانه ئه‌وه‌ی که که‌سی به‌رامبه‌ر چه‌ند زه‌ره‌ری پێ ده‌گات.
پرسیاری من لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ چه‌ند مرۆڤی وه‌های سیاسییمان هه‌بێت و هیچ که‌س درک به‌وه نه‌کات، که ئه‌مانه چه‌ند مه‌ترسیین بۆ ژیانی کۆمه‌ڵگایه‌ک و ئاینده‌یان؟ ڕووداوه‌کان یان ئه‌وه‌تا ده‌مانکه‌نه خاوه‌نی باوه‌ڕ، یان ئه‌وه‌تا ده‌مانکه‌نه خه‌ڵکانی پێسیمست و باوه‌ڕ به هیچ شتێک ناکه‌ین.
ئۆتۆ شارمه‌ر (Otto Scharmer)، خاوه‌نی تیۆری ئو (U)، قسه له‌سه‌ر په‌ڵه‌یه‌کی کوێر ده‌کات، له‌م په‌ڵه کوێره‌دا تاک له منداڵییه‌وه هه‌تا ته‌مه‌نی گه‌وره‌بوونی ئه‌وه‌ی فێری بووه، ئاوتۆماتیکانه پراکتیزه‌ی ده‌کات. ئۆتۆ شارمه‌ر داوا ده‌کات که له‌و په‌ڵه کوێره بێینه ده‌ره‌وه و له ئێستا و ئالێره‌دا بیرکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ و مامه‌ڵه‌یه‌کی نوێ به‌رهه‌م بهێنین، هه‌تاوه‌کوو له ڕێگایه‌وه بتوانین له‌یه‌کتری تێ بگه‌ین و پێکه‌وه کارێک بکه‌ین که هه‌ردوولامان تێیدا سوودمه‌ند و به‌خته‌وه‌ر بین.
مرۆڤی کورد هه‌روه‌کوو هه‌موو مرۆڤێکی تری جیهان خاوه‌نی کاردانه‌وه‌ن:
1. له‌سه‌ر بنه‌مای پێوابوون و دژه‌پێوابوون.
2. له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆڤیکاسیۆن (بێزارکردن و تووڕه‌کردنی بەرامبەر).
3. له‌سه‌ر بنه‌مای ترس.
هه‌موو ئه‌م بنه‌مایانه‌ش ده‌بنه هۆی بلۆککردنی هۆشیاری، بلۆککردنی دڵ و بلۆککردنی ویست بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی خووه کۆنه‌کان. له‌م بنه‌مایانه‌دا کێشه‌ی گه‌وره‌ی سیاسیی کورد بەگشتی و له باشووردا به‌تایبه‌تی، بریتییه له هه‌بوونی کۆمپلێکسیتێتی کۆمه‌ڵایه‌تی (ئاڵۆزیی کۆمه‌ڵایه‌تی). ئاڵۆزیی کۆمه‌ڵایه‌تیش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌بوونی ویستی جیاواز و دونیابینیی جیاواز دروست ده‌بێت، هه‌روه‌کوو له سه‌رهه‌ڵدانی ڕیفراندۆمه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ئێجگار دیار تێیدا ژیاین.
جووڵه‌ی سیاسی له باشووردا، له سه‌رده‌می شێخ مه‌حمووده‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا، که من به سه‌رده‌می مه‌سعود بارزانی ناوی ده‌به‌م، جووڵه‌یه‌ک نه‌بووه، که چاو له تاک و کۆی کورد بڕوێنێت. به‌ده‌ستهێنانی چاو به‌ده‌ستهێنانێک نییه بۆ بینین، به‌ڵکوو چاو ئامڕازێکه بۆ بینین، ئه‌وه‌ی وه‌ها ده‌کات که چاوێک ببینێت بریتییه له جووڵه میکانیزمییه‌که‌ی و بیۆمیکانیزمییه‌که‌ی. نه‌بوونی پێرسپێکتیڤێکی تر بۆ بینین و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕاستییه‌کی تر هۆکاره بۆ خستنه‌وه‌ی کوێربوون، وه‌ک په‌ڵه کوێره‌که‌ی ئۆتۆ شارمه‌ر، هۆکاره بۆ خستنه‌وه‌ی ترس له زه‌رەر و زیان و مه‌رگ، هۆکاره بۆ خستنه‌وه‌ی باوه‌ڕ بەخۆ نه‌بوون.
زانست ده‌یسه‌لمێنێت، ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی که له له‌دایکبوونیانه‌وه زیاتر ده‌جووڵێن، زووتر توانای بینینیان ده‌بێت، وه‌ک له‌وانه‌ی که که‌متر ده‌جووڵێن، دیسانه‌وه له مشکێکه‌وه هه‌تاوه‌کوو مرۆڤ. زیاد له پێنج ملیۆن کورد له باشووردا خاوه‌نی چاوه بۆ بینین، به‌ڵام ئه‌م چاوانه خاوه‌نی پێرسپێکتیڤی جیاوازن، به‌تایبه‌ت له سیاسه‌تدا، له ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا. ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی جووڵه‌ن زۆرتر و باشتر ده‌بینن، ئه‌وانه‌شی که‌متر ده‌جووڵێن، که‌مبینترن.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له دواهه‌مین موسیکی ڕیشارد ڤاگنه‌ر بده‌ین، به ناوی پارسیفاڵ، وه‌ک موسیکێکی درامی، ئه‌وا ده‌بینین پارسیفاڵ پڕ به به‌ری هه‌لومه‌رجی سیاسیی ئێستای کورده له باشووردا. پارسیفاڵ ته‌نیا پاڵه‌وانێک نییه، نه‌وه‌ی پاڵه‌وانێک نییه، برای دوو پاڵه‌وان نییه که له شانی باوکیانه‌وه کوژراون، به‌ڵکوو ئه‌و دوا پیاوی خێزانێکه که سیستێمێک ده‌گۆڕێت. پیاوێک، که دایکی له منداڵییه‌وه ده‌یبات له دارستانێکدا ده‌یژیه‌نێت، هه‌تاوه‌کوو ڕێگای باوکی و براکانی نه‌گرێته به‌ر و ئه‌ویش وه‌ک ئه‌وان نه‌کوژرێت، به‌ڵام دوای چه‌ندین ساڵ، چاره‌نووسی پارسیفاڵ له به‌یانییه‌کدا له قووڵیی دارستانه‌که‌دا بۆ هه‌تاهه‌تایه ده‌گۆڕێت، کاتێک پێنج سوار بەڕێکه‌وت پارسیفاڵ به‌دی ده‌که‌ن و دێن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن. پارسیفاڵ یه‌که‌مین جاریه‌تی سوار ببینێت. پارسیفاڵ له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌ییدایه و سواره‌کان به‌دڵیانه و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن، هه‌تا ئه‌ویش ببێت به سوارێکی ڕزگارکه‌ر. کاتێک دایکی له‌م کاره ئاگادار ده‌کاته‌وه، دایکی گه‌وره‌ترین شۆکی ژیان لێی ده‌دات، چونکه ئه‌و هه‌موو ساڵه پارسیفاڵی له دارستانێکدا شاردبۆوه هه‌تاوه‌کوو له که‌شوهه‌وای سوارچاکی ڕزگارکه‌ر دووری بخاته‌وه و وه‌ک براکانی و باوکی نه‌چێته سه‌ر ڕێگای مردن، به‌ڵام چاره‌نووسی پارسیفاڵ ئه‌وه بوو که ببێت به سوارچاکی ڕزگارکه‌ر. کاتێک دایکی ده‌زانێت هیچ چاره‌یه‌کی تری نییه، به پارسیفاڵ ده‌ڵێ، باشه بڕۆ، به‌ڵام تکات لێ ده‌که‌م هه‌موو ڕۆژ بچۆ بۆ که‌نیسه، ڕێز له هه‌موو ژنێک بگره و به هیچ شێوه‌یه‌ک پرسیار له پاشا مه‌که "پاشا ئاسه‌ر، Kong Arthur".
لێره‌وه گۆڕانێک ده‌ست پێ ده‌کات، گۆڕان له سیستێمێکدا که پێش پارسیفاڵ هیچ که‌سێکی تر جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه پرسیاری له‌سه‌ر بکات. یه‌که‌م هه‌نگاوی پارسیفاڵ له‌م سیستێمه‌دا قووتکردنه‌وه‌ی پرسیار بوو، دووهه‌م هه‌نگاوی هه‌وڵی گۆڕینی سیستێمه‌که بووه. به‌م شێوه‌یه دواهه‌میین پیاوی خێزانێک بۆ هه‌تاهه‌تایه سیستێمی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی قه‌ڵای کریست ده‌گۆڕێت.
ده‌توانین بپرسین، که ئاخۆ جووڵه‌ی سیاسی له سه‌رده‌می شێخ مه‌حمووده‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا چه‌ند چاوی بینینی پێ به‌خشیوین؟ له‌و سیستێمه‌دا، که تێی خنراوین، چه‌ند پرسیارمان لەباره‌یه‌وه کردووه و هه‌تاوه‌کوو ئێستا چه‌ند هه‌وڵی گۆڕینیمان داوه؟
له‌دوای شێخ مه‌حمووده‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا، مه‌سعود بارزانی تاکه سیاسییه، که داوای جیابوونه‌وه‌ی باشووری کوردستانی له عێراق کردووه. له دوای شێخ مه‌حمووده‌وه هه‌تا ئێستا، مه‌سعود بارزانی تاکه پیاوه، که داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستێمێک ده‌کات. له‌م سیستێمه‌دا مه‌سعود بارزانی، پیاوێکی به ته‌نیا به‌جێهێڵراوه (مه‌به‌ست له به ته‌نیا به‌جێهێڵراو له‌لایه‌ن هه‌ندێک پارت و سیاسییه‌کانیانه‌وه، نه‌ک جه‌ماوه‌ری کورد له کوردستاندا). به ده‌یان ساڵ کورد له باشووردا دژ به ڕژێمی به‌عس جه‌نگا و سه‌دان هه‌زار شه‌هیدی له‌م جه‌نگه‌دا دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ڕووخانی به‌عسدا، کورد گه‌یشته به‌غدا و بوو به به‌شێک له تایه‌ی زه‌به‌لاحی سیستێمێک که خۆی ده‌کات به ژێریه‌وه. ئه‌وه‌ی کورد له‌و ده‌یان ساڵه‌دا بیری لێ نه‌کردبووەوه، بریتی بوو له سیستێمه‌که. پارته‌کان دژ به ڕژێمه‌کان بوون، به‌ڵام ڕژێمه‌کان له دروستبوونی عێراقه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای سیستێمی عێراق دروست بوون و ئیدیۆلۆگیی خۆیان له‌و سیستێمه‌دا پراکتیزه کردووه. ڕژێمه‌کان هه‌موو یه‌کپارچه‌یی عێراقیان ویستووه، ڕژێمه‌کان هه‌موویان عێراقیان به وڵاتێکی عه‌ره‌بی زانیوه و ویستووه.
له ساڵی 2003، له‌گه‌ڵ ڕووخانی ڕژێمی به‌عسدا گه‌وره‌ترین هه‌وڵی کورد گه‌یشتنیان بوو به به‌غدا، گه‌یشتنیان بوو به پۆستی سه‌رکۆماری عێراق، سوێندخواردنیان بوو بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی وڵاتی عێراق، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکه‌نه‌وه، که کورد له باشووردا ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ی نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی سوێند بخوات بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی عێراق، به‌ڵکوو خاوه‌نی سه‌د و هه‌شتا و دوو هه‌زار قوربانیی ئه‌نفال و پێنج هه‌زار قوربانیی هه‌ڵه‌بجه و هەشت هەزار بارزانی و هەزاران کوردی فەیلی و سه‌دان هه‌زار قوربانیی تر له به‌ره‌کانی جه‌نگ و زیندانه‌کاندا، بۆ جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان له عێراق. له ڕووخانی به‌عسه‌وه سێ سه‌رکۆماری کورد سوێندی پاراستنی یه‌کپارچه‌یی عێراقیان خواردووه.
تێکۆشانی ڕاسته‌قینه‌ی کورد، تێکۆشانه دژ به سیستێم نه‌ک دژ به ڕژێم، چونکه ڕژێمه‌کان به‌رهه‌می هه‌ر پارت و ئیدیۆلۆگییه‌ک بێت له‌سه‌ر زه‌ویی سیستێمی عێراق خۆیان بنیات ده‌نێن. لێره‌دا ڕژێم به‌شێکه له سیستێم، به‌بێ گوێپێدانه ئه‌وه‌ی سه‌رکۆماره‌که‌ی کورده یان عه‌ره‌به. له حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه هه‌تاوه‌کوو ڕاپه‌ڕین، له ڕاپه‌ڕینیشه‌وه هه‌تاوه‌کوو ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، چاره‌نووسی سیاسیی کورد له باشووردا له ده‌ستی بڕیاره‌کانی سێ پیاودا بووه. له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م سێ پیاوه، کورد چه‌نده‌ها مێژووی جیاوازی تۆمار کردووه، له‌مپه‌ڕی تراژیدیاوه بۆ ئه‌وپه‌ڕی به‌خته‌وه‌ری، له‌مپه‌ڕی ژێرکه‌وتنه‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی سه‌رکه‌وتن. ئه‌م سێ پیاوه بریتین له مام جه‌لال، نه‌وشیروان مه‌سته‌فا، مه‌سعود بارزانی. به مردنی جه‌لال تاڵه‌بانی، چ یه‌کێتیی ڕۆ چوو و چ نه‌وه‌کانیشی جێگایان گرته‌وه. به مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا، چ گۆڕان ڕۆ چوو و چ نه‌وه‌کانیشی جێگایان گرته‌وه. هێزی سیاسیی یه‌کێتی له کۆی ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانه‌دا بوو، که لەده‌وری کۆ بووبوونه‌وه به ڕابه‌رایه‌تیی شێرکۆ بێکه‌س، به دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌مانه لێیان، به‌شێک له جه‌ماوه‌ره‌که‌شیان لێیان دوور که‌وتنه‌وه. ئه‌مانه چوونه گۆڕانه‌وه و جه‌ماوه‌ره‌که‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنا، دیسان هێزی گۆڕان له‌و نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانه‌دا بوو، نه‌ک له سیاسه‌ت و سیستێمی سیاسیی گۆڕان خۆیدا. کاتێک به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانه له گۆڕان دوور که‌وتنه‌وه، به‌شێک له جه‌ماوه‌ره‌که‌شیان لێیان دوور که‌وتنه‌وه. گۆڕان و یه‌کێتی پێش مردنی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان ڕۆچوونیان به‌خۆیانه‌وه بینی و به مردنی ئه‌وانیش داڕمانیان زیاتر بوو. هێزی پارتی دیموکراتی کوردستان له سیستێمه‌که‌یدایه نه‌ک له‌و نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانه‌دا که لەپشتییه‌وه‌ن.
مافی چاره‌ی خۆنووسینی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له سه‌رکۆماری عێراقدا خۆی بینییه‌وه. ئه‌و مافی چاره‌ی خۆنووسینه‌ی، که له‌دوای ڕاپه‌ڕین جه‌ماوه‌رێکی گه‌وره‌ی لەده‌وری خۆی کۆ کرده‌وه. نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌روه‌ک مام جه‌لال چاوی له‌سه‌ر به‌غدا بوو، ئه‌ویش نه‌یتوانی هیچ شتێک له دۆسێی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌رهه‌م بهێنێت. هه‌نووکه کورد له باشووردا خاوه‌نی دواهه‌مین پیاوه که له هه‌وڵی لێکردنه‌وه‌ی باشووری کوردستاندایه له عێراق. کاتێک کورد له باشووردا دوو له پیاوه بڕیارده‌ره‌کانی له‌کیس دا، سه‌رده‌مێکی نوێ هاته کایه‌وه که له بوونی ئه‌واندا بوونی نه‌بوو، ئه‌ویش پرسی سه‌ربه‌خۆییبوونی کوردستانه. مه‌سعود بارزانی دواهه‌مین پیاوی کورده له باشووردا که خاوه‌نی ئه‌و هێز و ویسته‌یه بۆ لێکردنه‌وه‌ی باشووری کوردستان له عێراق. مه‌سعود بارزانی، دواهه‌مین پیاوه که کورد هه‌یه‌تی، پیاوێک که خاوه‌نی بوێری و ویستێکی گه‌وره‌ی گه‌یشتنه به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان. ئه‌گه‌ر بێت‌و کورد له ئێستا و ئالێره‌دا به‌ئاگا نه‌یه‌ت و ڕێز له‌و شانسه نه‌گرێت، که هه‌یه‌تی، ئه‌وا یان ئه‌وه‌تا بۆ هه‌تاهه‌تایه له عێراقێکی بێحورمه‌تدا ون ده‌بن، یان سه‌د ساڵی تری ده‌وێت، هه‌تاوه‌کوو دیسانه‌وه کورد پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بێنێته‌وه به‌ر باس و بیرلێکردنه‌وه. پشتگیریکردنی مه‌سعود بارزانی له‌م باسه‌دا پشتگیریکردنه له خود، پشتگیریکردنه له کۆی کورد. پشتگیریکردنی مه‌سعود بارزانی له‌م تێکۆشانه‌دا نیشانه‌ی کۆنترۆڵکردنی هه‌سته‌کانی تاکه، بەرامبەر چ به دیموکراته‌کان (پارتییەکان) و چ بەرامبەر به خودی مه‌سعود بارزانی. ئه‌و ڕق و کینه‌یه‌ی که بەشێک لە تاک هه‌یه‌تی بەرامبەر به دیموکراته‌کان، بەرامبەر به بارزانییه‌کان، بەرامبەر به مه‌سعود بارزانی، ناهێڵێت له فرۆنتاڵ لاپندا تێپه‌ڕ بێت و ببێت به مامه‌ڵه، چونکه خاوه‌نی ڕۆشنبیریی هه‌سته، ئه‌وه‌شی نه‌توانێت، پێویسته له‌سه‌ری مه‌شق له‌سه‌ر ڕاهێنانی ڕۆشنبیریی هه‌ستی بکات و فێر بێت هه‌سته‌کانی کۆنترۆڵ بکات، چونکه ئه‌م باسه باسێکی چاره‌نووسسازی نه‌ته‌وه‌یه‌که، که نابێت ڕێگا بدرێت به‌هۆی تووڕه‌بوونه‌وه بیخه‌ینه مه‌ترسییه‌وه. ئه‌وه‌ی له خه‌می ئایندهی نه‌ته‌وه‌یه‌کدا نه‌بێت، له خه‌می خۆشی‌دا نییه، ئه‌وه‌ی ئایندهی نه‌ته‌وه‌یه‌کی خۆش نه‌وێت، خودی خۆیشی خۆش ناوێت، چونکه ته‌نیا تاکێک که له خه‌می خۆیدایه و خۆی خۆش ده‌وێت، له خه‌می خه‌ڵکییدایه و خه‌ڵکیشی خۆش ده‌وێت.
بۆ ئه‌وه‌ی زانستییانه له‌م دۆسێیه بگه‌ین، پێویستمان به ڕۆشنبیریی هه‌سته (Emotional Intelligence)، چونکه به‌شێکی گه‌وره‌ی کورد توانای کۆنترۆڵکردنی هه‌سته‌کانی خۆی نییه، وه‌ک له سه‌ره‌تای ئه‌م وتاره‌دا قسه‌م له‌سه‌ر کرد، که هه‌سته‌کان ئاسان له فرۆنتاڵ لاپندا تێپه‌ڕ ده‌بن و ده‌بنه مامه‌ڵه. تاک کۆنترۆڵی هه‌سته‌کانی خۆی پێ ناکرێت، هه‌ر بۆیه ده‌بینیت، ئه‌م هه‌موو مرۆڤه شه‌ڕانییه، شه‌للاتییه، جنێوفرۆش، سیاسیی بێ ویژدان ...هتد به‌م ڕۆژگاره له زیان زیاتر هیچی تر به‌رهه‌م ناهێنن. ده‌شێت تاکێک ڕاسیۆناڵانه، ئه‌قڵانییانه مرۆڤێکی خاوه‌ن ئه‌قڵ بێت و ڕۆشنبیر بێت، به‌ڵام هیچ خاوه‌نی ڕۆشنبیریی هه‌ست نه‌بێت و کۆنترۆڵی هه‌سته‌کانی پێ نه‌کرێت.
له ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا، به‌و هه‌موو ئه‌زموونه‌ی که کورد چ له‌گه‌ڵ خۆیدا و چ له‌گه‌ڵ دوژمنه‌کانیدا هه‌یه‌تی، قه‌ت وه‌ک ئێستا بیری له پرسی سه‌ربه‌خۆیی نه‌کردووەته‌وه و هه‌وڵی بۆ نه‌داوه. ده‌شێت پرسی سه‌ربه‌خۆیی مۆدێلێکی نوێی چ سیاسی و چ کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد بێت که پێویستی به کات و فێربوونه، چ بۆ هه‌زمکردنی و چ بۆ پراکتیزه‌کردنی، به‌ڵام مۆدێلێکی ته‌ندروست و به‌سوودی سیاسی، چونکه له ئاینده‌دا کورد ده‌توانێت به‌خته‌وه‌ر و ئازاد، مۆدێلێکی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی بژی که موڵکی خۆیه‌تی، نه‌ک به‌سه‌ریدا سه‌پێنراو بێت. کورد تینووی کرانه‌وه‌یه بەرامبەر به جیهان، بەرامبەر به خودی ژیان، تینووی ده‌رخستنی خۆی و هه‌سته‌کانیه‌تی به‌بێ ترس و سانسۆر، تینووی ئازادییه به هه‌موو پرسه‌کانیه‌وه هه‌ر له ئازادیی ئایینی و سێکسییه‌وه بیگره هه‌تا ئازادیی مافی بڕیاردانی خود. هه‌موو ئه‌مانه له به‌ده‌ستهێنانیدا ده‌بێته به‌رهه‌می کورد خۆی که ده‌یکاته بوونێکی ته‌واو جیاواز له ناوچه‌که‌دا، له ناوه‌ڕاستی خۆرهه‌ڵاتدا. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش، پێویستمان به گه‌یشتنه به سه‌ربه‌خۆیی، مه‌سعود بارزانییش دواهه‌مین پیاوه له باشووردا، که پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان یه‌کلایی بکاته‌وه.
به‌غدا به کۆنه به‌عسی و شیعه‌کانییه‌وه قسه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک گه‌نج و نه‌وه‌ی نوێی کورد ده‌که‌ن، که جێگای شانازی و شکۆی عێراقن، ئه‌م نه‌وانه ئێستا ده‌رکه‌وتوون، به‌ڵام به‌ده‌ر له مه‌رگی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروانیش بوونیان هه‌ر هه‌بووه، ئه‌وه‌ی که وه‌های کردبوو ده‌رنه‌که‌ون، نه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتیان بووه، به‌ڵام له‌دوای مه‌رگی ئه‌م دوو پیاوه، گه‌یشتن به‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که پێویستیانه بۆ ده‌رکه‌وتن. هیچ سیاسییه‌کی تری کورد له هه‌ر پارت و گرۆیه‌کدا بێت له باشووری کوردستاندا هێنده‌ی مه‌سعود بارزانی به گوڕ و تینه‌وه پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی نه‌گرتووەته ئه‌ستۆی خۆی. وه‌ک خۆی ده‌ڵێت، ئه‌و بۆ ئه‌وه له‌دایک بووه، که کورد بکاته خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت. ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه گه‌وره‌ترین ده‌سته‌ڵاته که تاک هه‌یبێت. له زانستی کوانتن فیزیکدا به‌ڵگه له‌سه‌ر هێزی بیرکردنه‌وه ده‌خرێته به‌ر ده‌ست، که لێره‌دا هه‌مان شێوه بیرکردنه‌وه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی له سه‌رده‌می ڕیفراندۆمه‌وه به میلیۆنه‌ها خه‌ڵکی له ده‌وری خۆی کۆ کرده‌وه ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه خه‌ڵکیی هان دا که بۆ ئامانجه‌که‌ی بارزانی تێ‌بکۆشن، هه‌مان کاتیش بارزانی خۆی بۆ ئامانجی خه‌ڵکی تێده‌کۆشا. له‌م تێکۆشانه‌دا بارزانی ڕق و کینه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و دڵپیسی له خۆیدا فڕێ دابوو که به پراکتیک بینیمان، چونکه له کاره‌ساتی شازده‌ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا بێجگه له هه‌وڵ بۆ له‌یه‌کترنزیکبوونه‌وه و په‌سه‌ندکردنی یه‌کتر هیچ شتێکی ترمان له بارزانی نه‌بینی، بێجگه له ڕووی خۆش و گه‌شبینی له بارزانی و دیموکراته ده‌سته‌ڵاتداره‌کان هیچی ترمان نه‌بینی. بارزانی هه‌وڵی دا که خه‌ڵکی باوه‌ڕی پێ بکه‌ن که ئه‌و بۆ ئامانجێک تێده‌کۆشێت که ئامانجی هه‌مووانه نه‌ک به‌ته‌نیا خۆی. ئه‌م باوه‌ڕه به بارزانی له سه‌دا نه‌وه‌ت و دووی ده‌نگی هاووڵاتییانی کوردی به‌ده‌ست هێنا. ئه‌م باوه‌ڕه به بارزانی له‌دوای کاره‌ساتی شازده‌ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه گه‌وره‌ترین ده‌نگی هاووڵاتییانی کوردی به‌ده‌ست هێنا که له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌بینرێت. ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به دیموکراته‌کان داوه، ته‌نیا ئه‌ندام و هه‌واداری دیموکراته‌کان نین، به‌ڵکوو سه‌دان هه‌زاری تر، خه‌ڵکانێکن که له شانی ئامانجه‌که‌ی بارزانییه‌وه وه‌ستاون و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان ده‌وێت.
له‌کیسدانی بارزانی، پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌ناو ده‌بات
مانه‌وه‌ی بارزانی، هه‌ناسه‌ی درێژی سه‌ربه‌خۆیی به‌هێزتر ده‌کات، له‌کیسدانی بارزانی، پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌ناو ده‌بات، چونکه له‌دوای بارزانی، هیچ سیاسییه‌کی تری کورد نابێت، که پرسی سه‌ربه‌خۆیی به‌و گه‌رم و گوڕییه‌وه بگرێته ئه‌ستۆی خۆی، هیچ سیاسییه‌کی کورد نابێت تێکۆشانی بۆ له‌تکردنی عێراق بێت. کێشه‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه که به‌شێکی گه‌وره‌ی کورد هه‌تا ئێستا له‌وه تێنه‌گه‌یشتووه که تێکۆشانی کورد هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تێکۆشان بووه بۆ له‌تکردنی عێراق، بۆ جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان له عێراق. له شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه هه‌تاوه‌کوو ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ ئه‌و هه‌موو ڕێککه‌وتنه‌ی که له‌گه‌ڵ به‌عسدا کراوه، ڕێککه‌وتنگه‌لێک بوون که به‌عس تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌کپارچه‌یی عێراق کردووەته‌وه و کورد تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند بووه. ئه‌و هه‌موو ڕێککه‌وتنه‌ی که له‌دوای ڕووخانی به‌عسه‌وه کورد له‌گه‌ڵ به‌غدادا کردوویه‌تی، له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی یه‌کپارچه‌یی عێراق کراوه و کورد تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند بووه. له پاییزی ساڵی ٢٠٠٣دا له کۆڕێکدا له کۆیه گوتم، هیچ ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ به‌غدادا قازانج به کورد ناگه‌یه‌نێت، چونکه ڕۆژێک دادێت که سوپایه‌کی تری به‌هێزی عێراق دروست ده‌بێت و هێرش ده‌کاته سه‌ر شار و گونده‌کانی کورد. چه‌ند گوێگرێکی یه‌کێتی گوتیان، به‌ڵام ئێمه مام جه‌لالمان له به‌غدا وه‌ک سه‌رکۆمار هه‌یه و ئه‌و شته ڕوو نادات، به‌ڵام ئه‌زموونی مام جه‌لال له به‌غدا نه‌یتوانی ڕێگا له هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی وه‌ها بگرێت و خودی تاڵه‌بانییش له به‌غدا نه‌یتوانی هیچ شتێک بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکات. له‌دوای تاڵه‌بانی، به به‌رچاوی سه‌رکۆمارێکی تری کورده‌وه هێرش کرایه سه‌ر کورد و به‌شێک له شار و گونده‌کانی داگیر کرانه‌وه.
ئێمه له کولتووری کورددا، کاتێک کورد به ئێمه قسه ده‌کات به ناوی هه‌موو کورده‌وه قسه ده‌کات، به‌ڵام دیسان هه‌ر ئێمه کوردێکی ترمان له به‌غدا هه‌یه وه‌ک سه‌رکۆمار که سوێندی بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی عێراق خواردووه، که‌واته هه‌ر ئێمه جیاوازین له‌گه‌ڵ یه‌کتردا و ویستی جیاوازمان هه‌یه، ویستمانه یه‌کپارچه‌یی عێراق بپارێزین و وه‌ک عێراقیی هاووڵاتیی پله دوو بژین، ویستیشمانه عێراق له‌ت بکه‌ین و وه‌ک کورد له کوردستانێکی ئازاد‌دا وه‌ک هاووڵاتیی پله یه‌ک بژیین. ئێمه دیسان خاوه‌نی کوردێکی ترین له هه‌ولێر، که داوای له‌تکردنی عێراق ده‌کات، ویستی جیاکردنه‌وه‌ی کوردستانه له عێراق، ئه‌م ویسته ویستی هه‌موو تاکێکه، که تێکۆشانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بووه و بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه نه‌ک بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی عێراق. بیهێنه به‌رده‌می خۆت، که تۆ خاوه‌نی باوک و برا و خوشک و دایکی شه‌هیدیت، ئاخۆ ئه‌و شه‌هید و شه‌هیدانه‌ت بۆ ئه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه که یه‌کپارچه‌یی عێراق بپارێزن یان کوردستان له عێراق جیا بکه‌نه‌وه؟ ئه‌گه‌ر بۆ یه‌کپارچه‌یی عێراقه ئه‌وا هیچ مافی گله‌ییه‌کتان نییه، چونکه به ئامانجی خۆتان گه‌یشتن و ئێستا خاوه‌نی سه‌رکۆمارێکی عێراقیین که یه‌کپارچه‌یی عێراق ده‌پارێزێت و خه‌ونی شه‌هیده‌کانتان ده‌کاته ڕیالیتێت. ئه‌گه‌ریش نا، ئه‌وا مافی هه‌موو قه‌ره‌بوویه‌کتان نه‌ک له سه‌رۆکه‌کانی ئه‌و پارته‌ی، که شه‌هیده‌کانتان تێیدا ئه‌ندام بوون، به‌ڵکوو له هه‌موو پارته‌کانی کورد هه‌یه، چونکه شه‌هیده‌کانتان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان شه‌هید بوون، نه‌ک بۆ عێراق.
به‌شێکی کورد منداڵانیان ده‌نێرنه قوتابخانه ئه‌مێریکییه‌کان، هه‌تا ئاینده‌یه‌کی باشتریان هه‌بێت، به‌ڵام زمانی ئینگلیزی ئاینده‌یه‌کی باشتر نادات به کورد، به‌ڵکوو کوردستانێکی ئازاد ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ منداڵه‌کانتان دابین ده‌کات. هه‌ر منداڵێک ئازاد نه‌بێت، زمانی ئینگلیزی ناتوانێت به‌خته‌وه‌ری بکات، مه‌گه‌ر کوردستان جێ بهێڵێت و بڕوات له به‌ریتانیا یان ئه‌مێریکا بژی، ئه‌گه‌ر بۆی هه‌بێت، چونکه زمانی ئینگلیزی ناتوانێت مافی ئه‌وه‌ت پێ بدات که سانا بچیت له وڵاتێکی تری ئه‌وروپی و ئه‌مێریکادا بژییت. کارێکی باشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن منداڵه‌کانتان گه‌شه بکه‌ن و ئاینده‌یه‌کی باشتریان وه‌ک له خۆتان هه‌بێت، به‌ڵام فێری ئه‌وه‌شیان بکه‌ن که ته‌نیا له کوردستانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا ده‌توانرێت ژیانێک له ئازادی و به‌خته‌وه‌رییدا به‌ده‌ست بهێنرێت. ئه‌وه‌ی منداڵانی کورد پێویستیانه ده‌وڵه‌تێکی کوردییه، قوتابخانه و زانکۆیه‌کی ئه‌مێریکی ناتوانێت جێگای ده‌وڵه‌تێکی کوردی بۆ منداڵان بگرێته‌وه. ساده‌تریین ڕاستی بریتییه له سه‌فه‌ری کوردێک به پاسپۆرتێکی بێحورمهتی عێراقییه‌وه نه‌ک به ته‌نیا بۆ ئه‌وروپا، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت بۆ تورکیا و ئێرانیش. بێڕێزیکردن به پاسپۆرته عێراقییه‌که‌ت، بێڕێزیکردنه بەرامبەر به خۆت. ئه‌وه‌ی کورد پێویستی پێیه‌تی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی، بۆ ئه‌م کاره‌ش کورد خاوه‌نی دواهه‌مین پیاوه که پێویسته له‌ده‌ست خۆی نه‌دات.
|
پۆڵا سەعید خۆفرۆشیی و بێئەقڵی کردووە بە ریالیتێکی منداڵان.. |
ماوه‌ته‌وه بڵێم، وه‌رن با هه‌موو پێکه‌وه دواهه‌مین پیاو بپارێزین، که کوردستان له عێراق جیا ده‌کاته‌وه که خه‌ونی شه‌هیده‌کانمان و خۆشمان ده‌کاته ڕیالیتێت. پاراستنی دواهه‌مین پیاو پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه. مه‌سعود بارزانی دواهه‌مین پیاوی کورده، که کوردستان له عێراق جیا ده‌کاته‌وه، که بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورد تێ ده‌کۆشێت، که کورد ده‌کاته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی. هه‌رچی ڕق و کینه و تووڕه‌ییته فڕێی بده و ببه به شتێکی تر، ببه به تاکێکی ئازا و ئازاد و کورد، نه‌ک ترسنۆک و ژێرده‌ست و عێراقی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست