کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).
کۆبوونەوەیەک لە سلێمانی بە سەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا کرا ، لەو کۆبوونەوەیەدا نزیکەی بیست کەسێک ئامەدە بوون ، کە یەکێکیان عومەری سەید عەلی بوو . نەوشیروان نزیکەی یەک سەعات قسەیکرد و چەند بابەتێکی شییکردەوە و ڕووناکی خستە سەر پەیوەندی خۆیان و حیزبەکانی تر . پاش تەواو بوونی کۆبوونەوەکە ، دەرگای پرسیار و قسەکردن کرایەوە . هەریەکە بە پێی بۆچوونی خۆی پرسیاریکرد . عومەریش بە خۆی و گۆچانەکەیەوە کەوتە قسەکردن ، کە هیچ پەیوەندییەکی ئەوتۆی بە باسەکەی نەوشیروانەوە نەبوو . دانیشتووەکان سەریان لە قسەکانی...