دوو سەعات لەمەوپێش، چاوم لە ڕاگەیاندنی ڕاستەوخۆی کۆمیتەی نۆبێل بوو، کە خەڵاتی ئاشتیی ساڵی ٢٠١٨ دەدرێتە (دێنیز موکوێگێ)ی خەڵکی کۆنگۆ و خاتوو (نادیا موراد)ی ''ئەندامی کەمینەی یەزیدی لە باکووری عیراق''. تا دوایین چرکەی ڕاگەیاندنەکەم بینی و گوێ لێ بوو، نە خەڵاتدەرەکان و نە ئەو هەموو ڕۆژنامەوان و میدیاکارانەی لەوێ ڕاوەستابوون بۆ ڕووماڵکردنی ڕووداوەکە و هەندێ پرسیاریشیان لە خانمی پێشکەشکار کرد، بە یەک تاکە وشەیش ناوی کوردبوونی نادیا مورادیان نەهێنا و نەیانگوت خەڵکی کوردستانە. ئەم جۆرە هەڵوێستە بۆ...