باس و خواستی دوو ئیدارەیی بۆ هەمیشە ئەگەرێکی کراوەیە لە نێوان حکومڕانەکانی کوردستان، بەرپرسەکانی ئەم وڵاتە بە پێی بەرژەوەندی حیزبی و شەخسی حوکمی ئەم مەملەکەتە دەکەن، میلەتیش بە بەردەوامی بە لە بەردەم باراشی دوو حیزب یان باشتر بڵێین دوو گروپ و بنەماڵەی دەسڵاتداردان، لە بەرئەوەی تاکە فاکتەری مانەوەی دەسڵاتدارانی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا هەمیشە هێزی چەکداربوە، بۆیە ئەگەر حیزبێک تەنها یەک کورسی پەرلەمانیشی هەبێت بەڵام خۆی بە حوکمڕانی راستەقینە دەزانێت بە هۆی بەخۆ نازینی بە هێزە چەکدارەکەیەوە،...
ئێمەی خەڵکی کوردستان چارەنوسمان کەوتۆتە دەست چەند هەرزەیەکی سیاسی، ئەو هەرزانەی کە زمان پیس و بێ مەعریفەن، ئەوانەی کە بە لولەی چەکەکانیان حوکمی زۆرداری ئەم وڵاتە دەکەن، لای پارتی و زۆنی زەرد بنەماڵەی بارزانی حوکمی ڕەها دەکەن، دەزگا سیخوڕیەکەی مەسرور ئەوەی ویستویەتی لە کوشتن و تیرۆر، لە دزی ڕاو ڕوتی،...
هەر کە چاوم بەم نەفامە نەزانە نەخوێنەوارە تیرۆریستە دەکەوێت، نەفرەت لە هەموو شۆڕش و حیزب و حکومەتی فاشیلی کوردی ئەکەم، هەست بە ئازاری ئەو دایکە جەرگ سوتاوەی کاوەی جوانەمەرگ ئەکەم کە لە باوەشیدا بە ناحەق رۆڵە ئازاو و ئازادو بوێرەکەی خەڵتانی خوێن کرا، من نازانم دڕندەی ئەم گەلحۆی قیزەونی پیسە تا چ...
قۆرخکردنی دەسەڵات لەلایەن گرپێکی دیاریکراو هەمیشە بوەتە گەورەترین کارەسات، کە سەرەنجام وەک مۆرانە لە خۆیان دەدات و خۆیان دەخوات.دوای ئەزمونی زیاد لە چارەکە سەدەیەک بۆمان دەرکەوت کە ئەم سەرەپاتاڵە حیزبیانە بە هیچ جۆرێک لەناو ناچن لە هەرچی شەڕی ناوخۆ و دەرەکیش هەبووە نەمانبینیوە بەرپەسەکان بکوژرێن و لە...
میللەتی کورد بە تەواوی دەست و پەنجەی ڕاهاتوە لە گەڵ خیانەت و خیانەتکاریەکانی ئەم حیزبانە، بەزمی خیانەت هێندە زۆرو ئاسایبوە لە ناو کوردا کە لە پاش هەرخیانەتێکدا بە چەن ساڵیک شانازی دەکەن بە دەسکەوتی خیانەتەکانیەوە، پارتی سەرەتا هەرکەس ناوی خیانەتی ٣١ی ئاپی بهێنایە یان سەرونگومیان ئەکرد یانیش گەشتێکی...
یەکێک لە ناشیرین ترین و بێ ئەخلاقی ترین دیاردە لە کوردستان دیاردەی تەقەی خۆشیە، لە کاتێکدا دەیان رێگەی جۆراو جۆرا هەیە بۆ دەربڕینی هەستی خۆشی، بەڵام ئەوانەی کە بێمۆڕاڵ و چەتەو خۆ خۆخۆرن هەمیشە لە کاتی بۆنەو خۆشیەکانیاندا تەقەی خۆشی دەکەن، ئەمەش یەکێکی ترە لە داهێنانەکانی یەکێتی و پارتی، لە بەرئەوەی...
لە دوای ڕاپەرینەکەی ١٩٩١ دوو برا ماڵیان دەکەوتە کۆڵانی پشتمانەوە لە سەر تەنزیمات ( رێکخستنی ناو شار) لە الأمن العامة گیرابون، بە هۆی ڕاپەرینەکەوە هەردوکیان ئازادکران، پاش ماوەیەک ئەم دوو برایە لە گەڵ چەند کەسێکی تر دەرۆن بۆ لێکردنەوە و دزینی کێبڵ و سیمی سەر عامەدەکان بەو هۆیەوە لە گەڵ گروپێکی تر لە سەر...
پێستی ڕوی هێندە قایمە شمشێری میسری نایبڕێگەر بە کەوشی کەی دەمێنێ، تا قیامەت نادڕێئەم شیعرەی شێخ ڕەزا جوانترین و کورت ترین دەربرینە بەرامبەر سیاسیە هەزار ڕوەکانی کوردستان، دیسان چەمکی هەڵبژاردن بوەتە سەردێرێکی دووبارەی سواوی بێزارکەر، تەلەفیزیون، ڕادیۆ، گۆڤار و رۆژنامەو...هتد هات و هاواری ئەم کاندو ئەو...