ویژدان مردوو
Thursday, 29/12/2022, 18:44
زۆر بەد هەستە
گوڵی ناوێت، دڕك پەرستە!
بە ئازاری خەڵکی مەستە.
تۆڕی گومان
شەقامی ژینی تەنییوە.
بێ ئەندازە، بەدگومانە
لە هەر شتێك
کە، بە ژینەوە پەیوەستە.
گومان لە خۆی
گومان لە تۆ
گومان ..
گومان ..
بەئاگایی،
بە خەون و خەیاڵ و زیندەخەو
بێ ئارامە
ئۆقرە ناگرێت.
بەو ساتانە، ئاسودەیە
هێلانەی باڵندە تێك دەچێ،
پاپۆڕەکان، لەنگەر ناگرن.
نوقمی تۆف و زریان دەبن.
رەوە، رەوە، ئاسکە کێویی
لە ترۆپکی چیاکانەوە
هەڵدەدێرێن.
چوار وەرزەی ساڵ
بارانی تف
بە سەر سەریا، داببارێ
هێشتا کەمە
بەر نەفرەتی، مێژوو کەوێت
ویژدان مردوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست