کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ کوردانی رۆژئاوا

Friday, 22/11/2019, 10:04


ئێوە ئێمەن
ئێمەش ئێوەین

رەوتان
لەم گوند بۆ ئەو گوند
لەم باژێڕ بۆ ئەو باژێڕ
دەستەخوشکی
رەوی یەك ملیۆنی
باشوری کوردستانە.

قەتڵوعامتان
دەستەخوشکی خێڵی حەمەو
رەشەکوژی ( دەرسیم ) ه.*

کیمیابارانتان
دەستەخوشکی، هەڵەبشیماو
سەردەشتەکەی زەردەشتە.

بەغەنیمەبردنی ژنانی( تەل عەران و تەل حاسڵ ) و*
بێسەروشوێنکردنی دەستەجەمعی.
دەستەخوشکی ئەنفالی
گەرمیان و بارزانە


خەمتان .. ئا
خەممان ..
تا خوا هەست بکات گرانە.
............................
* کۆمەڵکوژییەکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣٧- ١٩٣٩
تورکیا ئەنجامیدا بووە هۆی شەهیدکردنی سیانزە هەزار لەهاوڵاتیانی ناوچەی دەرسیم کە ئەمڕٶ پێیدەوترێت ( پارێزگای تونجەلی ).
** دوو شارۆچکەی سەر بە حەڵەبن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە