بەخشین
Friday, 07/09/2018, 0:52
تۆ ..
بمبەخشە
ئەوەتەی پەردەی گوێم بە ( مۆنامۆ ) ئاشنا بوە
حەزناکەم شەیپوری جەنگ ببیەم.
ئێوە ..
بمبەخشن
دڵم باخچەی گوڵەباخە
گوژاڵك ..
تیایدا شین نابێ.
ئەو..
بامبەخشێ
من دەخوازم، سەرم
سەری ئەسپ و ماسی،
تابلۆکانی ( ئیسماعیل خەیات ) بێ
نەوەك شێرێ.
ئەوان ..
لێمدەبورن ؟!
پێیەکانم تامزرۆی سەمای ( فلامینگۆ ) یە و
سەمای مەرگیان .. لەمن دەوێ.
دانیمارك/ ڤالبی
2015
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست