سەرەتای ناسیاوەتیی نێوان جەلال تاڵەبانی و جەمال نەبەز دەگەڕێتەو بۆ ساڵی ١٩٥١ کاتێك کە هەردووکیان لە زانستگەی بەغدا خوێندکاربوون، ئەمییان لە کۆلێژی مافەکان و ئەویان لە کۆلێژی پەروەردە، بەشی فیزیك و ماتماتیك بوو، ئەو سەردەمەش سەردەمێك بوو کە لە عێڕاقدا هەندێ سەربەستیی ڕۆژنامەوانیی و کۆبوونەوە هەبوو، بەڵام خۆپیشاندان ڕێگەی پێنەدەدرا چەند، حیزبێکی عێراقیش وەك (وەتەنی دیموکراتی) و (ئیستیقلال) بە ئاشکرا کارییان دەکرد، لەو سەردەمەدا (کۆمەڵەی لاوان و قوتابییانی کورد) لەلایەن پارتییەوە دامەزرا. جەلال تاڵەبانی...