کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ھەندێک بەرپرسی سەربازی و حیزبی لە پشت مامەڵەی بارگانی بە ماددەی ھۆشبەرەوەن

Sunday, 22/01/2017, 20:22


مەترسی ماددەی ھۆشبەر و بەکارھێنەرانی لە ھەرێمی کوردستان زیاد دەکات، شەپۆلی ھاتنی ئەو ماددانەو بازرگانیکردن پێیانەوە لە ڕۆژھەڵاتەوە ( ئێرانەوە) بۆ کوردستان دەستێپێکردووە، بازرگانیکردنیش بەو ماددانەش لە زیادبووندایە.
سەرچاوەیەکی ئاسایش ئاماژەی بەوە کردووە لە پارێگای سلێمانی خەرێکە بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەرەکانەوە حاڵەت تێپەڕ دەکات و دەبێتە دیاردە، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد کەوا تا ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکراون.
مەترسی بڵاوبوونەوە ماددە ھۆشبەرەکان لە ھەرێمی کوردستان لەوەدایە کەوا کەسانی باڵادەست و خاوەن سەرمایە و ھێز لەپشتی بازرگانیکردن بەو ماددانەوە، ھەر بەپێی زانیاریەکان بەرپرسێکی باڵای سەرکردایەتی ی.ن.ک بە ناوی (ە,ش) لە دەڤەری پشدەرە  زانیاری لەسەر ھەیە کەوا بازرگانی  بەو ماددانەوە دەکات.
چەند دەرمانێک لەوانە تڕامایدۆڵ لە ھەرێمی کوردستانەوە ئاودیوی ڕۆژھەڵاتی کوردستان - ئێران دەکرێت و پاشان ماددەکە دەستکاری دەکرێت و بە ھۆی تێکردنی تلیاکەوە ماددەی جۆراو جۆری لێ دروست دەکرێت.
بێکاری زۆر و ھەژاری بەردەوام وایکردووە بەشێک لە گەنجان و لاوان ڕوو لە کێشان و بازرگانیکردن بەو ماددە ھۆشبەرانەوە بکەن و ئاشایشی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا نەیتوانیوە ئەو دیاردەیە کەم بکاتەوە، رەقابەکردن یاساکانی سزادان لاوازن ئەوەش ڕێخۆشکەر بووە بەوە ماددە ھۆشبەرەکان خێراتر بڵاوببنەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە