ماڵپه‌ڕی ڕوناكی ماڵێك بۆ ماستاو كردن بۆ گهندهڵچییهكان و پارتی
Saturday, 13/06/2009, 12:00
ئه‌وه‌ی زۆر ئازارم ده‌دات له ژیاندا ئه‌وه‌یه ده‌بینم هه‌ندێك به‌ناو ڕۆژنامه‌نووس ماڵپه‌ڕێك داده‌نێن و به‌ناوی ئازادی سه‌ربه‌خۆییه‌وه زمانیان ده‌كه‌وێت كار بۆ دژایه‌تی كردنی نووسه‌را ن و ڕۆشنبیران و حه‌ق بێ‌ژان، نازانم ئه‌و كه‌سانه به چی ویژدانێكه‌وه یاخود چ هه‌ستێكه ڕیگهیاندهدات به‌شان و باڵی دو حیزب‌دا هه‌ڵبده‌ن كه له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراون له‌سه‌ر ئه‌ساسی شه‌ڕو كوشتن و بنه‌ماڵه‌یی دامه‌زراون... ئه‌ویش یه‌كێتی و پارتی كه حیزب و لایه‌ن نه‌ما شه‌ڕی پێنه‌فرۆشن له‌و پێناوه‌شدا زیاتر له 35 هه‌زار گه‌نج و لاویان به‌كوشتدا به‌سه‌دان ماڵیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كردوو به‌هه‌زاران دیكیان جه‌رگ سوتاو كرد، ئاخر 66 شه‌ش كێ ئاشبه‌تاڵی به‌كورد كرد و 31 ئاب كێ دووباره حیزبی به‌عسی هێنایه‌وه كوردستان 93 و 98 كێ بوو فڕكه‌ی توركیای هێنایه سه‌رمان تۆپبارانی كردین،؟ ئه‌رێ ماڵپه‌ڕی به‌ناو ڕوناكی هه‌موو كه‌س ده‌زانێت ئێوه جاشی پارتین و ده‌شزانین پاره چاوی گرتن و ڕوناكی نابینن كه‌چی ناویشتان له خۆناوه ماڵپه‌ڕی ڕوناكی گه‌ر چاوتان ڕوكی ده‌بینێن ئه‌و پرسیارانه جواب بده‌نه‌وه:
1- 31 ئاب مێژووی كێیه؟
2- كێ بوو 35 هه‌زار كه‌سی ئه‌م میلله‌ته‌ی به‌كوشتدا له شه‌ڕی ناوخۆ، هه‌ر یهكێتیو پارتی نه بوون؟
3- نووسه‌رو ڕۆشنبیری دڵسۆز ئه‌و كه‌سه‌یه كه ڕاستی و حه‌ق بێژه له دژی گه‌نده‌ڵی قسه ده‌كات؟ یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه ماستاو بۆ پارتی و یه‌كێتی ده‌كات؟
4- هه‌ر یه‌كێتی و پارتی نین له%14 بودجه‌ی كوردستان ده‌خۆن؟ له كاتێكدا 4 حیزبه كوردستانیه‌كه ته‌نیا له %2یان هه‌یه...
5- كێ بوو به‌سه‌دان نووسه‌ری ڕاستگۆی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر كرد و كوشتی؟
6- ئه‌ی كێ‌بوو له شه‌ڕی حنن جندرمه‌ی توركی هێنایه سه‌ر قه‌ندیل و ده‌بابه‌كانی ڕژێمی به‌عسی هێنایه هه‌ولێر، چاوتان نه‌یبینی ئه‌وه یه‌كێتی و پارتی بوون یان چوار حیزبه‌كه‌و لیستی گۆڕان.
7- كێ بوو فرۆكه‌وانه‌كه‌ی تاڕیق عه‌زیزی ڕزگار كرد كه 5000 هه‌زاركه‌سی كوردی شه‌هید له هه‌ڵه‌بجه؟
8- كێ بوو شهمدیل كاكی ته‌سلیم به توركیا كرد؟
9- كێ بوو ئێرانی هێنایه سه‌ر دیموكراته‌كان؟
به‌ڕێزانی سایتی ڕوناكی
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش جاشی جاشه‌كان نین و ڕوناكی ده‌بینن ئه‌وا جوابی ئه‌و پرسیارانه‌مان بده‌نه‌وه، ئیوه ڕه‌خنه له ماڵپه‌ره سه‌ر بهخۆكانی كوردستان پۆست و ئاوێنه‌و هاوڵاتی و ستانده‌ر ده‌گرن، چونكه راستی ده‌بێژن و گه‌نده‌ڵییه‌كانی حكومه‌ت پێشانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن...ئێوه له‌سه‌ر نووسه‌رانێك ده‌نووسن كه هه‌تا شۆڕش به پاكی له دژی داگیركه‌ر ده‌جه‌نگا له شاخ بوون هه‌تا 1991 وه هه‌میشه‌ش له گه‌ڵ خه‌ڵك بوو ن‌و رأستیان ووتوه، به‌ڵام ئه‌و نووسه‌رانه نه‌یانویست له شه‌ڕی ناوخۆ و گه‌نده‌ڵییه‌كان به‌ژدار بن و نه‌یانوویست پاره‌ی دزی بخۆن و ماستاو بۆ گهندهڵچییهكان بكه‌ن.
توخوا شه‌رم نییه بۆ ئێوه به‌رگری له نێچیرو مام جه‌لال و مه‌سعود و مه‌لا بهختیارۆ سه‌رۆ قادر بارزانی بكه‌ن كه به داهات و ماڵی ئه‌و خه‌ڵكه به‌ده‌یان كۆشكیان دروستكردووه و له كوردستان و ده‌ره‌وه له كاتێكدا به‌هه‌زارن هه‌ژارمان هه‌یه نانی به‌یانی و ئێواره‌یان نییه بخۆن و له كوخدا ده‌ژین.
كه‌سێك روحی نووسین و نیشتمان په‌روه‌ری هه‌بێت ده‌زانێت یه‌كێتی و پارتی چه‌نده زوڵمیان له‌و میلله‌ته تێكۆشهرو چه‌وساوه‌یه كردووه، به‌لا م ؟ چیبكه‌م كهسنانێك به‌ری چاویان گیراوه به پاره‌و ته‌ماح كه حه‌ق نابینن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست