کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نهێنى نێوان پەیامەكەى سەرۆكى هەرێم وراگەیەنراوەكەى یەكێتى نیشتمانی كوردستان وخوێندنەویەك

Friday, 19/07/2013, 12:00






پەیامەكەى سەرۆكى هەرێم لە 16\7 سەبارەت بەدوو پرۆژە یاساكەى درێژكردنەوەى ماوى پەرلەمان وماوەى سەرۆكایەتى هەرێم دواتریش تەسدیقكردنى لەلایەن راگەینراوەكەى مەكتەبى سیاسى یەكێتیەوە تەنیا هەوڵێكە بۆ سەرخستنى ئەم نەخشە رێگایەى كە مسۆگەرى پاراستنى داهاتووى دەسەڵاتى هەردوو حزبى فەرمانرەوا دەكات لە دواى ئەگەرى راگەیاندنى نەمانى مام جەڵالەوە.
و ئەم هەنگاوو هەڵوێستانەش كە گیراوەتەبەر تەنیا پێش گرتنەوەیەكە لە سەر هەرڵدانى هەر ئەگەرێك لە دواى راگەیاندى نەمانى مام جەلال ئەگەر بێتە ئارایەوە، چونكە لەگەڵ راگەیاندنى ئەم هەواڵە هاوكێشە سیاسیەكانى هەرێم دەگۆردرێن و دەسەڵاتى سیاسى وئابورى هەردوو حزبى فەرمان رەوا ئەكەوێتە مەترسیەوە بە تایبەتى دەسەڵاتى دەڤەرى سەوز لەسەر هەردوو ئاستى هەرێم وعیراقەوە كە لە ئێستاوە شەڕِى سیاسى مان ونەمانى بۆ دەكات ، پێش ساڵێك لەمەبەو بەر بەرپرسێكى باڵاى بزوتنەوەى گۆران پێش ئەوەى جیاببێتەوە وتى (بەرپرسى مەڵبەندى یەكێتى هەولێر بە پرس وراى ئێمەوە ئەجوڵێت و ئەوەى هاوكێشەكەى راگرتووە لە دروستبونى (گۆران)ێكى نویێ تەنیا بونى مام جەلالە هەر كە دەسەڵاتى ون بێت ئیتر یەكێتى تەنیا چەند پەرو باڵێكى سەوزى تیا دەمینێت وئەوانى تر دێنە ریزى گۆران) ،وبە گریمانەى ئەگەرى راگەیاندنى كوژانەوەى مۆمى دەسەڵاتى سكرتێرى گشتى یەكێتى بلانسى گۆران زیاد دەبێت ویەكێتى رێزبەندى سەرمایەیى كورسیەكانى ئەچێتە دواوەو سلیمانى بە تەواوى لە دسەڵاتى پارێزگاوپەرلەمان ئەكەوێتە دەستى موعارەزەوە وئەم كات پارتیش لە هەولێر ئەبێت دەسەڵاتى دابەش بكات بەو پێیەى ئەكەوێتە بەردەم واقعێكى ترەوە كە ناچارى دەكات تەنازول بكات ومامەلە لەگەڵ موعارەزە بكات تا نەكەوێتە ژێر شكستى یەكێتیەوە ، ئەگەر سەیرى رێز بەندى هەنگاوەكانى ئیتفاقیەى نەخشە رزگاریەكەى یەكێتى وپارتى بكەین كە بە كودەتاكەى 30حوزیران و پەیامى سەرۆكى هەرێم (كە نیەتێكى جددى لە خۆوە نەگرتبوو لە دەست نیشانكردنى كۆتا وادەى دەستبەردارى پۆستى سەرۆكایتى كە دەرگاى هەموو ئەگەرێكى بەكراوەیى بەجێهیشتووە) دەستى پێكرد ودواتریش بە راگەینراوە دڵخۆشیەكەى مەكتەبى سیاسى یەكێتى ،كە تەنیا دووپاتى ئەم خوێندنەوەیە دەكەنەوە كە دووحیزبى فەرمانراوەى بەردەوام نەخشە دائەرێژن كە تا ئێستا كوردستان چۆن چووە بەرێوە ئاواش درێژەشەى پێبدەن وهەردەم ئامادەن كارى پێویستى بۆ ئەنجام بدەن تا پارێزگارى لێبكەن ،وبەردەوامن لەكێشانى نەخشەى سیاسى بەدیل بۆ خۆیان تا لەئەگەرى راگەیاندنى ونبونى دەسەڵاتى مام جەلال ئەگەرى كەم بونەوەى كورسیەكانیشیان دەربازیان بێت، ئەویش بەهیمەت ومنەتى ئیتفاقیەى ستراتیجى و نەخشە رزگاریەكەى 29\7 هەردوو مەكتەبى سیاسیى دەسەڵات، كە رەنگدانەوەكانى بە سیناریۆى 30 حوزیران لە درێژكردنەوەى ماوەى سەرۆكایەتى هەرێم و كە جێگركەى لەیەكێتى نیشتمانیە تەوقێكى نەجات بۆ خۆیان دروست بكەن ،لەملاوەش پارتى دیموكرات كوردستان بۆ ئەوەى نەكەوێتە ژێر كاریگەرى دابەزینى بلانسى هەر ئەگەرێكى شكستى یەكێتەوە رازى بووە بە درێژكردنەوەى ماوەى سەرۆكایەتى كە دوو سود ئەبەخشێت یەكەمیان لەلایەك تا ماوەیەك دەسەڵاتى ئابورى وسیاسى یەكێتى دەپارێزێت كە هاوكات تەواوكارى دەسەڵاتى ئەمیشە دووەمشیان ئەتوانێت مساومەى پێ بكات لە دواى هەر ئەنجامێكى هەڵبژاردنەكان كوردستان وەك بنەمایەكى وێناكردنى شوێنى خۆى لە هاوكێشەى سیاسى داهاتوى كوردستان وعیراق ئەگەر یەكێتى شكستى هێنا.
وئەگەر یەكێتى وپارتى دووبارە دواى هەڵبژاردن زۆرینەى پەرلەمانى كوردستان بون (كوردستانەو دەرگاى هەموو ئەگەرێك والایە لەسایەى تەزویرو ناشفافیەت) ئەوا مسۆگەرى 100% هەمواركردنەوەى دەستوریش دەكەن بەم شێوەیەى كە ئەیانەوێت كە ئەمیش دوو سودى دەبێت یەكەم (سیبقى الوچع كما هو علیه) ئەمە سەبارەت بە دەسەلاتى سیاسى وئابورى لە كوردستان ودوومەیش بە شێوەیەكى كاتى بۆ خولێكیش بێت وبە هەر جۆرێك بێت ئیتفاقیەكەى پارتى ویەكێتى لەگەڵ نورى مالیكى كە ماوەیەكە كارى بۆ دەكرێت سەر ئەگەرێت و بەوەى كە ئەمان رازین بە دریژكردنەوەى ولایەتى نورى مالیكى یاخود هەر كەسێكى تر بە مەرجى بونى  مسعود بارزانى یان بەدیلى بە سەرۆك كۆمار ،ئەم كاتیش زۆر ئاسانە كە یەك لە مادەكانى دەستور جەخت لەوە بكاتەوە كە هەڵبژاردنى سەرۆك هەرێم لە رێگاى پەرلەمان بێت و كۆسرەت رسول یاخود بەرهەم سالح یا خود دور مەگرە هیرۆ ابراهیم بێت بە سەرۆك هەرێم بە جێگرێكى بەهێزى پارتیەوە ، و موعارەزەش لەوەى كردویەتى چى ترى بۆ ناكرێت .
و دوا ئەگەر گریمان موعارەزە زۆرینە بوو ئەم كات پارتى ئەكەوێتە بەردەم دوو واقیعەوە یان ئەوەیە بە خۆ شۆركردنەوەى یەكێتى نیشتمانى كوردستانەوە نوقوم دەبێت یان ئەوەیە خۆى رزگار بكات ،بێگومان یارتى دیموكراتى خۆى وحیزبەكەى ناكات بە قوربانى كەسەوە وبە تەواوى ئیتفاق لەگەڵ موعارەزە ئەكات ئەگەر لەسەر حسابى هاوپەیمانە كۆنەكەى بێت و لەگەڵ موعارەزە پێك دێت بۆ دووبارە پێك هێنانى حكومەت ودواتریش ئەتوانێن بەم دەستكەوتەى 30 حوزیران مساوەمە بكات لەسەر دەستورو پۆستى سەرۆكایەتى هەرێم تا بەغداش، بیركردنەوەى پارتى لەم بارەوەیە ئاشكرایە بۆ مانەوەویان لە دەسەڵات بەوەى ئیتفاق لەگەڵ هەمو لایەك ئەكات و روودوەكانى 31 ئاب باشترین بەڵگە بەدەستەوە ئەدات بۆ بیركردنەوەى هەنگاوەكانى داهاتوى پارتى دیموكراتى كوردستان چۆنە لەهەر گریمانێك وئەم كاتیش موعارەزەش بێ پارتى حكومەتى ئەسەتم دەبێت.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە