موعارەزبونى یەكگرتوو هەقیقەتێكە،(سپێدە)ش لە (لۆكەى) بورى ،(ئارام)یش هیچى بۆ نەمایەوە
Tuesday, 14/12/2010, 12:00
من لەم كەسانە نیم تانە وتەشەر لە كەسایەتى نە كاك ئارام نە كەسێكى تر بدەم بە ڵكو بەرێزەوە خۆ هەڵكێشانەكانى ئەم نوسەرە لەسەر یەكگرتوو وفرۆشتنەوەى قسەى ناشیرن وجوێنانەى كە بە ئێمەى یەكگرتوو فرۆشتبوو بە چەپكێك گوڵى گفتوگۆو زمانى لێك گەیشتن ورۆشنبیریانە و شیكردنەوەى هەڵوێست وهەڵسوكەوتەكانى كاكە ئارام بخەمە بەردەم سایت و خوێنەرانى كوردستان پۆست كە رێزى تایبەتیم بۆیان هەیە ،بە پێچەوانەى ئەم كاكە بەرێزە كە دەستپێكى تا كۆتایى بابەتەكانى قسەى نەشیاوو تۆمەتێكى زۆر ئاشكراى تیل بوو كە زیانى زۆر زیاتر بوو لە قازانجى بۆ خودى خۆى كە حسێبێكى ئەندامیەتى خۆى لە دەستەى نوسەرانى ئەم سایتە وخوێنەرەكانى نەكرد بۆیە داواى لێبورد لە جیاتى ئەمیش لە خوێنەران دەكەم كە گرفتێكى بچوكى نێوان گۆرانی بێژێك وكەنالێكى ئاسمانى كردە بەهانە بۆ ئەم هەموو رق وتوڕەیە كە بەشێوەى نوسینى ناتەندروست دەربڕى، لە كاتێكدا لۆكە زاهیر بە فەرمى داواى لێبوردنى لە سپێدە كرد وسپێدەش وانەى گیانى لێبوردەیى وپێكەوە ژیانى بە رێزەوە پێشكەش كرد كە من دڵنیام هیوا خوازیشە لۆكە خان كلیپێكش بۆ مناڵان وگەنجانى موسلمانیش بەرهەم بهێنێت بەو پێوەرەى كە خوا پێى خۆشە لەم كاتەى كە كاكە ئارام ئەحمەد بە شمشێرە كول وژەنگاویەكەى ئەویست خۆى بكاتە سوارچاكى پاڵەوانى لۆكە و خەمخۆرى كوردو كوردستان وئایین وئیسلامەوە كەچى لە كۆتایى هیچى بۆ نەمایەوە ،منیش وەك هاو قەڵەمێكى ئەم سایتە بەرێزە بەشدارى غەمى ئیحراجی ئەم نوسەرەم.
نوسەر نەدبوایە بەرپرسیاریتیە ئەخەڵاقیەكانى وهەندێك لە راو بۆچونە راستەكانى جگە لە نەشیاوەكانى وەك نوسەر راستەوخۆ بخستایە ژێر پرسیارەوە وموراهەنەى لەسەر بابەتێك بكات كە هەویرەكەى ئەوەندە ئاوى نەدەویست ،بۆیە ئامانجى لە دوبابتەكەى وون كردبوو كە بەچوار تەوەر بەرپرسیاریەتەكانى (نەتەوەیى)،(گەندەڵى)،(سیاسى)،(خاك)، لە روانگەى گرفتێكى بچوكى رەهەندارى نێوان گۆرانى بێژێك وسپێدە بخاتە روو، وعورفێكى رۆشنبیرانە نیە ئەم بابەتە وەك دەروازیەك بكاتە رستنى پێوەرێكى یاخود بەڵگە بۆ دڵسۆزى وخیانەتكارى نەتەوەیى حزبێك یاخود ببێتە نمونەو بەهانەى شوبهاندنى ئایینى بەشێكى كۆمەڵگاى هەرێمى كوردستان بە نەرێتى كۆمەڵگایەكى تر بۆ دروستكردنى تۆمەتێك كە نە ئێران هاوسۆزى سوننەیە نە سعودیاش پاڵپشتى یەكگرتووە ونەیەكگرتووش دەستى توركیاى راكێشایە كوردستان و لوبنانیش حزبوالله شیعەیە كە هاو مەزهەبیان سەد جوێن وبوختانیان بە سوننە فرۆشت ونە ئەفغانستانیش هاوشێوەى یەكگرتووە ئەمەیان حیزب وئەمەیان وڵات...، و كاتێك شەرى ناوەخۆشبوو یەكگرتوو خەریكى ئاشتاواى بوو نەك شتى تر كە ئەمانە هەمووى بەڵگە نەویستن، لەلایەكى ترەوە بەر چاو خستنى ئەم جۆرە چەمكانە بەجۆرێك دەكرا لە بۆنەێكى تر بە باشترین شێوەى بەرگرى وگرەنتى تیۆرەكانى خۆى روونترى بكردایە بابەتى تر وەك رەگەزێكى تایبەت لە قۆناغى مۆدێرندا كە بانگەشەى ئەخڵاق سەنتەرى كاردانەوەى بیرو راكانى بێت دور لە لە جوێن وتەشهیر وهەڵبەستن كە لەم نوسەرە بەرێزە ناوەشێتەوە.
وسەبارەت بە رووداوى بادینان كە ئاگادارم بە دیوێكى هەقیقەت جیا لە بۆچونەكانى ئەم نوسەرە،دۆسیەى ئەم پێنچ شەهیدەى یەكگرتوو پێنچ ساڵى خایاند هەر یەكگرتووش خاوەنى بوو مساوەمەشى لەسەر نەكرد تا خانەواداەكانى بەهەق گەیشتن ودڵیان رازى نەكرا بە عورفێكى ئیسلام ونێو دەوڵەتیش وەك قەرەبو كردنەوەى قوربانیان وهەقى سیاسیشی بەقوربانى خاك ومیللەت كرا ،و وەك رێزێك بۆ را جیاكانى من كە هەقى تەواویان پێنەدرابێت! ؟ بیریان دەهێنمەوە كوا هەقى ئەم قوربانیانەى شەڕى ناوەخۆ كوانى رۆحى بێ سەروشوێنەكان كە ژمارەیان زیاترو كەس وكاریان زیاتر بێ نازن،دواتر ئەم هەقە لە كەسانێك سەندرا هەر بەگوتەى نوسەرەكە خۆى كە ئەگوژن وئەبڕن وگوێ بەكەسیش نادەن.
لە تۆمەتێكى تر كە پێویستە ئەم بەرێزە وردتر بێت كە باسى زەلیلى ئەقڵ دەكات ،من پێم وایە عەقڵ ناتوانێت ببێتە جێگرەوەى تێگەیشتنى ئەخڵاقى تاك لە كاروبارەكان بۆیە یەكگرتوو بەرپرس نیە لە ئەخڵاقى كەسانێك گەندەڵى دەكەن و رۆح لەناو ئەبەن و وڵات بەرەو هەردێر دەبەن یان بەناوى ئیسلامەوەش لە بەرگى ئیسلامیشەوە حەشاردراو بن، ئەمە یەكگرتووى ئیسلامى نیە لە نۆزدە ساڵى رابدوو حوكمرانى كوردستان دەكات بەڵكو نۆزدە ساڵە هەوڵى رزگارى زەلیلى عەقڵ ئەدات شان بەشانى هێزى قەڵەم و بەرێزەكانى تر.
وسەبارەت بە موعارەزبونى یەكگرتوو هەقیقەتێكە نا بێت بەدوو كە ئەمەش هەڵەیەكى ترى ئەم نوسەرەیە كە ئەیەوێت شكایەتەكەى سپێدە بە دووجەومسەرى (پارتى ویەكێتى) و(موعارەزە) و ورەش و سپىو وباش وخراپ ببەستێتەوە ،لەبەر ئەوەى سپێدە كەناڵى ئاسمانى فەرمى یەكگرتووى ئیسلامى كوردستانە و بەرگرى لە لۆگۆى خۆى كردوە ئەوا ئەچێتە جەمسەرێكەوە وەك دوو جەمسەرى نیشتیمان پەروەرو و خائین چونكە لە گۆرانى بێژێك شكاتى كردوە!!!
لۆكە زاهیر لە شەوى 14/15 ى ئەم مانگە بە فەرمى داواى لێبوردنى لە سپێدە كرد بەڵام نەك هەر سوپاسى كاك ئارامى نەكرد بەڵكو هەر پێشى نەزانى كە ئایە یەكێك ئەیویست بەرێگاى ئەمەوە بۆ باشە كردنێك یاخود بۆ خوێندنەوەى بابەتێكى بەكارى هێناوە لە تەك پێشێل كردنى زۆربەى رێزەكان بۆ بەرز راگرتنى چەمكى دیالێكتێك ،لە بەرامبەر ئەوەى وا پێویستى دەكرد وەك مۆدرنیزمێك رێز لە ئیرادەى هەموو كەسێك بگیرێت بەو هیوایەى هەڵچونێكى كاتى لەسەر بنەمایەكى نەدیار نەبێتە سەردێرى هیچ هەڵسوكەوت و هەڵوێستێك.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست