كۆمەڵگاى مەدەنى لە خەیاڵى یەكێتى وپارتیدا، یەكێتى مامۆستایانى كوردستان وەك نمونە
Friday, 26/11/2010, 12:00
رۆبیرت مێشل لە پەرتوكى كۆمەڵناسى حیزبە سیاسیەكاندا دەڵێت:
(بونى دیموكراسى بەبێ رێكخراو لە خەیاڵیشدا ناگونجێ،ئەو چینەى كە لە بەرامبەر كۆمەڵگادا ئاڵاى بانگەشەى تایبەتییەكان بەرز دەكاتەوەو دەیەوێت بە شێك لەو دونیایە بێنى وبیرو بۆچونانەى بچەسپێنێ كە لە كاروكردە ئابوریەكەیدا سەرچاوە دەگرێت،بە ناچارى پێویستى بە رێكخراوێكە سەرەراى ئەوەى كە ئەم بانگە شانە ئابورى بن یان سیاسى،رێكخراو تەنیا ئامرازێكە كە دەتوانى خواست یان ئامانجێكى گشتى بەدى بێنێت).
سەندیكاى مامۆستایان كە ئێستا لە حاڵەت وقۆناغى هەڵبژاردنەوەى دەستەى كاڕگێرى لق وسكرتاریەتە ، لە دواى دامەزراندنى لەساڵى 1992 تا ئێستا نوێنەرایەتى و كارەكانیان بە تەوافقى نێوان حیزبەكان بەرێ كردوە دواى ئەوەى مسداقیەت وشەرعیەتیان لە دەستدا دواى چوار ساڵ بەسەر تێپەربونى ،نواندنیشى تەنیا لە ژێر كاریگەرى بەرژەوەندى دەسەڵات وەك كارو هەڵوێست بەرێ كراوە.
هەرچەندە لە واقیعى سیستمى دیموكراسیدا رێكخراواەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى ئە بێت لە دەستى كەسانێك بێت تەعبیر لە نوێنەرایەتى ئەم چین وتوێژانەدا بكەن كە دەرفەتى سەركەوتن وبەدیهێنانى داواكاریەكان بە ئاكام ئەگەێنن بەبێ رەچاوكردنى ئینتما وبەریەكەوتنى لەگەڵ بەرژەوەندى ئایدیاكان،ئەم ئامرازە باشترین چەكە كە خۆى لە دامەزراوەیەكى مەدنى بدۆزێتەوە وەك نوێنەرێك كە تعبیر لە ئیرادەى چین وتوێژێك دەكات و ئەگەر بەرژەوەندیەكانیان بستراوە نەبێت بە هیچ هێزو لایەنێكى قۆرغكارودەستەڵاتەوە ،وئەگەر كارگێروستافى ئەم رێكخراوە حیزبیش بن ئەوا نابێت هەنگاوى پێشینەى كاریان لێتێك چێت وەك تەواوكارێكى پرۆژەى سیاسى كە خۆى لە نواندنى سیستمى دیموكراسى وڵاتدا ئەدۆزێتەوە ، كەچى ئێستا لەم واقیعەى ئێستادا زۆربەى رێكخراوە مەدەنیەكان بە جۆرێك لە جۆرەكان لە دەستى دەستەڵاتدایە بۆ دەم كوتكردنى چین و تۆێژەكان ودەرفەت نەدان بە سەركەوتنیان بۆ بەدیهێنانى مافەكانیان بە دیدى خۆیانەوە وەك بەربەستێك لە بەدەستهێنانى داواكارییەكان لە رێگاى ئەم رێكخراوانە .
بۆیە دەبینین لە كاتى هەڵبژاردن واتە گۆرینى ستافى كارگێرى وبەرێوەبردنى رێكخراوەكان، دەستەڵات تاى لەدەستدان وسەربەخۆبونى ئەم رێخراوانەى لێدێت چونكە لەدەستدانى نمونەى رێكخراوى یەكێتى مامۆستایانى كوردستان ماناى لە دەستدانى متمانەى لە تێكى یان 117 هەزار مامۆستایە ،بەو مانایەى كۆتایى پێهێنانى ئەم چیرۆكانەیە كە ماوەى 18 ساڵە بە ناوى مامۆستایانى كوردستان بەلەت كراوایى بە مامۆستایانى كوردستان دەفرۆشنەوە بەم سیناریۆیەى كە بەدرێژایى ئەم چەند ساڵەیە لە رۆژانەماندا وەك واقعێكى بێ دەستەڵات ئەیبینین ،كە تا ئێستا ئەم رێكخراوە هەڵوێستێكى جددى نەنواندوە بەرامبەر بە حكومەت یاخود بەرامبەر بەوەزارەت ودام ودوزگاى پەیوەندیدار،بگرە لە گرنكترین بارودۆخیشدا كە پێویست بوو بینوێنێت لە داواكردنى ماف و چاكردنەوەى درزەكانى رێكخستى نەخشەى پەروەردەو فێركردن ،وداواكاریەكانیشى كە داواى كردبێت وەك نمونەى دەرماڵەكان تەنیا باوێشكى بە حكومەت هێناوە چونكە لە سیناریۆیەكى دروستكراو زیاتر خۆى نەنواندبوو.
بەهەر حاڵ لەم دیموكراتیە شێواوەى هەرێمى كوردستان كۆمەڵە و یەكێتى و سەندیكایەكى تەواو نیە وەك پایەكى كۆمەڵگاى مەدەنى كە لە ناوەرۆك سەربەخۆ بێت تا بتوانێت نوێنەرایەتى راستەقینەى ئیرادەى چینێكى خوێندەوار یاخود كرێكار بكات، ئەستەمە لە هەرێمێكى وەك ئێمە كە حیزب حكومەت بێت و باڵى بە حیزبى بوون بەسەردا دام ودەزگا حكومەیەكان كێشاو بێت لەلایەكى ترەوە كۆنترلى بەسەر زۆربەى رێكخراوەكانەوە بێت بە رۆح و ریتمى پەل و رەگ داكوتاوەكانى ناو دام دەزگا حكومیەكان، بۆیە دەگمەنە نوێنەرى جەماوەرێكى راستەقینەیى بێت ، بەم شێوەیە هیكەلیەتى پێكهاتنى ئەم جۆرە رێكخراوانە بەتایبەتى ئەگەركاریگەر بێت لە دروستكردنى گوشارێكى هەقیقى لەسەر حكومەتى حیزبى دەستەڵات ،ئەوا تاكراوە پێكهێنانى ئەم رێكخراوانە وەك نوێنەر و كارگێرى ستاف بە هاوكێشەیەكى توافقى دابەش كراوە لە سەر بنەماى پێوەرى نوێنەرایەتى حیزبەكان لەپەرلەمان كە بەدوور و نزیك تەعبیر لە واقیعى نوێنەرى چینایەتى وئەم بۆشاییە ناكات كە بەرژەوەندیەكانى ئابورى یاخود سیاسیش لە شوێنى تر نا بێنێتەوە تەنیا لە بازنەى كۆمەڵگاى مەدەنى نەبێت، وئەم تەوافقیە هاوكێشەیەكى ئاڵۆزى پەرش و بڵاو وناتەواو لە هێزى یەكگرتنى چین و توێژەكان بەدى دەهێنێت ، بەمەبەستى خۆنواندن ومسۆگەركردنى بەردەوام بوونى دەسەڵات ، بە جۆرێك هەق و داواكردن تەنیا لە روانگەى بەخششى دەسەڵات خۆى ئەنوێنێت، هەڵوێست نواندنیش تەنیا بەمیزاجى بەرژەوەندى هێز و حیزبە باڵا دەستەكانەوە دەبێت وەك تاكتیكێكى سیاسی بۆ بەرز راگرتنى عیزەتى حیزب و وبەردەوامى دەسەڵات، كە هەق بەخشینێك و نوێنەرایەك و ڕادەر بڕینێَك هەیە ،
ئەو مامۆستایەى كە لەم رێكخراوە ئەندام بێت یان ئەندام نەبێت مانگانە ئابونەى بەشدارى لە موچە دەبڕدرێت كەواتە مامۆستا هەقى هەڵبژاردنى نیە كە ئایە ویستى لە ئەندام بوونى لەم رێكخراوە هەیە یاخود نا ،لەتەك ئەمەدا بەرێوە بەرایەتى پەروەردەكانیش وەك دائیرەیەكى باجى داهات پارەى بەشدارى لە بەئەندامبون وەك ئابونە مانگانە بیست وهەشت ملیۆن دینار لە داهاتى مامۆستایان دەبڕێت دواتر بۆ یەكێتى مامۆستایان تەحویل دەكات بەبێ رەچاوكردنى رۆحى ئەندامیەتى، بگرە ئەم مامۆستایانەى كە سەندیكا و دەستەى سەربەخۆیاشیان راگەیاندوە لەمانیش ئابونە دەگێردرێتەوە كە ئەمەش ئەمە دەگەیەنێت ئێمە لەسەردەمێكدا دەژین كە بەستەیەكى ناتەندروست هەیە لە نێوان ئەم سەندیكایەو وەزارەتى پەروەردەو هەردوو حیزبى دەستەڵات كە ئەم سەندیكایە وەك نوێنەرێكى حیزب بۆ هاوكارى وخزمەتى حیزب وحكومەت دانراوە كە ئەمەش نە لە دیموكراسیەتى خەیاڵى و نە لە واقیعى كۆمەڵگاى مەدەنى جێگاى دەبێتەوە و تەنها لە سیستەمى دیموكراسیەتى كوردستان نەبێت
بۆیە مامۆسایان لە كۆمەڵگاى ئێمە لە بەرامبەر چەوسانەوەى دەستەڵاتدا هیچ پاڵپشتێكیان نابێت ، بە ناچار ئەندامى یەكێتى مامۆستان بەناچارى كۆبونەوە سادەكان دەكەن و لە كۆر و كۆبونەوە یەكلاكەرەوەكانیش بێبەش دەكرێن.
لە بەراوردكاری نێوان ئەم بۆ چۆچونەى رۆبیرت و واقیعى رێكخراوە مەدەنیەكان لە هەرێمى كوردستان وەك بونێكى حەتمى لەتەك سیستەمى سیاسى ،خوێندنەوەێكمان بۆ دەردەكەوێت كە زۆربەى هەرە زۆرى رێكخراوە ناحكومیەكان وەك ئامرازێك لە چەنگى پارتى و یەكێتى دایە لە رێگاى نوێنەرە توافقیەكانیان یان هەڵبژاردنە تەمومژاویەكان بەمەبەستە شارەوەكانى قایمكردنى پێگەیان، بۆیە ئەبینین دەم كوتكردنى چین وتوێژەكان و دووبارە لە قاڵبدانەوەى ئیرادەى مامۆستاكان لە تورەگەى ئەم چەند حیكمەتەى كە نوێنەرەى حیزبى دەستەڵات هەڵیانگرتووەلەسەردێرى نواندنو هەڵوێستەكانیانە وەك رێگرتن وهێلێكى پێشەوەى بەرەنگاربونەوەى هەر گوشارێك كە خۆى لە هاوارى بەدیهێنانى مافەكانى ئەم چین وتوێژانە ئەدۆزێتەوە.
مامۆستایان وەك سەرەتایەكى گرانەوەى ئیعتبارو كرامەت دەبێت خویان رێكبخەن و هەوڵى بەشداریان خۆماڵى كردن و دەرهێنانى ئەم رێكخراوە بێت لە چەنگ دەستەڵات ، بەو مانایەى یەكێتى مامۆستایان خوڵقاوى ئیرادەى خۆیانە و ئەبێت خۆشیان پێشەوایەتى بكەن ،نەك دروستكراوى حەز ویستى حیزب و دەستەڵات بێت ومامۆستاش وەك پاشكۆ مامەلەیان لەگەڵدا بكرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست