شەڕى ئاڵا وسیناریۆى نەوت وغاز
Monday, 17/10/2011, 12:00
چەند رۆژێك لەمەوبەر سەرۆك وەزیرانى عیراقى نورى مالیكى فەرمانیدا ئالاى كوردستان لەسەر دام دەزگا حكومیەكانى خانەقین دابەزێنن ،ئەمەش لە كاتێك دێت كەبە پێى گۆتەى بەرپرسانى كوردى نورى مالیكى بە ڵێنى جێبەجێكردنى داواكاریەكانى كوردى داوە بگرە لەمادەى 140 و19خالەكەى كوردو مەسەلەى موچەى پێشمەرگەو ...،لەم لاوەش ئەگەرچى هەنگاوەى مالیكى بۆ دابەزینى ئاڵاى كوردستان نیگەرانێكى زۆرى لێبۆیەوە لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەڵام لە سەر ئاستى بەرپرسانى سیاسى وحكومى هەرێمى كوردستان هیچ كاردانەوەیەكى ئەوتۆ نەبوو چونكە بەرپرسانى كوردى باش ئەزانن كە مالیكى لە رووى یاساییەوە تواناى ئەم فەرمانەى هەیە و هیچ پەیوەندێكى بە جێبەجێكردنى مادەى 140 وجێبەجێكردنى كێشەكانى ترەوە نیە تەنیا ئەوە نەبێت كە ئەم دابەزینەى ئاڵا پەیام بەخشێكە بۆ یەكێتى وپارتى كە ئەمە هەڵوێستى ئێمەیە(لیستى دەولەتى یاسا وحكومەت) سەبارەت بە دوا دانیشتەنەكانتان كە بە نهێنى لەگەڵ ئێمەتان سازدابوو لە بەغدا دوور لە وەفدە كوردیەكانى تر (كە تەنیا خواو لایەنى دانوسانكار ئەزانن باس لە چى كراوە).
ئەگەر چى مالیكى هەنگاوى دابەزاندنى ئاڵاى كوردستان بەدیدو رێچكەكى یاسایى گرتۆتە بەر بەڵام وەك سیاسەتێك دژ بە كوردى بەكار هێناوە كە یەكێتى وپارتى لەم مەسەلەیە نوێنەرایەتى كوردیان تیا دەكردوە،هەروەها وەڵامێكى مالیكیكیشە بۆ دانیشتنە تەنیاییەكەى یەكێتى وپارتى لەگەڵ ئەم و هەر ئەمەشە كە لەئەرزى واقیعدا بەدى دەكرێت .
هەڵوێست وەرگرتنى كوردیش بە بیانوى یاساى نەوتو غازەوە دووپاتى لێدوانەكەى پێشترى دەولەتى یاسا ئەكاتەوە كە (تەنیا گواستنەوەى گرفتى ناوەخۆى كوردە بووە بۆ بەغدا) ،ئەمەش ئەم پرسیارەى هاوڵاتیان پشت راست دەكاتەوە : كە بۆچى لە دواى ساڵانى 2003 كە نوێنەرانى كورد لە بەغدا لەو پەرى بە هێزى دابون بە سەركردایەتى یەكێـى وپارتى بە بوونى كێشەى مادەى 140 و موچەى پێشمەرگەو 19 خالیەكەى كورد تا دوا سات هیچ هەڵوێستێكیان نەبوو بەڵام تەنیا بە یاساێكى نەوتو غازەوە كە ئێستا لە جارنیش بێهێزترن دونیا هاتە هەژان،ئەمەش ئەوە دەگەێنێت كە یاساى نەوت وغاز لە سیناریۆیەكى یەكێتى وپارتى زیاتر نەبووە بۆ دەربازبونیان لەم قەیرانە ناوەخۆییەى كە تیا كەوتبون لەگەڵ شەقام وموعارەزە ئەویش لە رێگاى جولاندنى هەستى نەتەوایەتى وروژاندنى مەترسى لەسەر كوردەوە بە بیانوى نەوت وغازەوە وەك دەروازیەكى كێشەكانى تر، سەئەنجام توانیان رای گشتى وشەقامى كوردى بە رێژەیەكى بەرچاو ئاراستەى بەغدا بكەن نەك ئەمەش بەڵكو توانیان هێزو لایەنەكانى موعارەزەش بخەنە ژێر كاریگەرى ئامادەباشى بۆ رزگاركردنى پرسى دوارۆژى كورد بە مەش یەكێتى وپارتى توانیان سەركەوتو بهێنن لە گۆرینى هاوكێشەى پێگەى تۆمەتبارێكەوە كە بەرپرس بوون لە رەشتنى خوێنى هاوڵاتیانەوە بۆ داواكاریكى گشتى پرسى نەتەوەى كورد لە بەغدا ،ولەگۆشە گیریەوە كە وەڵامەكانیان سیفەتى قەناعەتى وون كردبوو لە پرسى چاكسازى بۆ پانتایەكى فراوان تر كە وەڵامەكان تەنیا لاى ئەوان دەست ئەكەوێت، ولە پرسیار لێكراوێكەوە كە هۆپى كردبوو بەرامبەر گەندەڵیەكان وئیحراج كرابوون بۆ مەسەلەو پرسێكى تر كە تەنیا خۆیان تیاى ئاغاومەرجەع وپێشەوان ،بەم جۆرە توانیان گۆرەپانى یارى فشارى شەقام وموعارەزە لەسەر یەكێتى وپارتى لە كوردستانەوە بگوازنەوە بۆ گۆرەپانێك كەناوى بەغدایەو یاریەكەش بخەنە نێوان كوردو عەرەبە كە لەمەشدا خۆیان تیایدا باشترین یاریكارن ئەویش یارى پاڵەوانیەتى پرسى نەتەوایەتیە كە هەمووئینتمایەكانى تیایدا كۆدەبێتەوە بە جیاوازى ئایدیا و ئاراستەى سیاسى وجولەى شەقامەوە .
بەم جۆرە یەكێتى وپارتى توانیان گشت نارەزاییە ناوەخۆیەكان خاڵى بكەنەوە وپرسى چاكسازیش كاڵ بكەنەوە بە مەسەلەى نەتەوەیى وهەمولایەك بەنج بكەن ،كە ئەمەش هیچ لەم هەقیقەتە ناگۆرێت كە دەستەڵات بە موعارەزەو شەقام ئەكات وبەغداش بە ئێمەى دەكات ویەكێتى وپارتیش هیچى پێ ناكرێت تەنیا بەرامبەر بەخۆمان نەبێت وئەم جۆرە یاریانەش بەسەر هەمومان تێپەر دەبێت وباسى چاكسازى ئەبێتە رابردوو ئەم كاتیش بەلاوازى كوردو ففتى فەففتى كەركوكەوە دێوەزرمەى عەربى شۆفینش لێمان ئەبێـتە راستى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست