مۆدیلێكى نوێى بە كۆیلە بوون لە دیموكراسیەتى كوردستاندا!
Friday, 21/08/2009, 12:00
دیموكراسی لە (2500) ساڵ لەمەوبەر بوونى هەبووە لە ئەسیناى یۆنانی كۆندا...بەكۆبوونەوەى خەڵكی شارى ئەسینا بۆ هەڵبژاردنی (500) كەس لەنیوانیاندا بۆ دەستنیشانكردنى تەواوى بەرپرسان لەم كۆمەڵە كەسە، بەمەبەستى بەرێوە بردنى كاروبارى وڵات، بۆ بەدى هینانى دوو ئامانجی سەرەكی: یەكەمیان كەس بۆ ماوەیەكى درێژ حوكم نەكات بە سەریانەوە تا دكتاتۆریەكیان بۆ دروست نەبێت،و دوەمیان بتوانن كەسانی شیاو لەشوێنی شیاودابنێن لەرێگاى هەڵبژاردنەوە... بۆیەش چەندین رێگاو هۆكاریان وەك میكانیزمێكی جێبەجێكردنى ئەم دوومەبەستیان گرتبووە بەر.
. بەو مانایەى كە حوكمی گەل دەنوێنێت بەمەرجی كورتى ماوەى سپاردنى كار بەتاكەكان و قەدەغەكردن و سنودارىكردنى دووبارە هەڵبژاردنەوەیان، كە هەمیشە باشترین رێگا بووە لایان وەك بەربەستێك، لە بوونى حوكمەتێكی تاكڕەوو مانەوەى لەسەر حوكم بۆ ماوەیەكى درێز، و بوونى فەلسەفەى بەشدارى زۆربەى تاكەكان وەك بنەمایەك لە بەرێوە بردنى وولات زامنى نیشتمان پەروەرانى تاكەكان بوو.
وعەباس على سحافیان نوسەرى پەرتوكى ئاشنابون بەدیموكراسى كەدوپاتى ئەم تێورەى سەرەوە دەكاتەوە،بەم پێیەى تا دەوڵەت بتوانێت سوود لە لەتەواوى توانستەكان وەربگرێت ،كەبە هەوێنی سەرەكى تێورى بەریوەبردن لاى ئەسیناییەكان دادەنرا دەڵێـت (كەهەرچەندە پشكی تاكەكان لە بەڕێوەبردنى كاروبارى ووڵاتدا زیاتر بێت، نیشتمانپەروەرانەو ئینتیما گەرانە تر دەبن بۆ چارەنووسی وڵات و جیاوازى دەگاتە كەمترین رێژەى خۆى).
بە پێچەوانەى ئەم تیۆرەى كە هەرێمەكەمان پیى شادببوە ئەوەى هاو حزب و هاوئایدیا نەبێت،نابێت بەشدارى لە بچوكترین كارى بەرێوە بردنى دەزگا حكومیەكانیش بكات! كەئەمەش جیاوازیەكان دەگەینێتەگەورەترین رێژە وشتەكان لە نێوان دوو جەمسەرى تاكىحزبى و ناحزبى وتاكى لایەنگرو تاكى بەرهەڵستكار دابەش دەكات لە ئەنجام خەڵكەكان دەكەونە سەر دوو جەمسەرى سەرەكى سودمەندو ناسودمەند ،كە زامنە بۆ لاوازى رۆحى ئینتماو نیشتیمان پەروەرى ، بەتایبەتى لە قەیرانەكان كە ئەركەكان دەخرێنەوە سەر شانى سودمەندەكان كاتیك سودمەندەكان پێویستى بە هەموانە،هۆكارەكەشى خۆى لەمەدا دەدۆزێتەوە كە دابەش كردنى ئیمتیازاتەكان،پێویستە لەسەر بنەماى لێهاتوویى و توانستى بێت نەك لەسەر بنەماى هاو ئایدیا وحزبى.
وئەگەرسەرنجێك بدەینە سیستمى دیموكراسى ئیستاو كۆن،دەتوانین بلێن، هیچ جیاوازیەكی نییە لەوەى دیموكراسى لە هەدوو سەردەمدا سیستەمێكە لە چۆنیەتى بەڕێوەبردنى وڵاتـدا دەكۆڵێتەوە بە مەبەستى بەرجەستەبوونى ئیرادەى هاووڵاتان لەقەرارە سیاسیەكاندا، بەڵام ئەم دیموكراسیەیى ئێستا كە لە هەمووجیهان پیادە دەكەرێت بێگومان سیستەمیكە بەچەندین قۆناغ و وێستگەى گۆڕانكارى تێپەریوەو چەندەها گۆڕانكارى تیاكراوە، بەجۆرێك كە دەشێت لەگەڵ ویست و پێویستیەكانى سەردەم، بۆ نمونەلەسەردەمی كۆندا ئافرەت هەقی دەنگدانى نەبوو بەڵام ئێستا لەزۆربەى زۆرى ووڵاتەكان بەشێوەیەكی گشتى هەقی دەنگدانى هەیە، كۆیلەو خزمەتكارەكان لەسەردەمی كۆندا ئەوانیش هەقی دەنگدانیان نەبوو بەڵام ئێستا بەوپێیەى كەكۆیلە نەماوە.كەواتە چینێك نیە بەم ناوە تائەم هەقەیان نەبێت، هەرچەندە سیاسەتى بەكۆیلەبوون لەسەردەم و واقیعی ئەمرۆى كوردستاندا شێوازێكی مۆدیرنى ترى وەرگرتوە ئەویش بەوەىكۆیلە لەسەردەمی كۆندا ئیرادەى عەقلی و جەستەیی كڕاوبووبەڵام تاكی ئێستا نیوەى ئەم كەسایەتیەى لێی كراوە ،هەرچەندە بە پێوەرو تایبەتمەدیەكانى دیموكراسىكە بە حیساب مرۆڤى ئێمە ئازادو وخاوەن ئیرادەى خۆیانن وەك ولاتانى دیموكراس، بەڵام واقع خوێندنەوەیەكى ترمان بۆدەخاتە بەرچاو كە زۆرانێك ناتوانن نوێنەرى خۆیان هەڵبژێرێن وپێشەواى ئیرادەى خۆیان ببن وبە ویستى عەقڵی خۆیان و ئەم كردارە لابەلا بكەنەوە ،چونكە حزبەكان پێش وەخت بەبرینەوى موچەویارمەتى بندیوارو ئیمتیازاتى لایەنگرى هەموانى كڕیوەتەوەو جۆرە بەخزمەتكاریێك هاتۆتە ئارایەوە، بۆیەش خەڵكانمان تووشی ملیۆنەها ئەشكەنجەو نەهامەتیش بن ئەمانە ناتوانن نیممچە فشارێكیش بە دەنگەكانیان دروست بكەن، چونكە خاوەن دەنگی خۆیان نین و هەردەم دەنگ بەگەورەكانیان دەدەن ئەگەر ستەمیشیان لێبكرێت،بەوەى پیش وەخت هەقەكەیان وەرگرتوە!؟ نەك ئەمە بەڵكو لەمەش زیاترئەم جۆرە خزمەتكارانە چەمكى خۆبردنە پیش واى لێكردون تەنیا بەیەك فیكەى ئاغاكانیان ئامادەییان تیادابێت لە نیو گلاسە ئاو مەلە بكەن كارى نابەجێ ئەنجام بدەن ،بۆیە پێویستە تیۆرێكى تر بێتە ئارایەوە بەوەى هەر تاكێك مووچە خۆر بێت لاى هەر حزبێك نەك تەنیا بۆى نیە بەشدارى دەنگدان بكات بەڵكو پێویستە لە پرۆسەى هەڵبژاردن و دەنگدان نزیك نەبێتەوە... هەربۆراڤەكردنى ئەم چەمكەش براوخ سپینوزا فەیلەسوفى سەدەكاى ناوراست سەبارەت بە دەنگدان لەرژیمىدیموكراسیدا و تویەتى خزمەتكار نابێت مافى دەنگ دانى هەبێت چونكە دەنگی بۆ خاوەنەكەیەتى لەبەرئەوەى بژیوى ژیانى لەسەر گەورەكەیەتى ئەم بەرێوەى دەبات... ولە واقعیكى وەك ئەمرۆماندا ئەگەر بەكۆیلەبوونیش نەبێت بەخزمەتكاری بوون هەیە!.
بۆیە زۆر پێویستە وەك هەنگاوێكى یەكەمى هێزى ئۆپۆزسیۆن چاكسازیەك بەرپا بكەن لە ئازادكردنى رۆحەكان لە دەزگا بەناو حكومیەكان لە زیاتر پەلهاوێشتنى گەندەڵى حزبایەتى بۆ ناو سكى هەژارو سادەگۆكان بەناوى یارمەتى وبڕینەوەى موچەى جۆراوجۆرەكان...و،هەرچەندە گشت پارەكان موڵكى گەلە نەك حزب لەبەر ئەوە نابێت ئیتر زیاتر بچێتە باوەشى حزبەوە...
هەروەها غەریبەش لەهەردوو سەردەمدا هەقی دەنگدانى نیە نەبووە،بەپێچەانەى هاووڵاتیە بنەڕەتیەكان كە لە هەموو سەردەم و شوێنێكی ئەم جیهانە مۆڵەتى تەواوى بەشداری چالاكی سیاسی و كۆمەڵایەتى و ئابوریان هەبووەو هەیە، و سەبارەت بەم هاووڵاتیە دەركیانەى كە نیشتەجێ بوونە و مافی بەهاولاتیان پێدراوە مەرج نیە مافی بەشدارى تەواوى سیاسی هەبێت... ، كە ئەم سنورداریە لەوڵاتـە جیاجیاكانى پێناسەو رێكخستنێكى بۆ دانراوە بەڵام لەواقیعی ئەمرۆماندا لەبەر ئەوەى تیۆرى بەحزبی بوونى دەستى بەسەر دام و دەزگا حكومەیكاندا گرتوەو یارى بە بەرژەوندى تاك دەكرێت ، بەمەبەستى بەحزبی كردنیان تا واى لێهاتووە ئەوەى هاوحزب نەبێت لە هاووڵاتی بنەڕەتى كەمتر حسابی بۆدەكرێت ، و بۆ باوەش كردنى غەریبەكانیش كارگەیشتوە تە ئەمە داوا لەهاوڵاتى عەرەبیش بكرێت ببنە ئەندامى حزبى ناسیونالى كوردستانى.
كەواتە بەدیموكراسی بوونى بۆ زەمینەى بە كۆیلە بون بەردەوامە بە ئەم شێوەیەىكە مەرجەعى دەستەڵاتەكان دەیانەوێ نەك ئەو دیموكراسیەى جیهانى مۆدرن لەسەرى كۆكەو خۆیان بە روكەشەكەى هەڵدەدەنەوە....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست