کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەلا بەختیار كێ لە ناو جۆگەیە؟!

Wednesday, 17/06/2009, 12:00


دەبێت بیركردنەوە لە بەرهەمهێنانى عەقلى كەسێكى وەك مەلا بەختیار بگاتە ئەم ئاستە نزمە رێزى مرۆڤایەتى هاونیشتیمانى بسرێتەوە،بە ئاژەڵ وسفیان بكات وادیارە غرورى پیاوانى دەستەڵات واى لێهاتووە هاوسەنگى هاوكێشەكانى مرۆڤایەتى پێچەونە بكەنەوە بمانخەنە نێو دارستانەوە، دوێنى سەرۆ قادر میللەتى كوردى بە سەگ وەسف كرد وئەمرۆ مەلا بەختیار چوارحزبەكەى بە كەرى ناوجۆگەو رۆژنامەى ئاوێنە وهاوڵاتى و رۆژنامەش بە زەڕەى كەر ناونا ! ئاخۆ دەبێت بۆ لایەنگرو خوێنەرانى ئەم ناوەندە حزب رۆشنبیرانە چیان بۆ بچنێت؟ وحسابێك بۆ هۆشیاریان نەكرێت ، كەواتە لە رۆژانێكى وەك ئەمرۆ كە جەخت لەسەر پرۆژەى هەڵبژاردن ودەنگدان دەكرێتەوە ئەتانەوێت كێ دەنگتان پێبدات كاتێك میللەتەكەمان بە سەگ وكەر ناو دەبەن من نازانم ئەمە چ كەلتورێكە چ رۆشنیرێكە كە كەسانێك هان دەدات مرۆڤەكان لەسەر ئەم رەوتە پۆڵین بكات دواتر خۆیان لەسەروى تاكى كوردى نیشان بدەن. تەنیا كەلتورێك كە ئەم قسانەى لێبوشێتەوە كەلتورى نەفیكردنى بەرامبەرە و ئەمەش ئەوە دەسەڵمێنت كە ئەم بەرێزانە خاوەن چ كەڵتورێكى رەشگیرو شەرانگێزن وقسەكانیان لەكامە فەرهەنگى شەرەكانى ناوەخۆ سەرچاوە گرتووە، ئەمە هەقیقەتێك دەخاتە روو كە دەمێكە لە هاوڵاتى بەرێز شاردراوەیە ئێستا وا خەریكە سیماى پەلە قاژێى لەدەستدانى دەستەڵات گەڵالە دەبێت ،هەقیقەتێكە هۆكارەكانى كرژى نێو ئایدیاكانى شەرى ناوەخۆى تیادا دەردەكەوێت كە بۆچى مێژوى تازەمان بارگاوى بارودۆخێكى رقلێبونەوەو وپێكدادن وبرا كوژى لێبۆیەوە.
رۆژانێك كە شەپۆلەكانى ئەقل تەنیا لە چواچێوەى بارەگا حزبیەكان قوڵپى دەدایەوە دواتر لەلولەى تفەنگەكان دەچۆیە دەرەوە ئەمرۆ لەگەڵ پەلە قاژێ وژەنگ هەڵهێنانى لولە تفەنگەكان جگە لە زمانەكان دەروازەیەكى تر نیە شەپۆلەكانى بەرهمهێنانى ئەقل دواى قوڵپ دانەوەى بگاتە بەرگوێ خەڵك،كەسانێك بەڵێنى عەدالەت ورێزو مرۆڤایەتیمان پێ بفرۆشن خۆشیان فەرامۆشى بكەن دواتریش كەڵك لە بێبایەخى وئامرازى رق و قینە وەربگرن وپیادەى بكەن ودیارە لە ووڵاتى ئێمە ئەوەى دوێنى دەستى بە خوێنى برا گوژى سور بووە بە ئاسانى خۆى ناداتە دەست چەمگى پێكەوە ژیان ، وبەوە ناوەستێت لە تەنیشت چاڵیكەوە بوەستێ پرى بكاتەوە كە بنەماى براكوژى وگەندەڵى هەڵیكەندبێت مەگەر چەند گیانێكى مەعنەویشى لەگەڵدا بنێژێت ، بەوە ناوەستێت لە هەوڵى پاكى ویژدانى لایەن و قەڵەمەكان ،وهەوڵێكى جددى پێكەوە ژیان دەست خۆشیان بۆ بێت وخەڵك بەرەو پێش زیاتر ببەن! مەگەر بەجوێن بەرەنگاریان بن باشترین حەشارگەش بۆ ئەم هەڵوێست وهەڵسوكەوتە نەشیاوانە لەتەك حزبانێكەوە وەردەگیرێت كە پەرژینێكى بەهێزى باڵاكورتیان پێدەدات تا بتوانێت لە سەروى هەموو بە هایەكى مرۆڤایەتى ویاساكانەوە بێت بەڵام هەردەم لە خواروى چاوەكانە، ئەمانەن چۆكیان داناوە لە بەردەم ناكۆكیە پۆزەتیزمەكانى ناوەخۆیى وەك بەهاو رێسایەكى كێبركێى خزمەتى خاك ونیشتمانەوە وناتوانن بایەخ بە گرنگى رێكخستنى مەعقوڵى كۆمەڵگەیەكى بێ شەرو ئاژاوە بدەن وشتەكان وەك خۆى ببینن ودەیانەوێت خەڵكیش وەك ئەوان بیر بكاتەوە.
مەلا بەختیار وەك رۆشنبیرێكش هەڵەى كرد بەرلەوەى وەك حزبیەك هەڵە بكات ،رۆشنبیر هەرگیز لە خۆى نابورێ كاتێك بەم جل پۆشە رشەوە بچێتە نێو دونیاى پراكتیكەوە ودەرئەنجامەكەشى پەسند بكات ئەگەر توندو تیژو نا لۆژیكیش بێت بە پاساوى هەر لۆژیكێك وە بێت ،بەبەڵگەهێنانەوەى نادۆستانە یان ناروونى داهاتوو یان كەم وكوڕییەكى لایەنى خۆى بە هاورێیەتى بنەماى پێكەوە ژیان لە گەڵ هاوڵاتیانى لە بیر باتەوە،رۆشنبیر جەماوەر رێك دەخات وناچاریان دەكات كاربكەن تا زووتر بەرەو هەقیقەتیان ببات نەك بیان خاتە گێژەلوكى ئاژاوەو جوێن فرۆشتن،رۆشنبیر شۆرشگێرێكە لەگەڵ چەندین چەمك و كەسایەتى پەیمانى بەستووە دوێنى لەگەڵ خەباتگێران كەنوێنەرایەتى هەقى میللەتیان دەكرد وەك دەربازكارێك ئەمرۆ لەگەڵ خزمەتكارانى میللەت كە هەقیقەتى غەم ونەهامەتى خەڵكیان خستۆتە كۆل ودەیانەوێت بەرەو پێشتریان ببەن،رۆشنبیر نەفەرت لە توتى گۆ دەكات وشكۆمەندى جەلادەكان دەشكێنێ و ودەم كوتى هڵبڵێى دۆراوەكان دەكات ،پاساوى سیمبولى دەشكێنێت كاتێك دبلوماسكارێك سیمبولاتى خەباتگێرى دەكاتە پاساوێك بۆ شكانى پیرۆزى پێكەوە ژیان،لەكۆتاییدا ئەستەمە ئێمەى رۆشنبیر خۆمان بخەینە ئەم ئاستەى كە ئەم جۆرە بەرێزانەى بەناو رۆشنبیرێكى ناوەند حزبین تیایكەوتون ،هەرچەندە ئێمە دەتوانین لەمان زیاتر چەمەكەكانى نەفیكردن و بێبایەخكردن زۆر بە تۆختر وەرگێرین پێناس وناونیشانى سوكتریان پێببەخشین ،بەڵام بۆ ئێمە واناكەین ؟چونكە ئێمە لە وان باشترین ئەگەر دەستەڵاتمان زیاتریش نەبێت بەڵام لەوان بەهێزترین بۆیە تازووە مەلا بەختیار داواى لێبوردن بكات بەڵام نازانم وەك كارەكتەرێكى حزبى یەكەم جار یان وەك رۆشنبیرێك كە ئەقلێكى تایبەتى بۆ خۆى دروستكرد كە رۆشنبیر شەرمى پێوە دەكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە