(سیروان عومه‌ر) چالاکوانیمه‌ده‌نی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی کاتی مه‌یدانی ئازادی پێنجوێن له لایه‌نئاسایشی پێنجوێنه‌وه ده‌ستگیرکرا
Friday, 22/04/2011, 12:00
سه‌رله‌به‌یانی 20/4/2011 کاتژمێر 9:00 (سیروان عومه‌ر) چالاکوانیمه‌ده‌نی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی کاتی مه‌یدانی ئازادی پێنجوێن له لایه‌نئاسایشی پێنجوێنه‌وه ده‌ستگیرکراو ڕه‌وانه‌ی سلێمانی کرا له به‌رئه‌وه‌ی شاره‌که به سه‌ربازگه کرابو بۆیه خه‌ڵک و ئۆپۆزسیۆننه‌یانتوانی خۆپیشاندان بکه‌ن بۆ ئازاد بوونی (سیروان عومه‌ر).بۆیه که‌مال ێادق قادر که ناسراوه به که‌ماله خڕه ئه‌ندامی پارتیچاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستانه و وه له هه‌مان کاتدا ئه‌ندامیلیژنه‌ی کاتی مه‌یدانی ئازادی پێنجوێنه وه هاوژینه‌که‌ی به ناوی چنورغه‌ریب که ئه‌ویش ئه‌ندامی لیژنه‌که‌یه وه شاخه‌وان قادر که ئه‌ویشئه‌ندامی لیژنه‌که‌یه بڕیاریان دا له به‌رده‌م ئاسایشی پێنجوێندامانبگرن هه‌تا ئازادبونی (سیروان عومه‌ر) یان مردن له کاتژمێر 7:00ئێواره (سیروان عومه‌ر) گه‌یه‌ندرایه به‌رده‌م ئاسایشی پێنجوێن لایمانگرتوان واته مانگرتن ئه‌نجامی خۆی پێکاو (سیروان عومه‌ر) ئازاد کراله به‌ر ئه‌و هه‌موو باران و سه‌رماو سۆڵه‌ی پێنجوێندا.به‌ڵام ئاسایش که زانی سه‌رکه‌وتنی ئیراده‌ی مانگرتوان ده‌بێته جۆرێکمۆدیلی خه‌بات بۆیه هه‌ر له‌وێ مانگرتوانیان ده‌ستگیرکرد و ڕه‌وانه‌یئاسایشی سلێمانی کران کاتژمێر 10:00 ی شه‌وی 20/4/2011 به‌ڕێز (چنورغه‌ریب و شاخه‌وان قادریان) ئازاد کرد وه که‌ماله خڕه‌یان هێشته‌وه.وه له 21/4/2011 تواندرا له لایه‌ن هاوژینه‌که‌یه‌وه (چنور غه‌ریب)له زیندانی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی سه‌رشه‌قام چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام بدرێتوه خۆی وتی له به‌شی ڕامیاری ئاسایشی سلێمانی زۆریان لێداوم وه بۆیه‌ڕه‌وانه‌یان کردوم بۆ ئێره هه‌تا بمده‌نه دادگای سه‌ربازی پێیان وتم تۆبۆت نییه پشتگیری داواکاریه‌کانی خه‌ڵک بکه‌یت وه پێیان وتم تۆ بۆتنییه هیچ بیر و باوه‌ڕییه‌کی جیاوازی سیاسیت هه‌بێت وه پێیان وتم تۆپڕوپاگه‌نده‌ت بۆ پارتێکی ناڕه‌سنی کردووه مه‌به‌ست لێی پارتیچاره‌سه‌رییه.خوێنه‌رانی به‌ڕێز پێم باشه به کورتی باسی ڕابوردووی که‌ماله خڕه‌تان بۆ بنوسمله ساڵی 1982 له شاره‌زور بۆته پێشمه‌رگه‌ی (ی.ن.ک) بێ دابڕان وه‌له پارتیزانه‌کانی دوای ئه‌نفاله له گه‌ڵ شه‌هید (حه‌مه ڕه‌ش وهاوڕێکانی) وه له1989 له گه‌ڵ 5 هاوڕێی که ناسراوترینیان (کاک حه‌مه‌سیاسی) بوو له پارێزگای سلێمانی به دیل گیران هه‌تا 1992 به دیل به‌دیل له گه‌ڵ ڕژێمی به‌عسی گۆڕبه گۆڕ ئازاد کران وه له دوای 1992هه‌تاوه‌کو 2007 که پارتی چاره‌سه‌ری ناسیوه چه‌ندین پله‌ی سه‌ربازیله ناو ڕیزه‌کانی (ی.ن.ک)دا هه‌بوو که دواترینیان موقه‌ده‌م بووبه‌رپرسی پۆلیسی دارستان بوو.خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئیتر خۆتان بڕیار بده‌ن (ی.ن.ک)چ جۆره ڕێکخستنێکه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست