پارتی لە رێی ئەم کەسەوە گەرمیان بەشوو دەدات
Friday, 22/06/2018, 21:07
لە پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق پارتی هەڵساوە بە گۆڕانکاریکردن لە سلکە حزبی و سەربازیەکانیدا، فازل بەشارەتی لادا و بەسامی لەجێگە دانا. بەسام ئەو کەسە بوو لە یەکێتی قوتابیان و لاوانیش لە دوو کۆنگرەی جیاوازدا دەرنەچوو. ئێستاش هاوار بانیخێڵانی دەنگۆی بوونی بە مەسئولی لقی گەرمیان بڵاو کردوەتەوە گوایا پارتی بۆ ئەو پۆستەی دەستنیشان کردوە، ئەوەش لە سەرێکەوە جێ دڵ خۆشیە لەبەر ئەوەی بۆ پارە ئامادەی هەمو شتێکە، ئەم کەسە تا دوێنێ بە دانشتنی سەرمێزێک و دوو بیرە سەدان زانیاریی سەربازی لە فەرماندەی سلێمانی کەرکوک دەدایە رۆژنامەنوسان هەتا ئەوەی پێ زاندرا و بەرپرسی هەواڵگری فەرماندەکەش دایە بەر شەقە زللە.
ئەم هاوارە کاتی خۆی لە لقی دوازدەی پارتی بوو، هەمو ئیشی قسە هێنان و بردن بو هەتا لەوێش دەریان کرد
ئەم هاوارە پاشی ئەوەی لە رێ کوردستان پۆست لە ساڵی ٢٠٠٩ چەند بابەتێکی نوسی لە دژی پارتی و پارتی بە بەسیجی ئێران ناوبرد و تێدا باسی لەو زوڵمانە دەکرد لی کراون بانگیان کرد و کردیانە کارگێری لقی گەرمیان و لە کۆنگرەش یەک دەنگی هێنا کە هی خۆی بو، نێردرایەوە ماڵەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست