پەسەند كردنی یاسای هەڵبژاردن و بەشداری كەركوك بە زۆرینەی دەنگ و ئەو مشتومڕە زۆرەی نێو پەرلەمان ودەركەوتنی ئەو ئەنجامە، بەئاشكرا ئەوە دەبینرێت كە فشارێكی سیاسی دەرەكی و ناوخۆی رۆڵی لەو ئەنجامە هەبوو؛ لەسەرەتادا ئەمریكا ـ توركیا و ئێران لەگەڵ ئەوە نەبوون شاری كەركوك بكەوێتە نێو هەڵبژاردنەكانەوە هەر ئەمەش...
لە هەڵبژادنی ئەمجارەدا رەنگی جۆراوجۆر دەبینرێت، بۆ نموونە لە ناوچانەی كە نەتەوەی جیاوازی تیادایە وەكو كەركوك و موسڵ و دوز ...هتد، یان ئەو ناوچانەی كە ناكۆكییە مەزهەبییەكان رەنگدانەوەی تیادایە وەكو بەغداد، یان لەنێوان مەزهەبەكان خۆیاندا وەكو لەنێوان شیعەكاندا هەیە كاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لەسەر هەڵبژاردنەكانیش...
هەڵبەت دەستوور بۆ هەرێمی كوردستان پێویستە. كێ بەرپرسیارە كە تاوەكو ئێستا نەبووە؟ پێویستە كێ رەخنە بكرێت، یان حیسات لە كێ بخوازرێت؟ با سەرۆكی هەرێم و پەرلەمانی كوردستانی باشوور وەڵامی ئەمە بدەنەوە! مادام دەستوورەكە زۆر لایەنی كەموكورتە و بۆتە مایەی رەخنە و تەنانەت ناڕەزایی زۆر لایەنیش، كەواتە پێویست...
بەپێ رێككەوتنێك لەنێوان واشنتۆن و بەغداد كە لەمانگی ئۆكتۆبری ساڵی (2008) ئیمزا كراوە، پێویستە هێزەكانی ئەمریكا لە (30)ی حوزەیران لە شارەكانی ئێراق بكشێننەوە، بەمشێوەیە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەئێراق دەست پێ دەكات و تاساڵی 2011 بەتەواوی لەئێراق دەردەچن.رۆژی 29ی حوزەیران ئەمریكییەكان وەزارەتی بەرگری...
تێبینی ئەو ماددانە چۆن لە دەستوورەكە هاتوون، كۆپییم كردوون، دەمەوێت تەنها شرۆڤەیەكی بچوك لەسەر ئەو دوو دسەڵاتە بكەم؛ دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێم بەگوێرەی مەسعود بارزانی رێكخراوە، (كل فی كل) خۆی خاوەنی حوكمی موتڵەقە، بەڕێوەبردن و ژیان و مردن و هەموو كەسێكی لە دەستدایە. واتە بە پادشا كردنی سەرۆكێكی هەرێم بەڕێوەیە،...
دەستوور بۆ هەرێمی كوردستان پێویستە، ئەگەر تا ئێستا نەبووە تاوانێكی گەورە لەبەرامبەر گەلانی هەرێمی كوردستان كراوە. پێویستە ئەو پەرلەمانەی ئێستا لەسەركارە رەخنەدانێكی جددی بۆ ئەو تاوانە گەورەیەی بدات و داوای لێبوردن لەگەلی كورد و گەلانی هەرێمەكە و مرۆڤایەتی بكات، تا ئێستا حوكمێكی بێ دەستوور بەڕێوە چووە،...
لەپێش هەڵبژاردننەكانى سەرۆككۆمارى ئێران لە 12/6/2009 تا ئێستا بۆچوون، شیمانە و ئەگەرى جیاواز لە ئارادان، راستە لە ئەنجامى هەڵبژاردنەكاندا ئەحمەدى نەژاد لەبەرامبەر میر حسێن موسەوى سەركەوت، بەڵام ئەوە ئەنجامى سەر سندووقەكان بوو، دەرفەتى فێڵى زۆر هەبوو، بەراى میر حسێن موسەوى زۆر لایەنى دیكە و زۆربەى خەڵكى...
لێكۆلینەوەجێگری سەرۆك كۆماری ئێراق دەستی لەپارتی سیاسی هەڵگرت، بەڵام دەستی بەكاری سەربازی كرد. جێگری سەرۆك كۆماری ئێراق تاریق هاشمی پاش ئەوەی دەستی لەكاری حیزبی و سەرۆكی پارتی ئیسلامی كێشایەوە سەردانی دەوڵەتی توركیای كرد، لەو وڵاتەدا باسی لەوە كرد كە لەدژی پارتی كرێكارانی كوردستان هێزی تایبەتیان دروستكردووە....
ئەگەر وڵات وەكو ماڵێك ببینن، لە سەیركردنێكی جیاوازی دەركییەوە بگرە تا تەماح كردنە سەر پێكهاتە و ژێرخان و موڵك و ژن و منداڵەكانی جێگەی پەسەند نییە و ئیتر ئەمە هەر ماڵ یان عەشیرەتێك بێت ئەوا روبەڕووی دەبێتەوە پەسەندی ناكات، ئامادەشە بۆ رێگرتن خۆشی بەكوشت بدات، لە باشووری كوردستان هەركەسێك بۆ خێزان و زەویی...
لیستى "هیوا" دواى ئەوەى لە بەروارى 22/4/2009 داواى پێشكەش بە كۆمیسیۆنى باڵایى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان لە شارى هەولێر كرد بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردنەكان، لە دواى لێكۆڵینەوەى كۆمیسیۆن و هەبوونى هەموو مەرجەكان و سەد كردنى بڕى 25 ملیۆن دینار بۆ تامیناتى هەڵبژاردن بەپێى سیستەمى تەسدیقى كیانى سیاسى ژمارە 2 ساڵى...
لەباشووری كوردستاندا ناوە ناوە جموجۆڵی گەنجان بەرچاو دەكەوێت. لەناو زانكۆكاندا جار نا لەبەرامبەر هەندێك رووداوو ناڕەزایی دێتە ئاراوە، لەراستیدا جێگەی بایەخن. بۆ نموونە ئەو ناڕەزاییەی كۆلیژی پزشیكی لەبەرامبەر كۆلیژە ئەهلیەكان. سەرەتا بەگەرمی دەستیان پێ كرد، بەڵام دواتر وردە وردە سارد بوونەوە، لەسایەی...
ئەقڵییەتی ماددی 140ئاشكرایە كە سەرتا بۆ مەسەلەی كەركوك و ئەو ناوچانەی كە بوونەتە قوربانی سیاسەتەكانی ئینگلیز، هەر لە بەدرە و جەسانەوە تا شەنگال و شێخان، پەسەندكردنی ماددەیەك بەناوی ماددەی 140 هەڵەیەكی زۆر گەورە بوو، ئەقڵی ئەو هەڵەیەش پارتی و یەكێتی بوو، ئەوان هێشتا سایكۆلۆژیای شەڕی ناخۆیان لەسەر بوو،...
ئەو هەڵبژاردنانەی كە چاوەڕوان دەكرێت ئەنجام بدرێت، تا ئیستا كاتەكەی دیاری نەكراوە، ئەوەی ئیستا لە نێو شەقامەكاندا قسە و باسی لە بارەوە دەكرێت، ئەوەیە گۆڕانكاریەكی ئەوتۆ نایەتە ئاراوە، ئەو هێزانەش كە لەبەرچاون چاوەڕیی گۆڕانكاری ریشەییان لیناكرێت، ئاشكرایە پارتی و یەكێتی ناتوانن شتی نوێ بكەن، هەوڵەكەشیان...
ناوچە هاوبەش و سنوورییەكانی نێوان كورد و عەرەب لە موسڵ، كەركوك و ناوچەی خانەقین و بەدرەو جەسان لە دێر زەمانەوە لە ناو كێشە و ناكۆكی دابووە و تا ئێستاش ئەو ناكۆكییە ناوە ناوە بەردەوام لە زیهنی كورد دا ماوەتەوە. ئەم ناوچەیە بەشێوازێكی تایبەت سیاسەتێكی شاراوەی تیادا بەڕێوە دەچێت، جارنا دەكرێتە كێشە و جارنا...
ئەمریكا وەكو سیاسەتێك بۆ هەمیشە گەورە نیشاندانی خۆی پێویستی بەوە هەیە كە بچووك هەبن، بەڵام ئەو بچووكانەی خۆیشی بەسەر هەندێكی دیكەدا گەورە دەكات. بۆ نموونە توركیا هەتا دوایی بۆ ئەمریكا بچووكایەتی دەكات و هەموو داخوازییەكانی جێبەجێدەكات، بەڵام خۆشی بە ئاغا و گەورەی گەلی كورد لە باكوور و باشوور دەزانێت....