کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


توركیا و ئەمریكا لەكەسایەتی پارتی و یەكێتیدا كوردیان بێ قیمەت كرد و لەكەسایەتی سەددام و مالكیشدا عەرەب بێ قیمەت دەكەن

Tuesday, 14/04/2009, 12:00


ئەمریكا وەكو سیاسەتێك بۆ هەمیشە گەورە نیشاندانی خۆی پێویستی بەوە هەیە كە بچووك هەبن، بەڵام ئەو بچووكانەی خۆیشی بەسەر هەندێكی دیكەدا گەورە دەكات. بۆ نموونە توركیا هەتا دوایی بۆ ئەمریكا بچووكایەتی دەكات و هەموو داخوازییەكانی جێبەجێدەكات، بەڵام خۆشی بە ئاغا و گەورەی گەلی كورد لە باكوور و باشوور دەزانێت. حكومەتی ئێراقیش بۆ ئەوە رادەهێنرێت تا لە كەسایەتی مالكیدا نەك هەر داخوازییەكانی ئەمریكا، بەڵكو داخوازییەكانی توركیاش پێكدێنێت. بچووكایەتی بۆ توركیاش بكات. مالكییان لەئێراق بەهێزكرد لەهەڵبژاردنی پارێزگاكان پشتگیری لە مالكی كرا، تا زۆرینەی دەنگەكانی ئێراق بەدەست بهێنێت، لەهەڵبژاردنی دوو هەزار و نۆشدا زیاتر گەورەی دەكەن و لەوێش هەردەبێتە پارتی یەكەمین. وردە وردە هەموو بڕیار و دەسەڵاتەكان لەمالكی و بەغداد دا كۆدەكەنەوە و فوو دەكەن بەمالكیدا، بەڵام نابێت لەمەرجەكانی توركیا لابدات چەنكە بچووكی ئەوە.
ئەم گەورە كردنەوەی مالكی بۆ ئەوەیە تا هەم بەسەر شیعە، هەم كورد، هەم سووننیدا زاڵ بكرێت. تا ئێستا لەكەسایەتی پارتی و یەكێیتدا گەروەیی مالكی ـ عەرەب و بچووكی كورد پەسەند كراوە. گەورەیی و كەسایەتی مالكی بۆ هەموو ئێراق دەست دەدات. لەبەرئەوەشە توركیا و ئەمریكا پشتگیری لێدەكەن. هەرچی سوننیشە پیشتر لە كەسایەتی سەددامدا هەتا دوایی كرایە ئامرازی سووكایەتی پێكردن. تا ئێستاش نەیانتوانیوە خۆیان لەژێر باری ئەو سایكۆلۆژییە دەربخەن. شیعەش مالكی بەهی خۆی دەزانێت، لەژێر فەرمانی دەرناچێت. واتە گەمەكەی ئەمریكا لەهەڵبژاردنی كەسایەتی سیناریۆكەیدا تا ئێستا بەباشی دەڕوات.
پارتی و یەكێتی رۆڵی سووكایەتی كردنی گەلی كورد دەبینن. بۆ نموونە تاڵەبانی جێگری سكرتێری سۆیسالیست ئەنتەرناسیۆنالە بەڵام نەیتوانییوە خۆی لەكارتۆنی بوونی ئەركەكەی رزگار بكات و ناتوانێت بەكاریبهێنێت. تا ئێستا ئەو ئەركەی هیچ بۆ چارەسەری كێشەكانی گەلی كورد بەكار نەهێناوە. دوو گوتنی لەسەركورد نەگوتووە. هەروەها لەسەرناوی كورد پۆستی سەرۆك كۆماری وەرگرتووە، بەڵام دەڵێت كوردستان خەونی شاعیرەكانە!! هەرچی بارزانییە، ئامادەیە لەهەولیر پێشوازی بۆ دەزگای سیخوڕی لەدژی باكووری كوردستان بكات و كۆبوونەوەی لەجۆری كۆبوونەوەكەی فەتحوڵڵاگولەن و ئابانتییەكان بكات. لەبەغدادیش بەهەردووكیانەوە هیچیان پێ ناكرێت و لەویش كەركوكیان بەشێوەیەك لەشێوەكان لەدەستدا. چونكە كەركوك بگەرێتەوە سەركوردستان كورد گەورە دەبێتەوە، لەبەرئەوە لەبەرامبەر بەغداد بۆیان نییە گەورە بن. پێویستە بچووك بن بۆ ئەوەش نەك نابێت هەر باسیشی بكەن، بەڵكو پێویستە بێدەنگیش بن. چونكە خاڵی سوورە كوردان پێ گەورە دەبن!!
حكوومەتی ئێراق لەپارەی نەوتی ئێراق وەكو بووك و سەماكەر پارە بەسەر پارتی و یەكێتیدا دەرژێنێت، بۆ چییە؟؟!! هەڵبەت بۆ پەسەند كردنی گەورەیی ئیرَاقە واتە پارتی و یەكێـتی لەكوردستان گەورە دەكرێتەوە. لەولاشەوە ئیرادەی كوردی پێ دەشكێنن و سووكایەتی پێ دەكەن. لەكوردستان یەك لیستیان بۆ دەكەن ئامادەیان دەكەن بۆ خولێكی دیكە. چونكە تازە دەستەمۆبوونە لەوان باشتر دەستی مالكی ناكەوێت.
بەو شێوەیە مالكی توانی بەغداد بكاتە ناوەند و خۆشی گەورە بكات. كێ دەتوانێت ئەمە ئینكار بكات؟ ناتوانرێـت. چونكە ئیتر هەموو شتەكان لەبەغداد دەكرێت و بەڕێوە دەچێت، كۆبوونەوەی سێ قووڵی و چوارقۆڵی لەبەغدادیش هەر لە دەكرێت، بەڵام بۆچییە؟!
پارتی و یەكێتی لەهەڵبژاردنەكاندا سەردەكەون. گومانی تیادا نییە، كە ئەوان سەردەكەون. چونكە ركابەریان نییە، چۆن ركابەریان نییە؟ حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پارچەپارچە كرا، كێ دەنگیان بداتێ، كەس!! پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان تاكە پارتی ئۆپۆزیسیۆنە لە باشووری كوردستان. قەدەغە كرا. لە ئێراقیش قەدەغە كرا، كێ دەبێتە رەكابەری پارتی و یەكێتی، هەڵبەت كەس!! بەمشێوەیە هێشتا دیموكراتی لەدایك نەبوو و مرێنرا!
تاڵەبانی بانگی لە پەكەكە كرد تاچەكەكانی دانێت. خۆ پارتی چارەسەری چەكیشی نییە!! هەڵبژاردنەكانی باكووری كوردستان و بەدەست خستنی 98 شارەوانی بۆ دەتەپە و گەلی كورد ترسی لە دڵی هەركەسێكی نەیار دروستكرد. هەڵبەت ئەو سەركەوتنە كاریگەری لەسەر باشووریش دەكات و ئەمەش دەهێڵێت گەلی باشووری كوردستان لەدەوروبەری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە. چونكە پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لایەنی نەتەوەیی و دیموكراتی لەپێشە و لەكاتی هەڵبژاردنەكانی توركیادا تاكە پارتیەك كە بەهەموو شێوەیەك پشتگیری لەدەتەپە كرد. پارتی چارەسەری بوو. ئەمەش بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو لەباشووری كوردستان رۆڵی هەیە و گومانی تیادا نییە، كە پارتی چارەسەری دەتوانێت نوێنەرایەتی دەنگە ناڕازییەكانی باشوور، لەبەرامبەر گەندەڵییەكانی دەسەڵات بكات. ترسی ئەوەیان لێنیشت و فەوری بڕیاری قەدەغە كردنی پارتی چارەسەری درا. پارتی چارەسەری لە كوردستان پێگەیەكی باشی دروستكردووە، و هێزێكی دیموكراتی ئاوا كردووە. بەداخستنی پارتی ناتوانرێت پێش لەتێكۆشانی دیموكراتی بگرن. ناوی پارتی چارەسەری نا ناوێكی تر گرنگ تێكۆشانی دیموكراتییە.
توركیا بۆ فەرزكردنی ئێرادەی خۆی و سەلماندنی قسەكانی بڕیاری داخستنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانی پەسەند كرد، چونكە دەڵێت پارتی كرێكارانی كوردستان لەئێراق و باشووری كوردستانەوە هێرش دەكەنە سەرمان، لە ناوخۆی توركیا گرنگە چونكە ئەو دەڵێت پەكەكەیە. ئەمە بۆ رای گشتی توركیا لە دوای دۆڕانەكەی ئاكەپە گرنگە و لە داهاتووشدا بیانوویەكی باشە بۆ بۆمباردومانەكانی. ئەو بۆ خۆی باش دەزانێت بیانوو چەندە گرنگە چونكە ئەرمەرنییان كۆكوژی كردووە، لای توركیا شاردنەوەی بۆمباردۆمانەكان گرنگە. بۆ وەڵامی ئەم داخوازیەش ئێراق رەزامەندی نیشاندا، نوێنەرە كوردەكانی ئەوێش لەو باوەڕدام كە خێرا پەسەندیان كردووە. نەك هەر لەترسی ئەوەی پارتی چارەسەری چەند كورسییەك لەپەرلەمانی باشوور بەدەست بخات، بەڵكو ئەركی كویلایەتی خۆیان جێبەجێدەكەن. ئەویش "گەورە قسەی كرد تۆ بێدەنگ بە". ئەمریكاش وەكو كابۆی هێشتا دەستی نەداوەتە دەمانچەكەی فو دەكاتە جگەرەكەی نۆكەرەكانی پەلاماری نێچیرەكەیان داو هێنایانە بەردەستی. باش دەزانم بەشیر ئەتەڵای چەندە بەو تابڵۆیە پێكەنیبیـَـت. چونكە خۆیشی باشی لێدەزانێت و هەمیشە بۆ ئەمریكا دەیكەن. 
تێكۆشانی دیموكراتی كۆتایی نایەت، تێكۆشەرانی گەلی كورد و پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان جاری یەكەم نییە كە رووبەڕووی وەها بڕیارێك ببێتەوە لەساڵی 94-97-2005-2007 تووشی پیلانگێڕی لەو جۆرە بۆتەوە و بەدەیان لاوی كورد، كچ و كۆڕ بوونە قوربانی. ئەو جۆرە بڕیارانە كاریگەری نابێت، چونكە تێكۆشانی دیموكراتی پێویستی گەلە و پێویستی بە فیداكاری و قوربانی هەیە. گەلی كورد چۆن لەبەرامبەر سەددام كردی، دەتوانێت لەبەرامبەر مالكی و... هتد بیكات. باكووری كوردستان ئەو راستییەی سەلماند كە تەنها رێگەی سەركەوتن تێكۆشانی دیموكراتی و ئازادییە. نەك تەنازول و كویلایەتی و كرێ گرتەیی.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە