کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا گەنجان دەتوانن لەم هەڵبژاردنە ببنە خاوەن رۆڵ؟؟!!

Sunday, 24/05/2009, 12:00


لەباشووری كوردستاندا ناوە ناوە جموجۆڵی گەنجان بەرچاو دەكەوێت. لەناو زانكۆكاندا جار نا لەبەرامبەر هەندێك رووداوو ناڕەزایی دێتە ئاراوە، لەراستیدا جێگەی بایەخن. بۆ نموونە ئەو ناڕەزاییەی كۆلیژی پزشیكی لەبەرامبەر كۆلیژە ئەهلیەكان. سەرەتا بەگەرمی دەستیان پێ كرد، بەڵام دواتر وردە وردە سارد بوونەوە، لەسایەی ئەو كۆلیژە ئەهلییانەوە، بەتایبەتی ئەوانەی جەماعەتی فەتحوڵڵاگولەنییەكان، نەك هەر موداخەلەی خوێندن كرا، بەڵكو موداخەلەی سیاسەتیش كرا. كۆبوونەوە ئابانتی شاری هەولێر لەلایەن گولەنییەكانەوە و دواتر دروستكردنی قوتابخانەكانیان لەهەر شوێنێك و كۆكردنەوەی منداڵی دەوڵەمەندو مەسئۆلەكانی لێكەوتووە. ئەگەر لێرەدا بەراودێك بكەین و بپرسین بۆچی جەماعەتی فەتحوڵڵاییەكان سەركەوتن و بگرە برەوشیان بەكارەكەیان دا و تەنانەت موداخەلەی سیاسەتی نەتەوایەنیشیان كرد و بۆچی كۆلیژی پزیشكی سەرنەكەوتن و نەیانتوانی داخوازییە رەواكەین بەردەوام بكەن؟ زۆر بەسادەیی دەتوانرێت بگوترێت جەماعەتی فەتحوڵڵاییەكان خاوەنی رێكخستنن و ئەوان پشتگیری كۆلیژە ئەهلییەكان دەكەن. لەبەرئەوە سەركەوتن. ئەوان فكریان، هێزیان و مەرامییان چی بێت، بابێت، بەڵام لەئەنجامدا سەركەوتن. كۆلیژە ئەهلییەكان بۆچی سەرنەكەوتن، چونكە بێ رێكخستن بوون. ئاستی بەرپرسیارێتی كەم بوو. پێویست بوو لەبری ئەوەی وەكو بەراوردی ئاستی خوێندن ئەو مەسەلەیە بگرنە دەست. وەكو مەسەلەیەكی سیاسی هەڵوێست نیشاندرابا.
ئێستاش هەڵبژاردنی پەرلەمان هاتە ئاراوە. دیسان ئەو دەرفەتە هەیە كە گەنجان ببنە خاوەن رۆڵ. ئەمجارەیان دەتوانرێت دیموكراسی بكرێتە ئامانج. بۆ ئەوەش گەنجان دەتوانن خۆیان رێكبخەن لەهەر رێگەیەكەوە دەبێت، بابێت خۆیان بۆ چاودێری سەندوقەكانی هەڵبژاردن ناونووس بكەن بۆ یەك رۆژ كە رۆژی هەڵبژاردنە بەرپرسیارێتی نیشان بدەن و سیمایەكی جوان بدەنە هەڵبژاردنەكان، سەركەوتنی ئەو هەڵبژاردنە لەبەرێوە چوونییەتی بەشێوەیەكی دیموكراسی. نیشاندانی بەرپرسیارێتی لەبەرامبەر گشتی و بەشدارییەكی ئاكتیڤ لەو هەڵبژاردنە، رێگە لە پێش نەیارانی دیموكراسی و ساختەكار و گەندەڵچییەكان دەگرێت و رەوتێكی نوێ دەداتە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری كوردستان و ئەگەر گەنجان لەوهەڵبژاردنە سەركەوتنی دیموكراسی بكەنە ئامانج ئەوا بەرپرسیارێتی راست نیشان دەدەن. بە پێچەوانەوە دەكەونە خزمەتی نەیارانی دیموكراسی... هتد. تاوەكو گەنجان هێزی خۆیان بسەلمێنن مەیدانێكی باش چاوەڕێیانە، گەنجان زوو دەتوانن خۆیان رێكبخەن چونكە بۆ بەرژەوەندی تاكەكەسی نزیكی یەك نابن. دەتوانن ئەو هەڵبژاردنە بكەنە دەرفەتی رێكخستنێكی بەهێزیش. ئەگەر ئەو رێكخستنە هاتە ئاراوە، ئەوا نەك چەندین رێپێوان و میتینگ نەیتوانی گەڵا دارێكی ئەو كۆلیژنەش بهەژێنێت، بەڵكو لەبەرامبەر بچووكترین جیاوازیان بە یەك لێدوان تا ئەنقەرە هاواریان لێ هەڵدەستا و بە یەكە رێپێوان فێری ناسینی سنووری خۆیان دەبوون.
ئەگەر ئەو كۆلیژانە لەو ئاستەدا هێزی خۆیان نیشاندەدەن، ئەوا جەسارەت لێ بێ رێكخستنی گەنجانەوە دەگرن. لەهەر وڵاتێكدا گەنج خاوەن رۆڵ ببێت ئەوا ئەو دەتوانێت سیاسەت و ستراتیژی وڵات داڕێژێت. بۆیە گەنجان لەناو لیستەكان یان سەربەخۆ خۆیان بچنە بنكەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و خۆیان ناونووس بكەن. لە رۆژی هەڵبژاردنەكانیش بە ئەركی دیموكراتی خۆیان هەستن. ئەو ترسەی كە دەسەڵاتی پارتی و یەكێتی لەچوارچێوەی بەرژەوەندی خوێیدا دروستی كردوون و بۆ هەموو بەرپرسیارێتییەكی گشتی چاو سوور دەكەنەوە. لەو هەڵبژاردنە زەمینەكەی دروست بووە كە تێكوپێك ببدرێت. ئەگەر رۆژێك لە رۆژان كەسێك ویستبێتی بەهێزی پارت و پۆلیس و ئاسایشی دەسەڵاتەكەی خۆی بسەپێنێت و ئیرادەی تاكەكان بشكێنێت. ئەوا ئەمڕۆ مسۆگەر دەنگ وەرناگرێت.!!!
گەنجان ناچار نیین باوكیان چی حزبێك بێت ئەوانیش ئەو بن، باوكیان دەنگی بەكێ دا ئەوانیش دەنگی بدەنێ. تا ئەو سیستەمە نەگۆڕێت و گەنجان نەبنە پێشەنگ و خاوەن رێكخستنی خۆیان، راشكاوانە پاشكۆن و خاوەنی خۆشیان نین.
ئەو دەرفەتەی لەوهەڵبژاردنە هاتۆتە ئاراوە، رۆڵی گەنجان نیشاندەدات، داخۆ چۆن دەتوانن سوودی لێببینن و زەمین بۆ تێكۆشانی گەنجان ئاوا بكەن. ئەگەر ئەو دەرفەتە باش بەكار بهێنرێت لەكاتی هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنیش گەنجان دەبنە خاوەن ستاتۆی خۆیان و دەبنە هیوای كۆمەڵگا. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە