کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاکە ڕێگە چارەی میللەتی کورد

Sunday, 17/06/2018, 18:25


لە چلەکانی سەدەی رابردوودا زاناو کەسایەتیەکی دیاری ئەو کاتەی شاری هەولێر لە وەڵامی پرسیارێکدا بە سەفیری بەریتانیا دەڵێت: دەمانەوێت دەوڵەتمان بۆ دروست بکەن، یان هەر ئێوە لێرە بمێننەوە.
ئەو تێگەشتنە بۆ ئێستاش هەر هەمان ڕاستییەو هیچ گۆرانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، ئێمە مادام توانای دەوڵەتداریمان نییەو سەرکردەکانمان دزن و لە ئاستی ئەو بەرپرسیاریەتیە گرنگەدا نین، کەواتە لەم تەجروبەی ٢٧ ساڵەشەوە دەگەینە ئەو راستیەی بڵێین: عەیب نیە دان بە راستیدا بنێین و دووپاتی بکەینەوە کە ئێمە دەوڵەتداریمان بۆ ناکرێت، بەڵکو کەسانێکی چاوساغی دەرەوەی خۆمان دەبێت حوکممان بکات، بەڵام حوکمێکی دادپەروەرانە، ئەوەش بە کۆڵۆنیالیزم لەقەڵەم نادریت چونکە خۆمان داوا دەکەین وڵاتێکی پێشکەوتووی ئەوروپای رۆژئاوا بێت حوکممان بکات و هەموو مافەکانی هاوڵاتیان بدەن و چیش زیاد بوو با بۆ خۆیانی بەرن، زۆر لە حوکمی زاڵمانەی جەلال و مەسعود باشترە کە هیچ نادەن میللەت و هەمووی دەدزن و دەیکەنە دەستی ئاخوندەکان و جەندەرمەکان.
ئەم قسەیە رەنگە بە لاتانەوە تازەو سەیر بێت چونکە تا ئێستا ڕای واتان پێشچاو نەکەوتووە، بەس باوەڕ بکەن ئێمە تینووی ئەو مافی مرۆڤ و دادپەروەرییە کۆمەڵایەتیەین کە لە ئەوروپای رۆژئاوا وەکو سیستەمی بەڕێوەبردن لە لایەن دەوڵەتە دیموکراتی و پێشکەوتووەکانەوە پەیڕەو دەکرێت. بۆیە جێی خۆیەتی خۆمان داوای رزگاریمان و ئازادیمان لەوان بکەین لە چنگی ئەم دوو ئەهریمەنەی دارو بەردو خاك و ئاوی کوردستانیان لە نێوان خۆیاندا بەشکردووەو رۆژ دوای رۆژیش قەیرانی زیاتر بۆ هاوڵاتی بێچارە دروست دەکەن.
ئیتر کاتیەتی چاو لە راستیەکان نەپۆشین و بوێرانە دان بەم ڕاستیەدا بنێین و بە دوای چارەسەردا بگەڕێین لە دەرەوەی خۆمان، تا ئەو کاتەی ئێمەش دەتوانین خۆمان لەسەر پێ بگرین و دزو گەندەڵ و خائینەکان لەسەر کورسی حوکم وەلا دەنرێن.
داواکارم لە خاوەن فکرو دڵسۆزانی کوردستان بیر لەم بژارەیە بکەنەوەو پێشنیارەکەش بخەنە بەردەستی دەوڵەتانی رۆژئاواش، من لە ڕێی ماڵپەڕی میدیای  ئازادی کوردستانپۆستەوە ئەم گوتارە وەکو ڕێگەچارەیەك دەخەمە بەرچاوی هەمووان، حەز دەەم هەمووان بەشداربن لە تاوتوێکردنیدا، دڵنیشتان دەکەمەوە ئەمە کۆلۆنیازم نییە بەڵکو رزگارکردنمانە لە کۆلۆنیالیزمی ناحاڵیەکانی جەلال و مەسعود. هەرچۆنێك بێت ئەوان بەرەحمترن لە جەلال و مەسعود، پێشینانیش گوتەیانە: حاکمی دادپەروەری فاسق باشترە لە حاکمی زاڵمی خۆمانە.
ئا بەم جۆرە کوردستانیش دەبێتە ئەوروپاو ئیتر چیتر گەنجان و خاوەن بڕوانامەکان و خەڵکانی کورد سەری خۆیان هەڵناگرن بۆ ئەوروپاو کوردستانیش دەبێتە چەقی بوژاندنەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە