کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوای ئەم دوو شکستە گەورەیە چی بکەین؟

Thursday, 14/06/2018, 18:52


دوو شکستی گەورە بەسەر هەردوو حیزبە گەلحۆکەی کوردستاندا هات، کە هەرگیز شەرمیان لە شکست نەکردووە، ئەوانیش ڕیفراندۆمە وێرانکارەکەی ٢٥ی سێبتەمبەرو ساختەکارییە ئاشکراکەی ١٢ی مەی بوو، بەس دەبێت چاودێران و کەسانی خاون هەڵوێست و هزرمەندەکان نەخشەڕێژی و پێشبینی دوای ئەو دوو شکستە بکەن و تا هیچ نەبێت لەوە زیاتر تەمەنی ئەو دوو هەژدیهایە درێژە نەکێشێت و باڵۆنی پڕ هەوای هاژو هوژیان بە دەرزی حەقیقەت فش بکرێتەوە.
ریفراندۆمە شکستخواردووەکە خیانەتەکەی بەدوایدا هات ئەفسانەی میزەڵلانە هەواییەکەی پروپااگەندەو دەسەڵاتی بارزانی و تاڵەبانی تەقاندو بە روونی نیشانی جیهان و ناوخۆی دا کە ئەو هێزەی ئاوها لەسەر ستەم و ناهەقی خۆی بەسەر میللەتدا فەرزکردووە هیچ شکۆیەکی نییەو هەر زوو دەپوکێتەوە گەر هەموو میللەت وتەیان یەکبخەن و یەك هەڵوێست بنوێنن دژی ئەو دوو بنەماڵە ڕەزاگرانە.
ئەو شکستە گەورەیەی هەڵبژاردن و ساختەکاریە ئاشکرایەی یەکێتی و پارتی پێی هەستان و هەر ئامێرەکانی دەنگدان بە درۆیانی خسستنەوە، کە ئەوەی لە ناو سندوقەکاندا هەبوو جیاوازە لەوەی لە دەرەوەی سندوقەکاندا هەبوو، هیچ میسداقیەتێکی ئەو دوو حیزبەی لە ناوخۆو دەرەوەدا نەهێشت، چونکە ئێمە قسەمان لە شەرم و حەیاو دەستلەکارکێشانەوەی ئەوانە نییە، ئەوان هەر لە ساڵانی نەوەدەکانەوە شەرم و حەیایان نەما کە بە عالەمی ئاشکرا دیلی یەکتریان تیرباران دەکرد.
ئەوەی ئێستا گرنگە ئەوەیە کە بزانین چۆن رۆژ دوای رۆژ دنیا لە گۆڕانکاری خێرادایەو پێویستە ئێمەش دۆخەکە بگۆڕین، پێویستە بزانین کە ئێمە لە چ قۆناغێکی هەستەوەر نزیک بووینەتەوە کە هیچ هەڵبژاردەیەکی تر لەبەردەم ئەو دوو حیزبەدا نەماوە بۆ مانەوەیان، چونکە هەموو بژاردەکانیان تاقیکردەوەو لە هەمووشیدا شکستیان خوارد، وەك بە لیدوان و کردارەکانیشیاندا دەردەکەوێت کە نایانەوێت واز  دەسەلات و هەموو موڵك و داهات و سەرمایەی دزراوی میللەت بهێنن، کەواتە دەگەینە ئەو راستییەی کە دوا بژاردە لەبەردەمیاندا هەر ئەو هێزە بێ موچەیەیە کە دژی گردەکەی گۆڕان بەکاریان هێنا، نەك دژی سوپای عێەرا، جونکە ئەوان وەکو ڕێوی بەر قاپی عەبادی و شێری ناوخۆ وا، هەر خوویەکیان لێبکرێت کونەمشکیان لێ دەبێتە قەیسەری.
ئێستا کاتیەتی ئەوانەی بیر لە رزگاربوون لە حوکمی مافیایی ئەو دوو بنەماڵەیە دەکەنەوە تەواو لە سایکۆلۆجیەتی هەرەسهاتووی ئەو کەسایەتیانە بکرێتەوە کە لەەر میژی بەرژەوەندیەکان کۆبوونتەوە تا زیاتر خەڵك بچەوسێننەوەو بێ بەشیان بکەن، با هەر یەك لە ئێمە وشیاربێتەوەو لە خۆی بپرسێت ئیتر چی بکەین و چی روودەدات دوای ئەو دوو شکستە گەورەیەی ریفراندۆم و هەڵبژاردن؟ بڕوام وا نیە ئەو %٤٤ جارێکی تر متمانەی بە هەڵبژاردن و پرۆسەی دیموکراتی مابێت لەبەردەستی جەللادی گەڕدا، مەگەر ئەوانەی هەر بابەتی تاڵەبانی و بارزانین و هەمان شەخسیەتیان هەیە لە دەوریان کۆببنەوەو دەنگیان پێ بدەن، ئەونەش جێی ئەرزش نین چونکە لەگەڵ بەرژەوەندیدان و لە کوێوە با بێت ئەوان لەوێ شەن دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە