کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سوکسوکێن

Saturday, 21/04/2018, 21:33


وەرنە سەر شەقام و کۆڵان
کام پەڕۆیە لای تۆ جوانە
بیکە ملت سوک و هەرزان
رێگا بگرە لە سەیارە
هۆڕن و جڕت بۆ ئەم شارە
ئازادن بۆ جوتە وەشان
وەرنە دەرێ چنگ لەسەر شان
قورس و جوامێر بێ رێگاو جێن
خوایە چەند خۆشە سوکسوکێن.
قونتان بادەن ئەی ئەندامان
ئێوەن پاڵپشتانی دزان
با بتەقن ئەهلی عیرفان
موچەبڕاوانی قەیران
پێشمەرگەی کۆن و زیندانیی
خەونی شەهیدو قوربانیی
وەرنە دەرێ ئەمانە کێن
هاوار چەند خۆشە سوکسوکێن.
لەتیف سەعید
٢٠/٤/٢٠١٨

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە