پێشمەرگایەتی بە تامی زندانی داگیرکەران
Saturday, 25/07/2020, 20:57
ماوەیە چوار ساڵە سەدان لاوی کەم تەمەن بە ناوی ئوروپاو هەر شێوەیەک هەڵدەفرێوێندرین دەچنە ناو رێزی پارتی ئازادیی کوردستان دوور و نزیک هەر کەس تۆسقاڵیک تێکڵاوی سیاسەت بێت ئاگاداری ئەم زیندانەیە.
لم ماوە کە باسی ڕاستیەکان پشت ئەم هەموو هاوارو قسە بریقەدارەی گوێ لە مشتەی بنەماڵەی بارزانی و پارتی، حسین یەزدان پەنام کردوە و وەک ئەرکی خۆمی دەزانم لە وڵامی ئەو چەند ساڵەی لەناو خۆ و باشووری کوردستان لەگەڵیان بوم ڕاستیەکانیش بنووسم و تا خۆم قەرزداری مێژوو نەکم.
سەدان پەیوەندیم لە ڕۆژهەڵاتەوە لە خزم وکەسی دایک و خۆشک و برای ئەو دیلانەی کە لە سەرتای هاتنیان قەراردادی پێشمەرگایەتی ئجباری لەگەڵ ئەم پارتە دەبستن کراوە . ئەم قەراردادە زیاتریان بۆ سێ ساڵە و گەر بستت کە پێشمەرگە دێلەکەی ناو پاکی، و گەریش نەت بەست حەتمن جاشی ئەمە دوو رێگەیە دەبێ هەڵبژێڕێت. چون بریار دەر هەر خۆیانن و بس.
لم چەند ڕۆژە دایکی بە هەزاران گریان وشێوەن و پارانەوە داوای لێ کردم کە کچەکەی چون بۆ رزگار کم. ئەو دەرسی دەخوێند لە مەدرەسە بۆ بەڵام نازانین چون و کێ ڕایکێشا بۆ ناو ئەم پارتە، لە ولامی ئەو دایکە هیچم پێ نەوترا بێجگە لە شەرمەزاری.
نازانم بۆ و چێ لە مێشکما بۆ کە من زەمانی لم حزبەدا بۆم لە کاتێکا دەمزانی حسین دەیوێست دایکی و حەسەنی برای بە دەردەکەی شەهید سەعیدی برای ببات ترۆریان بکات من پشتوانیم لێ کردوە. ئەم کابرا خوێریە تەنانەت دەنگی دایکی تۆمار دەکرد و دەیهێنا بۆ پێشمەرگەکانی دەگڕت کە بێسەلمێنی دایکم کەسێ خراپەو .... ئەمە بۆ کەسی خۆی ئاوا بو لەگەڵ پێشمەرگەی داماوەی کە هاتوەتە ناو ئەم پارتەو ئاگاداری ئەم نەخۆشە نییە کە بریاردەر و یەلاکەرەوەی هەموو کارەکانە.
هەتا زۆر باسی ئەم خوێریە کەیت پێی خۆشە کە ناوی لە سەر زار بێت چبگا بە خراپەش، بەڵام با لم بەینە ئەو بێ غیرەتانەی ئارمی حزبەکانیان پیرۆزەو بەناو پێشمەرگە و پالەوان و قارەمانانی شوشیاڵ مێدیا و فوتوگرافیری وێنن بێ بەش نەکەم کە بەم شیوەیە داگیرکەران لە خاکی کوردستان رادەماڵن کە بێدەنگیان بەرانبەر ئەم کردەوەانە حسین هەڵبژاردوە سەرکردەکان و بەرپرسەکانتان لە بەرژەوەندی خۆیان دەمیان بەستوە ئێوە چێ کە ئاگادارن و بێ هەڵوێست.
حەموویان ڕایان وایە کە لە ڕۆژهەڵات بێ وڵامی نایلنەوە یانی خۆ ئامادە کردن بۆ شەڕی دەسەڵات جاری باشووری کوردستان و حزبەکان ئەوان خۆش ناون هێشتا . حسین کەمی لاوی ڕؤژهەڵات ترۆر کردوە لەسەر رەخنە گرتن لە حزبو بریای دابران لە حزب ئێوە دەتانەوەی بێکەنەوە ساڵەکانی ٦٠.
ئەوەی خۆی بەپێشمەرگە داکوکی کەر و شۆڕشگێر و ڕزگار کەر وڵات و ئەم گەلە بزانی و لەسەر تاکی ئەو کۆمەڵگا نەیەتە جواب بێ گومان هێشتا نە خۆی ناسیوە و نە ئەرکی نیشتمنانی و نە پێشمەرگەی ئەم گەلەیە.
حسین بۆ وا دەکات کاتی چاو لە مێژووی هەر پارتی دەکەم پڕە لە هەرچی پێت خۆشە بڵەیت لە ئیعدام و شکنجەو ترۆری پێشمەرگە نارازی و رەخنە گر و دابراوەکانی خۆیان حسینیش بۆی دەلوێت ئەوەی پێ خۆشە دەیکات باسی بکن مێژوو قیزوەنەکانیان هەڵدەرژێتە دەروە، جا بێ دەنگی لە بەرژەوەندیانە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست