درۆیەکانی هەڵبژاردن لەعیراق و هەرێم
Sunday, 08/04/2018, 18:01
ووڵاتی عیراق بەهەرێمی کوردستانیشەوەیەکێکەلەو وولاتانەی کەزۆرترین رادەی گەندەڵی ئیداری و سیاسی تیدایەو لەدوای ڕوخانی ڕژێمی پێشو ی عیراق بەسەدان ملیار دۆلار بەشێوەیەکی نایاسای خراوەتەسەر ژمارەی بانکی حیزب و کەسایەتی یەسیاسی و ئاینی یەکان، و تەنانەت بەشێکیش لەسەرکردەکانی خێڵ و عەشرەتەکوردو عەرەبەکان ،
کار گەیشتۆتەئاستێك کەلەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس ،خەلکی عیراق بەگشتی و بەهەموو پێك هاتەکانی یەوەئاوات بۆ سەردەمانی بەعس بخوازێت و پێیان وابێت کەبەعس زۆر لەو دەست بڕەسیاسی و ماڤیایانەی دەسەڵات باشتر بوون ،بەتایبەت لەڕووی خزمەت گوزاری و بژێوی ژیانەوە،
ئەوەی ئەو سیاسی یەعیراقی یانەبەکوردو عەرەب و پێك هاتەکانی ترەوەئەیکەن لەقوتوو هیچ عەتارێکی سیاسی دا بوونی نی یە،
کەدیارەلەگەڵ هەموو ئەو درۆشاخدارانەیەشیاندا ،هەتاکوئێستاش خەڵکانی زۆر پێ یان وایەکەوا ئەو سیاسی یانەئەتوانن عیراق و گەلانی عیراق لەکێشەمەترسی دارەکانی جەنگ و برسێتی و گرانی و قەیرانەیەك لەدوای یەکەکان ڕزگاریان بکەن ،
کەدیارەئەمەئەوەدەردەخات کەتاچ ڕادەیەك گەلانی عیراق بێ ئاگان لەباری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی خۆیان و ئەوەشمان پێدەڵێت کەوا زۆرینەی خەڵك ناهۆشیارن ،لەو کاتەی ئەو دەسەڵاتەسیاسی یەی کەلەعیراق دا بوونی هەیەبەهەموو پێك هاتەکانی یەوە،لەشیعەو سنەو کوردو توركمان یەوەبەشێکن لەپرۆژەو بەرژەوەندی یەکانی زل هێزەکانی ناوچەکە،لەئێران و تورکیاو عەربستانی سعودی ،جگەلەمانەش بازارێکی باش بۆ ساغ کردنەوەی هەموو ئەو کاڵا بەسەر چوو ژەهراویانەی لەجیهانەوەڕوو دەکاتەئەم پارچەزەوی یەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ،
لەگەڵ ئەو هەموو داهاتەی کەهاتۆتەخەزێنەی ووڵاتی عیراقەوە،کەچی لەئێستادا زیاتر لە٪٤٠ خەڵکی عیراق لەژێر هێلی هەژاری دا ژیان بەسەر دەبەن و ژیانێکی کوولەمەرگیانەئەژین ،لەگەڵ هەموو ئەمانەش دا ئێستا عیراق خراپترین دەزگای تەندروستی هەیەو خراپترین پێداویستی یەکانی چارەسەری هەیە،و خراپترین سیستمی خوێندن و پەروەردەو خزمەت گوزاری و گواستنەوەو ئاسایشی هەیە،لەو کاتەش دا سیاسی یەکان بەدرۆکانیان خەونەبزرکاوەبەدی نەهاتووەکان بۆ خەڵکی ئەگێڕنەوەو بەڵێنیان پێ ئەدەن کەوا بەهەشتیان بۆ ئامادەبکەن لەو شوێنەی ناوی عیراقە.
هەموو ئەو درۆیانەش بەناوی جیاجیاوە،هەر لەحسین و عەلی یەوەتادەگاتەکارڵ مارکس و لینین ،
هەموو ناوەزل و قەبەکان لەم ووڵاتەدا بوونیان هەیە،چ ئەو ناوانەی ئاینەکان هاواریان بۆ دەکەن یان مەزهەب و شوێن کەوتووەکان ناویان ئەهێنن ،یان ئەو نیشتمانەی کەهەمووان فرۆشتوویانەو داویانەتەکرێ بۆ دەیان ساڵی تر ،چ لەشیعەو چ لەسنەو چ لەکورد و تورکمان ،لەئێستادا بەحەماسەت و نرەی شێرانەوەهاوری بۆ دەکەن و لەهەوڵی خەڵەتاندنی گەلانی عیراقن بۆ چوارساڵی تری مەرگ و برسی بوون و پڕکردنی گیرفانەکانی ئەو دزو خائین و ماڤیایانەی عیراقیان هەرزان فرۆش کرد .
بێگومان خەڵکانی عیراقیش جارێ زۆریان ماوەلەخەوی غەفڵەت بەئاگابێن ،هەر ئەمەشەوادەکات بۆ جاری دووەم و سێ هەم ،،،،،،،،دەهەمیش هەر ئەوانەبکەنەوەبەڕابەرو سەرکردەیان ،بەتایبەت لەو کاتەی کەزۆرینەی عیراقی یەکان پێ یان وایەئەمەچارەنووسیانەو لەلایەن ئاسمان و خواوەندەوەبۆ یان دیاری کراوەو ئەبێت باجی خراپەکانیان بدەن .
لەهەمان کاتدا بەسواڵ کەر کردنی تاك لەکۆمەڵگادا و ناچارکردنیان لەپانکردنەوەی دەستیان لەبەردەم دەسەڵاتی سیاسی و بێ بەرهەم کردنیان ،هۆکارێکی ترە،کەوا هێدی هێدی کۆمەڵگای عیراقی بەرەو لەناو چوون و گەمژەبوون ئەبات ،
لەو کاتەی مرۆڤ بەرهەم ناهێنێت ! ناتوانێت داهێنان بکات ،لەئێستاشدا عێراقی یەکان بەمەموو پێك هاتەکانیانەوەساڵکەری بەردەمی دەسەڵاتن و گوێڕایەڵێکی باشی ئەو حیزبەدین و مەزهەبی و کلاسی کیانەن ، ئەم کۆمەڵگایەکراوەتەچەندان سەربازگەی جیاواز لەڕووی ڕەنگ و دەنگ و ناوەوەکەلەناوەڕۆکدا هەموویان یەك پێناسەیان هەیە،
هەتائێرەبەگشتی بوو ،دەکرێت لێرەوەبەدوا بێینەخزمەت دزو ماڤیاکانی هەرێم ،کەدیارەهەرێمی کوردستانیش هەمان شتەو هیچی زیاتر و باشتر نی یە،تەنها ئەوەنەبێت لەهەرێمدا دوای بست و حەوت ساڵ لەدزی و تاڵان کردن و فرۆشتنی کوردستان بەئیران و تورکیا ،لەئێستادا دەسەڵاتی بنەماڵەگرەو لەسەر گۆڕین و چارەسەرکردنی قەیرانەکان دەکات و خۆیان پەرت و بڵاو کردۆتەوەتا بتوانن بەهەموو شێوەکان دەنگەکان بچنەوەو چوارساڵی تریش درێژەبدەن بەنیوموچەو چارەکەموچەو دواتریش کۆیلەبوونی یەکجارەکی ،
بەڵام ئایەکۆیلەو ماستاو چی یەکانی حیزب و بنەمالي ئەتوانن خۆیان لەو گەمژەبوونەڕزگاربکەن و بەئاگابێنەوە؟
هەرهیچ نەبێت ئاگاداری ئەوەبن کەلەو نزیکانەدا شەڕێکی تریان بۆ بەرپادەکان ، تا مەترسی یەکانیان بۆ بڕەوێنەوە،کەگوایەئەوان پارێزەری ڕاستەقینەی ئەم نیشتمانەن کەهەرڕۆژەو بەکەسێکی ئەفرۆشن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست