سەرشۆڕی نامە مەدالیایەکە بەئاسانی بەدەست دێت، چونکە ڕەنج و ماندووبوونی ناوێت، تەنیا هونەرەکەت بخەرە خزمەتی بنەماڵەیەک ئیتر نانت دەکەوێتە ڕۆنەوە و پێویست بە هیچ ئیلاکبوون و ماندوو بوونێک ناکات.-------------------------------------• مامۆستای شانۆ و درامای کوردی....لەسایەی نامەردیی و هونەرەکەتانەوە، نان ئەو نانەیە ئێوە دەیخۆن، کەواتە مامۆستای شانۆ پیرۆزت بێت مەدالیای سەرشۆڕیی و پەیکەری خیانەت، ئەوە هەر تۆی هونەرمەند نیت، کەوا بوویتە قوربانی پاروی چەور و گیرفانی پڕ و جێگەی گەرم و گوڕ و دیوەخانی پڕ دۆلار...