لەم نوسینەمدا ئەمەوێ وڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە؛-لەچ کاتێکدا بازرگانێ یاخود سەرمایەدارێک ئەتوانێ ببێ بەسیاسی؟لەھەموو وڵاتانی دونیادا سەرمایەدار بۆی ھەیە ببێ بە سیاسی و چالاكی حزبی و كاری ڕێكخراوەیی سیاسی ئەنجام بدات.بەمەرجێ سیاسەت و ئیدارەی وڵات لەبەرژەوەندی خۆیدا بەكار نەبات، بەمجۆرە لەسیاسیەكی بێ مەقامدا سەركەوتووتر دەبێت.بۆنمونە؛ ڕەفیق الحریری، یەكێك لەگەورە بازرگان و سەرمایدارەكانی لوبنان لەڕێگەی حزبی (المستقبل)ەوە توانی دەنگی خەڵكی لوبنان بەدەست بھێنێت و لەدوو خولدا (١٠) ساڵ حوكمی لوبنان بكات،...
ئەردۆگان بەداگیرکردنی عەفرین و عەببادیش بەکەرکوک ھەریەکەیان ئەیانەوێ کێرڤی دەنگەکانیان لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو بەرزبکەنەوە.------------------------------------باڵانسی ھێزی ئەردۆگان لەنێو کۆمەڵگەی تورکیا تاڕاددەیەک بە بەراورد بە ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوو دابەزی بوو، ئەمەش لە ڕێفراندۆمی دەستوریدا دەرکەوت...