لە کـورد بـوونم حاشا ئەکەم
Wednesday, 07/03/2018, 23:27
لەکـورد بـوونم حاشا ئەکەم دەبـمە دۆستـی بێگانەیەک
تـا ئـێــوارە هـەڵــوەدامـە بـــۆ بـژێـوی بـــۆ عــانــەیــەک
وەک دەروێشـم لێـهـاتـووە زۆر شـێواوە سـەرو سـیمام
پرچم هەموو ئاڵۆسـکاوە حەیـفە ئێـستـا بـۆ شانەیەک
ئەم زەوی پــان و بـەریـنـە بـێ کـەڵکـە بـۆم بـۆ چ باشە
کە جـێم نەبـێ دابنـیـشـم نـیشـتـیـمـانـمـە کـولانەیـەک
چـەنـدە دەڕوانمە ڕووخسارم ڕقـم لەخـۆم دەبـێـتـەوە
کە بـسـتـێ زەوی شـک نابـەم دوژمـنـمـە باڵـەخانەیەک
زۆرێـک دەبـیـنـم دڵــخـۆشــن شـــادن بە پـول و پـارەوە
کەچی منیش سەد ڕێ ئەبڕم بۆ سەد نان نا، بۆ دانەیەک
حالی میللەت زۆر وێرانە پاروویەک نان دەست ناکەوێ
چ جـای ئـەوەی دابـنـیـشـی لە لـۆقـنـتەو چایخانەیەک
هەقیە بەرپرسانی ووڵات تێکڕا دەرکەی لە کوردستان
بـۆ مـێـژوو بنـوســرێـتــەوە بـبـێـتە دەرس و وانەیەک
خاکـم کـرا بە گۆمی سوور هـێـنـدە خـوێـنـی تـێـدا ڕژا
هەر ڕۆژە لاوێک دەکـوژرێ هـەر یەکەو بە بەهانەیەک
چی بەرپرس و سیاسی یە ڕوویان ڕەشە لەبەر چاوم
مــۆری ڕەشـم پیا هـێـناون کـردوومـنـە ناو کەوانەیەک
( احمدا ) بڕوانـە عـمـرت وەک گـەڵای پاییز هەڵــوەری
من بە سکێک لەدایک بووم لەگەڵ مردوو بە دوانەیەک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست