کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوەی كۆن لەبەردەم ھەڕەشەی لەناو بردنی دەسكەوت و بەرھەمەكانیان!

Saturday, 03/03/2018, 19:45


دەوترێت مشتێك نیشانەی خەوارێكە، بەناو سیاسیەكانی ئەمڕۆ كە بەربوونەتە گیانی ھاونیشتیمانیان، بەناوی سیاسەتەوە نەك ھەر سیاسەتەكەش وەك خۆی ناكەن بەڵكو بوونەتە بەڵای سەری ئەم میللەتە خێر لەخۆ نەدیوە. جێگەی ئەسەف و داخە كاتێك دەبینین نەوەی كۆن بەم ھەمووە خەباتە جوانەی كوردایەتیانەوە، بەڕادەیەك كە جگە لە نیشتیمانی بوون ھیچ شتێكیتر كاریگەری نەبووە لەسەر بەرخۆدانیان، بەڵام ئێستا ھەمان ئەو سیاسیانە جگە لە بیری باخەڵ پڕكردنی خۆیان لەسەر حیسابی ھاوڵاتی وە بیركردنەوەی تەسكی حیزبی ھیچ شتێكیتر پەیوەست نیە بە ئەدای سیاسەتیان. سەیر لەوە دایە كە ئەوان بۆ ڕزگاركردنی گیانی ھاوڵاتیان شەو و ڕۆژ بەوشاخەوە بوون بێ ئەوەی ھەست بە ماندوێتی بكەن بەڵام ئێستا ١٨٠ پلە ڕێك پێچەوانە بۆتەوە بەجۆرێك ھەر شتێك زەرەر لە بەرژەوەندی حیزبیان بدات ئەوان لە دژی دەوەستن خۆ ئەگەر ئەو شتە پارێزگاری كردن لە خاكیش بێت! ئەوەتا ھەموومان بینیمان چۆن نیوەی خاكی ھەرێمیان بە ئاسانی دایە دەست حوكومەتی عێراقی، ئەمە لا حاڵێكدایە كە پێشووتر سەدان خوێنیان دەڕشت لە پێناو بستێك خاك. دەسكەوتی شاخ و پارێزگاری لە وڵات دەسكەوت گەلێكن ناتوانرێ چاوپۆشی لێبكرێت، بەڵام لە ھەمان كاتدا ئەو سیاسەتە خۆ سەپێنیەی ئێستاشیان ناكرێ لەبەرچاو نەگیرێ بە بیانووی ئەوەی كە خەباتی شاخیان ھەبووە.
كورتەی قسە ئەوەیە كە ئەگەر حیزبە دەسەڵاتدارەكانی ھەرێم و سیاسیەكانمان ھەرچی زووە نەكەونە خۆیان و چاكسازی سیاسی و كۆمەڵایەتی نەكەن وە لەگەڵ میللەت ئاشت نەبنەوە ئەوا نەك ھەر خەباتی كۆنیان بە فریایان ناگا بەڵكو درەنگ یا زوو لەبەردەم دادگای میللەت دەبینرێنەوە، ئەوسا ئیتر لەگەڵ خۆیان خەباتەكاشیان دەبەن و دەبڕێنەوە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە