پەیڤی وەرگێڕ: ئەحمەد ئاڵتان،نووسەر و ڕۆژنامەوانی ناسراوی تورک،ساڵی 1950(1328ی هەتاوی)لە باژاڕی"ئەنقەرە"ی وڵاتی تورکیا لەدایک بووە. کوڕی نووسەر و پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا"چەتین ئاڵتان"و برای نووسەر و مامۆستای ناوداری زانستگەی ئەستەنبووڵ"محەممەد ئاڵتان"ە. ئەحمەد ئاڵتان،سەرنووسەری ڕۆژنامەی"تەرەف"ە....
خەسڵەت و تایبەتمەندییەکی هەرە ڕوونی عەجەم جەماعەت ئەوەیە کە ئیش و کارێکی پێت هەبێت،هەتا ڕایی و جێبەجێی نەکات،دەستبەردارت نابێت و تەنگت پێ هەڵدەچنێت و گیانت دەکاتە نێو کولەکەوە.هەرکە ئیشەکەی(مەرامەکەی)بۆ چووە سەر،ئیدی لە نێو گۆمێکی لیخندا بەرەڵڵات دەکات تا ئەوەندە کوێرانە پەلەقاژە بکەیت و بە جارێک بفەوتێیت....
دەتپارێزم وەک بیلبیلەی هەر دوو چاوم،وڵاتەکەم لە گۆڕ دەنێم خەون و خولیای ناحەزانت،هۆ خاکەکەم تا ڕۆڵەی ئازا و بەجەرگی شەڕڤان و پێشمەرگەت،یار بێ ئاڵای شەکاوەت نانەوێ،هەرگیز هەرگیز،عەفرینەکەم هەر دارێکی سەوزی ژینت گەر بسووتێ،دڵنیا بە بە ڕۆندکی خوێنینی خۆم دەیژێنمەوە،نیشتمانە شیرینەکەم! تاسەر ئێسقان...
نێوەڕاستی هەفتاکانی هەتاوی(نەوەدەکانی زایینی)بوو کە یەکەمین بەرهەمی شیعریی "فەرید زامدار"م بەردەست کەوت. ئەم بەرهەمە شیعرییە،هیچ ناونیشانێکی لەسەر نەبوو هەر بۆیە بە دەفتەرە شیعری "بێ ناونیشان"ناوی دەرکرد و ساڵی 1990 بڵاو بووەوە. ئەو سەردەمە نازانم هۆکار چبوو ئەوەندە سەوداسەری خوێندنەوەی شیعری نوێ...
بە بەرزیی "شاهۆ"بەفر باریوەهەورامان بەرگی بووکی پۆشیوەبڕوانە "تەتە"، "داڵانی"،"ڕشکاو"ئەگێڕن بەزمی شایی تا "ئێڵاو"هەموو پێکەوە هەڵپەڕکێیانەئەبەخشن مژدە بەم کوردستانەئەڵێن: دە ڕابن ،خەڵکە بەهارەشایی مەزنتر، چاو ئینتیزارەئەمساڵ بەهارمان سەدڕەنگ ئەنوێنێکیژی نەورۆزیش خۆی ئەخەمڵێنێئەڵێ: خەم لاچۆ،بەسیەتی ئازارئەمڕۆ...
دەستپێک:دوابەدوای ئەو ڕەوشە تایبەتەی بۆ کوردی باشوور لە سەردەمی دەسەڵاتی سەددامدا خاسما لە ساڵی 1991بەملاوە دێتە ئاراوە، بەدەیان نووسەر و ڕووناکبیری باشوور ،ڕوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتی ئێران دەنێن. هەر کامە لەم کەسایەتییە زانستیی و چاندییانە دواتر بۆ ڕۆژهەڵات دەبنە سەرچاوەی خزمەت و تەکانێک بە بزاڤی...
مێژووی بازرگانیکردن بە بواری فەرهەنگ و ڕۆشنبیرییەوە لە ئاستی جیهاندا،دیرۆکێکی کۆن و دێرینی هەیە و سەدان کەس، لایەن، بنکە و ناوەندی ناڕۆشنبیریی لەم ڕێگەوە سامانێکی بەرفرەوانیان بۆ خۆ گلێر کردۆتەوە کە هەرگیز سەتی یەکی ئەو سەرمایە و داهات و سامانە لە پێناو پێشخستن و گەشەپێدانی فەرهەنگ و ڕۆشنبیرییدا دەکار...
ڕۆژانێکە مخابن لێرە و لەوێ هەر هەواڵی ناخۆشە و لە ڕێوە دەگات. لە حاڵێکدا کۆمەڵی کوردی بەدەست دەیان ئارێشە و کێشەی دەستکرد و ناوخۆوە ناڵانە،هەڵوەرینی پەڕی ئاڵتوونیی چەندان سیما و کەسایەتیی زانستیی و هونەریی،کۆمەڵ تووشی هەژان و شۆکێکی دی دەکات. هەر ئەم ماوەیە بوو کە زانستوەری کورد، دوکتۆر حەمەدەمین هەورامانی...
هۆمەر نۆریاوییلە مردن بۆ وە ناترسم کە دەڕواتلە بەینی ئێمە خۆیێ،خۆشەویستێهەموو ترسی منە لەو مەرگەساتەیدڵێ،خورپەی دڵێکی تر نەبیستێف.نامۆڕۆژی دووشەممە، 14ی گەڵاڕێزانی 2718(5ی نۆڤەمبەری 2018) لە هۆڵی فەرمانگەی ئیرشادی شاری سەقز، کۆڕی پەردەلادان لەسەر کتێبی "ئاسۆی خەیاڵ"،بەرهەمی شاعیری زمانپاراوی کورد "ف.نامۆ(محەممەدفاتیح...
(یادێک لە هاوژینی مام هەژار موکریانی)هۆمەر نۆریاویی هەر من لە دووریی تۆ:هەژار و داماودەڕوانمە ڕێگەکەت بە چاوی پڕئاوبەشم هەتا لەشم لە تۆوە دوورەهەنیسک و هەڵمژینی ئەشکی سوورە(بەزمی بەهار،هەژار،بۆ کوردستان)پەیڤی دەستپێک:ئەمە ڕاستییەکی ڕوون و خویایە کە بە درێژایی مێژوو،ڕەگەزی مێینە لە بەشێكی فرەی کۆمەڵگەی...
(ناساندن و سووکە هەڵسەنگاندنێک بۆ بەرهەمی هۆنیارێکی هەورامانی)نووسین و توێژینەوە: هۆمەر نۆریاوییکورت و پوخت:چاپ و بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە کتێب،بڵاڤۆک و ئەلبۆمێکی هونەری بە زمانی کوردی لە ناوچەی هەوراماندا پرس و ڕووداوێکی دڵخۆشکەر و هیوابەخشە و ڕێ بۆ سبەی گەشتریش هەموار دەکات و لەو لاشەوە پێوەرێک دەبێت...
ڕۆژانێکە مخابن لە نێو جیهانی کتێبی کوردییدا بەدەگمەن بەرهەمی شیاوی خوێندنەوەت بەردیدە دەکەوێت. بێسەروبەرییەکی فرەوان بەسەر دونیای چاپ و بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی کوردییەوە دەبینرێت و هەمووانیش خۆ لە هەمبەر ئەم پرسە هەستیارەدا لە گێلی دەدەن. ڕۆژانە بە دەیان کتێب و بڵاڤۆک دەکەونە نێو کتێبخانەی کوردییەوە کەچی...
(چەند وێستگەیەکی ژیانی مامۆستا محەممەدساڵح ئیبراهیمی)نووسین و توێژینەوە: هۆمەر نۆریاوییکورت و پوخت: یەکێک لە ڕوخسار و سیما هەرە دیارەکانی نێو ڕووبەری چاندیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بێ سێ و دوو مامۆستا محەممەدساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە "شەپۆل"ە کە پتر لە 60 ساڵی تەمەنی لە پێناو ڕاژە و خزمەتکردن بە...
(توێژینگهی کوردستانناسی لەبهردهم چهند پرسێکی ههستیاردا)بەرپابوون و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە و فێستیڤاڵی جۆربەجۆر، یەکێکە لە پێوەر و فاکتەرە سەرەکییەکان بۆ پیشاندانی ڕادەی پێشکەوتوویی و گەشەی چاندیی و ئاستی باڵای ڕۆشنبیریی لە وڵاتێکدا. گەلێک ڕوون و خویایە ئەم گرینگەیش لە بن نسێی بوونی سەقام و ئاسایش...
ئەو شۆڕشە بەرفرەوانەی لە ئێستادا لە جیهانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەرییدا بەرهەستە و تا بە هەموو کەل و قوژبنێکی دنیا چووە و پەل و پۆی بە گشت جێگە و شوێنێکی جیهاندا شۆڕ بۆتەوە، زۆر خێرا پریشەکانی دنیای ئێمەی کوردیشی گرتۆتەوە و ئەگەر ئاوەزمەندانە و ژیرانە و سەردەمییانە هەڵسوکەوتی لە تەکدا نەکەین، بێ سێ و دوو...