(بۆ کۆچە پاییزییەکەی حیسامەدین ئەمین)گەر بمهەوێت کورت و پوخت سووکە ئاوڕێک لە ژیانی مامۆستا و پەروەردەکار، نووسەر و شاعیر "حیسامەدین ئەمین"بدەمەوە، سێ قۆناخ دەگرێتەوە.قۆناخی یەکەم ڕووی لە خودی ژینگەی سنە و دواتر خولی مامۆستایەتییە کە دەبێتە وانەبێژ و مامۆستای قوتابخانە لە کوردەواری و بگرە چەندان شاری فارسنشیندا. ئەم مێژووە ساڵانی خوێندنی ئەم کەسایەتییە لە شاری سنە و دواتر زانستگەی تاران دەگرێتەوە. بە واتایەکی ڕاستتر،ساڵی 1324ی هەتاوی(1945)لە سنە کۆتایی بە خوێندنی دواناوەندی دەهێنێت. ساڵی 1337(1958)لە...
(پەیڤێک بۆ کۆڕی ساڵانەی تەنزی کوردی)پاش چاوەڕوانییەکی زۆر و خەباتێکی دوور و درێژ و فرەوانی خەمخۆرانی چاند و فەرهەنگی کوردی،یەکەمین کۆڕی زانستیی ساڵانەی تەنزی کوردی لە بن ناونیشانی"پلار"،ڕۆژی چوارشەممە،13ی پووشپەڕی 2724(3ی جۆلای 2024)لە شاری"مەریوان"ی قەڵای پتەوی ڕۆشنبیریی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان بە پشکداریی...
بەڕێوەچوونی هەر چەشنە کۆبوونەوە،کۆنفرانس و فێستیڤاڵێک،یەک لە پێوەرەکان بۆ کۆمەڵگەیەکی سەردەمیانە دێتە ئەژمار و گەرەک بەهەند وەربگیردرێت. ڕووداو و بویەری لەم چەشنە،هەوایەکی تازە بۆ نێو کۆمەڵ دەگوێزێتەوە و دەرفەتێکیش دەخاتە بەردەم کۆمەڵەی ڕۆشنبیری تا بە ئامادەییەکی باشترەوە بۆ داهاتوو، پلان و بەرنامە دابڕێژێت....
(مەنووچەر کەیخسرەوپوور لە خەیاڵدانی مندا)پاش ئەوەی لە نەوەدەکانی هەتاوی(2011)بەملاوە ڕووم لە شاری سنە نا،ئاشنا بە زۆر سیما و کەسایەتی پەرۆش و خەمخۆری نێو ڕووبەری وێژە و ئەدەب بووم.ڕۆژێک دەگەڵ نووسەر و شاعیری هاوڕێم "ئیرەج عیبادی"(1949)لە تەک مرۆیەکی ڕۆحسووک و وریای نێو ڕووبەری ئەدەب شارەزایەتیم پەیدا...
نووسین و توێژینەوەکلیلە وشە: زمانی دایک،زمانی ئۆردوو،زمانی بەنگالی،زمانی کوردی،هەژار موکریانی،خانای قوبادیدەستپێک: زمان بە پێناس و ناسنامەی هەموو نەتەوەیەک دادەنرێت. زمانی دایک،بە زمانی یەکەمی منداڵ دەگوترێت و یەکەم زمانیش دێتە ئەژمار کە منداڵ فێری دەبێت و دەکاری دێنێت و ئەویش بریتییە لە بەشێکی سەرەکی...
(کورتە گوزەرێک بە ڕووبەرە هونەرییەکەی مامە بەخشەدا)یەکەم:هەورامان،مەکۆی ڕەسەنەنترین نەغمە کوردییەکانە؛مێژووی هونەری کورد ئەمەمان پێ دەڵێت. ناخی هەر مرۆیەکی هەورامانی و بگرە خودی باڵندە و شاخ و داخی ئەم دەڤەرە لێوانلێو لە مێلۆدی و ئاوازی هەرە کۆن و ڕەسەنە و هێشتاکە هونەرمەندان(سترانبێژ و ژەنیار)وەک پێویست...
(پەیڤێک بۆ سدیق بۆرەکەیی)کە ئاوڕێک لە دوێنێی ژین دەدەمەوە،دەچمەوە بۆ قۆناخێكی ژیان و ساڵانی خەبات و کارکردن لە نێو ڕادیۆ کوردیی تاران و سەدان یادەوەری ئەو ڕۆژگارەی تەمەن.دێتەوە یادم بۆ ساڵانێک نووسەر و توێژەر"سدیق بۆرەکەیی"(سەفیزادە)چەندان بەرنامەی لەسەر ناوداران و وێژەی کوردی بۆ ڕادیۆ دەنووسی. بەرنامەکانی...
شمشاڵێک..مردئاوازەکانی چوونە سەر مەزارەکەیکە سەیریان کرد:لق و پۆپی دارتووەکانبوونەتە"خاوکەر"ی سەوز وباڵندەکانیش بە گوڵیدارئەرخەوان!(شمشاڵ،شێرکۆ بێکەس،ل499)وشەی بەرایی:کورد،نەتەوەیەکی هەستپاکژ و زووباوەڕە و هەست و نەست بەسەر ئاوەز و ئەقڵیدا زاڵە،هەر لەم سۆنگەیشەوە بەدرێژایی دیرۆک زەرەرمەند بووە. بۆ...
کورد بۆ پتر لە 25ساڵ دەچێت کە بۆ خۆی ئەو توانایەی دەست کەوتووە خۆی خودانەتی کەناڵێکی سەتەلایتی بکات یان بە واتایەکی دی،بۆ خۆی خاوەنی کەناڵی سەتەلایتی بێت(مەد تێ ڤێ،کۆتاییەکانی 1995ی زایینی). کەچی بەدرێژایی ئەم هەموو ساڵە هەست بە پلانێکی وردی نەتەوەیی لە نێو هیچ کەناڵێکی کوردیدا ناکرێت. ڕۆژانە بە بەرچاو...
وشەی دەستپێک:"نەمرەڕێ"،یەک لە بەرهەمە شیعرییە نوێیەکانی شاعیری جوایەزنووس"پێشەوا کاکەیی"یە کە وەک خودی خۆی،ئەمجارەیش بە گەشتێکی تری شیعری دەمانگەڕێنێتەوە بۆ نێو جیهانە پاکژە شیعرییەکەی خۆی کە دەیەوێت جیهانێک بێت بەدوور لە ژەنگ و ژار و هەردەمیش میهرەبانی لێ بچۆڕێت. جیاوازی ئەم گەشتنامە شیعرییەی پێشەوا...
ئەمە ڕاستییەکی هەژێنەرە کە زۆربەی بەناو میدیاکاری ئێستای نێو ڕووبەری ڕاگەیاندنی کوردی جگە لە شێوە ئاخاوتنەکەی خۆ،زانیارییەکی ئەوتۆی لەسەر زمانی کوردی نییە؛بۆیە ڕاگەیاندنەکەیشمان هێشتا لە نێو بازنەیەکی بەرتەسک و سنوورداردا دەسووڕێتەوە و لە ڕاستیشدا گەمە بە بینەر و بەردەنگی خۆی دەکات.مرۆ سەری سووڕ دەمێنێت...
زۆر دەمێکە لەم هەرێم و وڵاتەی کە من و هەزارانی وەک بەڕێز "وریا غەففووری" تێدا دەژین،بە قەدەر پوولێک بایەخ بۆ زمان و چاندی کوردی دانانرێت و بگرە سامانی فەرهەنگیی کوردان وەبەر ناڕەواترین هێرشی ئەم ناوەند و ئەو کەسایەتی بەناو زانستیی و ئەدەبیی فارس دەکەوێت و مخابن یان کەس ناوێرێت وردە داکۆکییەک لە فەرهەنگ...
1 - ئەو جوگرافیایەی کە هەنووکە لە قامووسی سیاسیی جیهاندا بە "ئێران"،ناودێرە،وڵاتێکی فرەنەتەوەیە کە هەر کامە لە نەتەوەکانی نێو ئەم جوگرافیا بەرینە،خاوەنی زمان و فەرهەنگ و مێژوویەکی جیاواز و دەوڵەمەندن. بە درێژایی 40 ساڵی ڕابردوو ،مخابن زمان و فەرهەنگی هەر کامە لەم نەتەوانە خاسما کورد، بەردەوام وەبەر شاڵاوی...
هەر پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی دواکۆچی هونەرمەندی ناوداری فارسزمان"محەممەدڕەزا شەجەریان"،شڵەژانێک لە نێو ڕووبەری فەرهەنگیی کورددا دروست بوو. زۆرینە،پاڵپشتی ئەم هونەرمەندە دەکات و بە هێما و سیمبۆلی هونەری ڕاستینە و خودی خۆیشی بە هونەرمدندێکی ئازادیخواز دادەنێت و پرسەکە زێتر دەباتەوە سەر دنیای هونەر و لە...
لە قۆناخێکی هەرە ناسک و هەستیاری مێژوودا کە ڕۆژنامەگەریی کوردی لە ڕۆژهەڵات لە حاڵی گیان کەنشتدایە و تەنێ نووزەیەکی لێوە بەرگوێ دەکەوێت و بەشی فرەی بە ڕەشکردنەوەی ڕووپەلی پاکژەوە مژولە یان نایەوێت یانژی ناوێرێت خۆ لە قەرەی پرسە چارەنووسساز و هەستیارەکانی کۆمەڵگە بدات و کەمتر بڵاڤۆکێکت پێ شک دێت خودانی...