نەزهەت حالی بهڕێوهبهری پاراستن له ئاژانسی پاراستن و زانیاری لە دیدارێکیدا پێناسەی دەزگای پاراستنی بەم شێوەیەی خوارەوە دەکات، کوردستانپۆستیش لە بابەتێکدا ئاماژەی پێداوە و ئەرشیفێکی بۆ نەزهەت کردۆتەوە، هەروەها منیش هەمان پێناسە دەکەمە دەستپێک بۆ باسەکەم:پێناسەکەی نەزهەت حالی:ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كە بە بڕیاری ژمارە (4)ی پەرلەمانی كوردستان دامەزراوە، وەكو چەترێكە بۆ سەرپەرشتیكردنی كاری هەواڵگری و ئەمنی لە كوردستان كە لە سێ دەزگای سەرەكی پێك دێت لەوانە: (دەزگای ئاسایش، هەواڵگری سەربازیی،...